دانلود دکلمه ده‌ربه‌ندی په‌پووله از شیرکو بیکس | بخش سوم

1397/04/09شاد

شیرکو بیکس دکلمه

دانلود دکلمه «ده‌ربه‌ندی په‌پووله» از زنده یاد استاد شیرکو بیکس
دکلمه کتاب ده‌ربه‌ندی په‌پووله (دره پروانه) - اجرای سال 1991
کیفیت مناسب - در پارت های 10 دقیقه‌ای | با صدای شیرکو بیکس
+ متن دکلمه

::. قسمت سوم .::
شیرکو بیکس دکلمه

پخش آنلاین آهنگ شیرکو بیکس دکلمه :

 

دانلود بخش سوم | 10 دقیقه | 6 مگابایت  

 

 

قسمت اول

قسمت دوم

قسمت چهارم

قسمت پنجم

قسمت ششم

 

 

 

 

متن دکلمه شیرکو بیکس (بخش سوم) : 

- ئەمە پرچی بەجێماوی قەسیدەیە؟

یان کاکۆڵی خەونی گوندێ؟

ئەمە ئاوێنەی شکاوی ھەتاوێکە

یان ھی کچێ؟

ئەی ئەم ڕووبارە کوژراوە

یاری دەشت بوو یان ھی کوڕێ؟

ئەی ئەم قیژە ھەڵوەریوە

قیژەی دایکمە یان درەختێ؟

ئەی ئەمەیان گۆی مەمکە یان دەنکە گێلاس؟

ئەمە پشیلەی سووتاوە یان ساواکەم؟

ئەی ئەمەیان سەری باوکمە یان گوڵبێنەی تەندوورەکە؟

ئەمانە باڵی وەریوی پەرییەکانن یان کۆترەکان؟

ئەی ئەمانە گلێنەمن یان دەنکە زەیتوون و ترێ؟

نازانم ئەز چۆنیان لە یەکتر جیاوە کەم؟

نازانم ئەز چۆنیان لە یەکتر

نازانم ئەز چۆنیان..

نازانم ئەز..

نازانم..

نا..

***

- وا مێژوو جۆلانەی شەھیدە.

ھەموو شەو بە ھێشوو «مانگ»ی سەوز

لە بەفری ناو سەرتا ھەڵدێن و

لە پڕیش لەو دیوی گوڵاڵەی خەونەوە

ون ئەبن.

ون ئەبن بۆ ئەوەی بێنەوە

وێڵ ئەبن بۆ ئەوەی بگەنە دڵی خوا و

لەوێدا بڕوێن و بشنەوێن.

 

-ھەموو ڕۆژ چاوێکم ئەکشێ.

ھەموو ڕۆژ دەستێکم کۆچ ئەکا و جێم دێڵێ.

ھەموو شەو من عەردی خەمێکی بەیارم و

ڕۆژانەیش تینوویەتیی شەھیدێ ئەمکێڵێ.

 

ھاتووم «با» فێرم کات،

چۆن ڕووبارڕاژەنم.

ھاتووم بەرد فێرم کات

لەسەر ئەو چۆن بڕوێم.

ھاتووم ڕەگ فێرم کات

لە کوێوە بگەمە دڵی خاک.

ھاتووم گوڵ فێرم کات

شیعر چۆن جوان ئەبێ.

ھاتووم مەل فێرم کات

تەماشام چۆن بفڕێ؟

من ھاتووم بۆ ئەوەی ئەم ئاگرە گەورەیەی

ئەوینی نیشتمان تێم بەربێ.

من لێرە، لەناو ئەم، ئەوینە چڕەدا

دڵنیام وەک ڕاستی.

من لێرە، لەناو ئەم، دەربەندی دووکەڵ و ترسەدا

ئاسوودەم وەک سەمای ئازادی.

 

ھەموو جار بێ ئەوەی لە دەرگای وشەم بات

ھەورێ دێ

خۆی ئەکا بە ژوورما و گۆرانیی قژ تەڕم بۆ دێنێ

بێ ژوان

بەبێ پرس

ھەموو ڕۆژ

شەپۆلێ، دووان و سیان،

بە ھەگبەی پرشنگ و گوڵەوە

ئەگەنە سێبەری بەرگێلەم

ناڕۆن تا من نەکەن بە مێرگی ھۆنراوە و

بە گۆمی ئەستێرەیش، ژوورەکەم.

دار بەڕوو دێ بۆ لام

ڕەگی خۆی ئەبەستێ بەڕەگی قاچمەوە.

گابەرد دێ و ھێزی خۆی

بەدیاری بۆ پشتم ئەھێنێ.

لووتکە دێ و باڵای خۆی

ئەخاتە سەر باڵام.

ئاشنامن فرمێسکە پایزەی غەریبان

ئەوانیش بە سواری کزەبای

ئێواران دێن بۆ لام.

 

لێرەم و بای خەونم

زەمانێ تۆو ئەکات

کە ھێشتا زەمینی لەدایک نەبووە.

لێرەم و ڕوانینم

کەناری دواڕۆژێ سەوز ئەکات

کە ھێشتا بارانی لەدایک نەبووە.

ئەم خەونە

پەنجەرەی ئایندەی مێژووە.

من چاوم:

پێش تیشکی ئەمڕۆکە و

بیستنم:

پێش دەنگی ئیستاکە کەوتووە.

دۆزەخی ئەندێشەم

گوڵی وای تیا ئەڕوێ

کە ھێشتا ئەم عەردە

بە چاوان نەیدیوە.

من دیدەی پێغەمبەر

ئەوەتا لە دیدەی ھەڵبەستما

ھەر بۆیە نەھێنیی دڵی خوا و

گەردوونم بینیوە!

-شاخ لە شاخێتی ئەکەوێ

ئەگەر ڕەنگێک دابینی کا و

یان بە زریانێک بسرەوێ.

ئاو لە ئاوێتی ئەکەوێ

گەر گێژەنێ دابینی کا و

یان بە گەرداوێک بسرەوێ.

دار لە دارێتی ئەکەوێ

ئەگەر وەرزێ دابینی کا و

یان بە بارانێک بسرەوێ

من ئەو ھەڵبەستەم خۆش ئەوێ

نە قۆناغێک

نە سنوورێک

نە جێگەیەک

خەونەکانی دابین نەکا و

ئازاریشی قەت نەسرەوێ!

 

- ئەی «شاخ»م!

ئەی پەندی بەردینی پێشینان!

ئەی ملی پڵنگی بە خوێنم خەت خەت و

بە عیشقم داگیرساو!

داستانی سروشتی ھەموو کات

بەرامبەر ژوورەکەم خرۆشاو.

لێرەم و ئەمەوێ وەک ڕکت

تێکەڵی بناری مێژووت و ناو ھەستی جۆشخواردووی

بەندەن و بەردت بم.

لێرەم و ئەمەوێ وەکوو «با»ی یاخی بووت

بمخەیتە سەرشانی ڕەوەزت و، وەک پەلکی

درەختی ھیوایشت بمدەیتە دەست ھەتاو!

قوتابیی ئاسۆتم

ھەمیشە خوێندنەوەی فەرھەنگی

گژوگیای سینەی تۆم

کردووە بەڕێگا بۆ چاوم.

ئەشکەوتت بە ژووری خوێندنی کێویم و

لووتکەیشت بە وانە و مامۆستام.

ئەمجارە من لەبەر نەینووکی ئاگرت و دیواری دووکەڵتا

زێی زریان ئەنووسم نەک شیعر

ئەمجارە من لەبەر ڕەھێڵەی ئەستێرەی کوژراو و

باڕێزەی پشکۆتا

مەرگی سوور بە خوێنی گابەرد و کاوانت ئەنووسم

نەک چیرۆک.

ئەم وەرزە من سەرم کارێزی مەراقی

چەند سەدەی گیراوە و ئەتەقێ.

گەردنم فوارەیە، فوارەی «با»ی ڕەنگاوڕەنگ

فوارەی خۆڵ، فوارەی نوێی زایەڵە

ھی زوڵمی شەیتان و فریشتە و فوارەیەک

بە بەرزیی باڵای خوایش

لووزەوی ھاواری ھەڵبچێ!

ھەر لێرەم. دەمێک بوو ئەو گوندە

تا پشت مل قوڕاوی و کوڵنجە شڕانە،

ئەو خەمە دەست و پل زبرانەی وڵاتم

بازۆڵەی ئازادی و بۆ ھەزار، ھەزاران

سروودی ڕاکردووی شەقامی شارانم لانکە بوون.

دەمێک بوو چۆڕچووڕەی ئارەقی لاملی

گەنم و جۆی ماندوویان

بۆ ڕێچکە ئەستێرەی سەر ھەوراز، دەوران دەور،

بۆ ڕەوە برینی خۆ خۆریش، ئەوان ھەر

نیگایان پلووسکی بەفراوی کاوان و

ئارامییان کاسە دۆی ئەوینی سەر ڕێ بوو.

دەوران دەور، دەمێک بوو، ئەوانە ھەر ھەڵمی

گوڵاوی ڕەنج بوون و ژەم بە ژەم:

لە گونکی ھەژاریی خۆیانیان بۆ کردین بە نان و

لە شەوی کون کونیی خۆیانیان پیاداین و

بە ڕیزە درەختی باڵایان سێبەریان بۆ کردین.

ئەو گوندە دەم و چاو خۆڵاوی و پێپەتی و ڕووتانە

باوەشیان کادان بوو

قسەیان باسووق و

منداڵیان ڕێواس و

گەورەیان پەل و پۆی دار شاتووی ناو دێ بوون.

دەوران دەور

ئەوانە ھەر پڕمەی ئێستری سەر پلەی

ژێر باری تفەنگی ئێمە بوون.

دەوران دەور

ئەوان ھەر ھێلکە بوون، کەشک بوون.

پێواز بوون بۆ ژیان

ئەوان ھەر خڕخاڵ و بازن بوون بۆ شیعر و

چیرۆک بوون بۆ کوانووی نیشتمان!

***

دەریاچەی ڕۆژگاری سەردەمێ

وەک سەرمان لیخن بوو.

سیاسەت: گایەکی بەلەسەی چاو سووری تووڕە بوو

ھەموومان –مێژوو-مان بە کەللە و قۆچیەوە بەستبوو.

زریکەی کەروێشکی شیعرمان لە بێشەی تفەنگدا

وەک خوێنمان لە چڕیی تاوان و تۆڵەدا ون ئەبوو.

ڕێگەکان ھەر خۆیان

پردی سەر خۆیان و

قۆناغی بەردەمیان سەربڕی!

سەرچاوە:

ڕووباری

خۆی ڕاوکرد.

دارستان:

داری خۆی

بە پەنگ کرد!

دیواری نەفرەت بووین لە کینەی خم خۆرکدا

ڕۆ ئەچووین

گوڵ گوڵی ئەکوشت و

شاخ شاخی ئەکوشت و

ھەموویشمان لەوێ بووین!

- لە بیرتە؟ ئەو ساڵە نەزۆکە

بە بزنەڕێیەکی بێ ئاوی نیوەڕۆی ھاویندا ئەڕۆیشتی

تفەنگی سەرشانت سێبەری تینوویەتی و

تابووتی مەرگێکی گەڕۆک بوو.

بۆ ئێوە، بۆ ئەوان، ھەمووشت تارماییی

ترسێکی ھەمیشە ئامادەی درێژ و بەرین بوو.

داروبەرد، ئاژەڵ و باڵدار و ھەتاکوو

بریسکەی چاوانی پشیلەیش لە شەودا، بۆ ھەموو،

نیشانەی بانگدانی مردن و نێو فاقەی کەمین بوو.

بەشاخی ماندوودا داگەڕای.

 

چوویتە ناو برینی گوندەوە.

ئەو، کە ھات دارھەرمێی سەرتاپا ڕەشپۆش بوو.

ئەو، بۆنی مەرگێکی زۆر تازەی لێ ئەھات.

ژنێ بوو لە مێژووی زامداری شاخ ئەچوو.

ئەو، سەری مێردەکەی لە سنگیا نیشاندای

ئەو، شیری گریاوی ساواکەی بۆ ھێنای

پێی وتی:

- بۆ ھاتووی؟

چی ماوە تا بۆی بێن؟ بێژنگی لاشەمان؟!

یان نانی خوێناوی؟!

چی ماوە بۆ ھاتووی؟!

تفەنگتان بۆ خۆتان!

شۆڕشتان بۆ خۆتان!

کوردستان بۆ خۆتان!!

چی ماوە؟ بۆ ھاتووی؟!

شەڵاڵی شەرمێکی گەرم بووی. ئەو وەختەی وەرچەرخای

مردبووی! بە ھەمان بزنەڕێی تینوودا

بە ھەمان سەرشاخی ماندوودا سەرکەوتی

لە ملەی پێشتەوە

باگژەی ڕقاوی، بە ھەڵپەی تەپ و تۆز ھەڵی کرد

تەندوورەی گەردەلوول گەیشتە بەردەمت و

تیا ون بووی!

***

ھەر لێرەیش بوولێڵی دوێنێ بوو

 

 





این پست شیرکو بیکس در دسته شاد قرار گرفته است


لیست همه اشعار و آثار شیرکو بیکس

نظرات:

0
0
پاسـخ

یاسا میگه :

1397/11/19

واقعن شاعرکوردکان فیربون واقعن کورداواسه

0
0
پاسـخ

شورش میگه :

1397/08/12

سلاو
فاتحه بو شیرکو به کس

0
0
پاسـخ

khalil waisi میگه :

1397/08/06

شیرکو بیکه س امپراطور شعر دنیاست نوشته هایش در کتابهای درسی کشورهای اروپایی تدریس می شود این اسطوره کرد بار دیگر در تاریخ تکرار نمی شود متاسفانه ملت کرد قدر این شاعر و نویسنده بزرگ تاریخ را نمی دانند

0
0
پاسـخ

محمد میگه :

1397/08/03

عالی

0
2
پاسـخ

شاعر نوپا میگه :

1397/04/09

عالی

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آخرین آهنگ‌ها