دانلود آهنگ خوشه ویستی من از سعدالله نصیری

1396/11/03آهنگ کردی غمگین
دانلود آهنگ «خوشه ویستی من» از هنرمند سعدالله نصیری
شعر از هنرمند جلال ملکشاه
مقام دستگاه ماهور

خۆشەویستی من! چۆن بەرایی دا ، چاوەكانت وا ببینێ من به تەنیایی؟ ، خۆ دڵی من
(متن کامل در ادامه مطلب)


Download Music BY: Sadollah Nasiri - Khoshawisti Men With Text And Best Quality On MusicKordi

پخش آنلاین این آهنگ:

 

دانلود آهنگ  

 

خۆشەویستی من!
چۆن بەرایی دا
چاوەكانت وا ببینێ من به تەنیایی؟
خۆ دڵی من
كۆتری بن گوێسوانەی چاوەکەی تۆ بوو!
نەتئەزانی من به بێ تۆ
ڕۆحی نەسرەوتم؟
وەک گوڵی نێو شۆرەكاتی وەرزی بێ‌باران
زڕ دەژاكێ، سیس دەبێ، دەمرێ!
سەد مخابن!
من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆبایی.
ئێستە سەرگەردان
وا دەپێوم كوێرەڕێی سەختی ژیانی تووش
توێشە خاڵی،
دەس بەتاڵ و قاڵبێكی بێدڵ و هەستم!
ئیتر ئەم تاڵاوه بادەش، ئۆقره نابەخشێ!
من تەژی دەردم
نوقمی هاڵاوی خەیاڵم
شاعیرێكی شەوگەڕی مەستم
ڕەنگە نەمناسیتەوه ئەم جاره بمبینی!
بەفری وەرزی خەم
دۆڵی دڵمی كردووه جێگەی ڕنووی ماتەم
ون بووه سیمای زەمانی لاوەتیم
ته‌نیا، تاپۆیەک ماوه،
تاپۆیەكی نێو مژێكی خۆڵەمێشیی خەم!
ڕەنگه چارەنووسی من وا بێ!
وەک چلۆن تەنیا له دایک بووم
هەر به تەنیاش ڕابوێرم ژین
تازه ئاخر هەر به تەنیایی
سەر بنێمە باوەشی مەرگ و
بایەقوش له كاولاشی نێو دلی خۆمدا
بۆم بخوێنێ سووڕەتی یاسین.
خۆشەویستم!
كاتێ من مردم
قەت مەپرسە
چۆن بە بێ تۆ ژینم تێپەڕ كرد!
ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو!
قەت هەواڵی شوێنی مەرگ و
گۆڕەکەم لە کەس مەپرسە،
بەس، من بەڵێنم برده سەر
پەیمانەکەم نەشكاند
كاتی مەرگیش دوا هەناسەم
هەر به یادی تۆوه هەڵكێشا
دوا وشەم هەر ناوی تۆ
هەر ناوی تۆ
هەر ناوەکەی تۆ بوو.


این آهنگ سعدالله نصیری در دسته آهنگ های کردی غمگین قرار گرفته است.


لیست همه آهنگ‌های سعدالله نصیری

نظرات:

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آخرین آهنگ‌ها