دانلود دکلمه ده‌ربه‌ندی په‌پووله از شیرکو بیکس | بخش چهارم

دسته : دکلمهچهارشنبه 23 آبان 1397
دانلود دکلمه «ده‌ربه‌ندی په‌پووله» از زنده یاد استاد شیرکو بیکس
دکلمه کتاب ده‌ربه‌ندی په‌پووله (دره پروانه) - اجرای سال 1991
کیفیت مناسب - در پارت های 10 دقیقه‌ای | با صدای شیرکو بیکس
+ متن دکلمه

::. قسمت چهارم .::
دانلود دکلمه ده‌ربه‌ندی په‌پووله از شیرکو بیکس | بخش چهارم

دانلود بخش چهارم | 10 دقیقه | 6 مگابایت  

قسمت اول

قسمت دوم

قسمت سوم

من خۆم دیم بە پەلە مێژوو ھات، بە خۆی و

چەند ڕەوە ئەسپەوە –وەک بڵێی ساڵێکی

ون بووبێ و بە دوایدا بگەڕێ –من خۆم دیم

پەشۆکاو، داستان ھات. بە خۆی و چەند ڕەوە برووسکە و

ھەورەوە- وەک بڵێی ھەواڵی کوژرانی ئەنکیدۆ

یان کاوەی بیستبێ. ئەو وەختەی خۆیان کرد بە دەرگای

زیوینی دەربەندا، ھەر ھەموو ئەسپەکان، سوارەکان،

سەرتاپا ھەڵمێکی زەڕکەفتیی لە لەشیان ھەڵئەستا.

چیایان شڵەژان، درەخت و تاڤگە و ڕووباریان سەرسام کرد.

تاریکیی نزاریان شڵەقان. سوارەکان ڕم بوون و

تا ناو قەد تڵەتڵ ئەسووتان. بەگوێی خۆم گوێم لێ بوو،

لووتکەکان بەیەک دەنگ بانگیان کرد «وا شێخ ھات».

ئەم چرا یاخیانە، سەر و ڕیش پرشنگی ئاڵۆزکاو، بازوویان

ڕووبار و تەوێڵیان ئاوێنەی بناری بەرھەتاو.

خۆم بینیم بەم ھەردوو چاوانە: لە دەفەی شانیاندا

قوڵەقوڵ ئازادی ھەڵئەقوڵی؛ خۆم بینیم: لە وەرد و

نواڵەی سنگیاندا گوڵاڵە ڕواوە؛ خۆم بینیم بەم ھەردوو

چاوانە: ھەر یەکە و ڕۆحی خۆی کردووە بە چەپک و

چەپکیشیان ھەر لەسەر قەڵپۆزی زینەکان داناوە.

خۆم بینیم: ھەر یەکە و دوا قومی مەتارەی سوێندێکی

قرمزیی لەگەڵ خۆی ھێناوە.

ئەسپەکان: ڕەنگاوڕەنگ سپی و ڕەش، بۆر سپی،

قاوەیی، ئەسپێکیان باڵدار بوو ڕەنگی شین.

گۆمێ بوو ئەیحیلان. ئەم ئەسپە شینەیان،

کە باڵی لێک ئەدا بە جارێ ڕەوە ئەسپ کوڕژنیان ئەکرد و

ڕەوەزیش ئەکەوتنە سمکۆڵان. ئەو وەختەی باڵیشی

جووت ئەکرد، زریانیش وەک شەختە ئەمەیی.

پێشوازیی لەشکری باوبۆران، پێشوازیی ئەم خێڵی

ئاگر و کڵپەیە، تا درەنگ خایاندی، نیوەشەو لە بەردەم

ئەشکەوتی جاسەنە دابەزین. جڵەوی شۆڕشمان

لێ گرتن. ماچ، گوڵ و پەپوولە و گەنم بوون ئەبارین.

ھەردوو لا وەک دوو چەم تێکەڵ بووین. ھەموومان

ھەر ھەمان دەم و چاو. ھەموومان ناومان لاس

ھەموومان ھەر بە شوێن گوڵەکەی خەزاڵدا ئەگەڕاین.

زەمانمان گۆڕییەوە ھەر یەک بووین،

خەفەتمان گۆڕییەوەو ھەر یەک بووین.

ھەر تەنھا پۆشاکی برینمان یەک نەبوو.

لەو ھەرا و زۆنگەدا، خولیام بوو، من «حیلمی» ببینم.

پرسم کرد. شیعرێ ھات: ستوونی، ئاماژەی بۆ کردم

دوور بە دوور کەپرەکەی نیشاندام. چووم بۆ لای،

کە من چووم خەریکی نووسینی ھاواری ئازارو خەمێکی

درێژبوو، بۆ یەکەم لاپەڕەی بانگی ھەق، دانیشتم.

خەمەکەی دامە دەست، لێم وەرگرت، سەیرم کرد

ھەر ھەمان ھاوارە، ھەر ھەمان ئازارە، کە ئێمەیش

ھەر ئەمڕۆ دابوومان بە ڕادیۆی ئەم شاخە –ئازاری

لای ئێمە کوردییەکەی پەتیتر نووسیبوو- پاش تۆزێ

بردمی چاپخانەی ئاوات و برینی نیشان دام. کە بینیم

پێکەنیم –چاپەکە پیرێ بوو دەست شکاو پەککەوتە.

من پێم وت:

مامۆستا! ببوورە لای ئێمەیش

ھەر ھەمان ئاوات و برینە

ئەوەندە، چاپەکەی لای ئێمە تازەیە و

ڕەنگاوڕەنگ ئۆفسێتە!!

***

ئەمە چ کۆڕی سۆزێکی دەروێشانی گڵ و ئاوە

دەفی سەرم لێئەدەن و

ئەمکەن بە تەکیەی ئەم عەشقە ھەڵقرچاوە.

ئەمە چ باوبۆرانی ساڵێکی شێتگیرە وا

ڕۆژگاری خۆی تێک ئەشکێنێ و شمشێر ئەدا

لە گەردنی ئەم ھەتاوە!

- من قووڵیت بەڕەگم ئەپێوم

بۆیە وا ھەموو جار

ئەگەمە ناو ناخت و

ھەوێنی مێژووت و

ئەڵماسی ناسۆرت دەردێنم.

من بەرزیت بە کڵپەم ئەپێوم

بۆیە وا ھەموو جار

ئەگەمە لووتکەت و

چاوی خۆم لەو باخی بەفرەدا ئەڕوێنم.

شیعر و من عاشقەوماشقەی

لە یەکتر ئاڵاوی قەدی تۆین.

دوو گوڵەئەستێرەین

ھەردووکمان ھەر لەسەر بەرماڵی یەک ئەوین

بەرماڵی یەک ئاسۆ

بەرماڵی یەک ھەور

ئەم نوێژە بارانە پیرۆزەت بۆ ئەکەین.

تەورێ ھات، تەورێ ڕۆی

بەڵام تۆ ھەر سامی ئەم مێژووە چڕە بوویت.

مەرگێ ھات، مەرگێ ڕۆی

بەڵام تۆ ھەر ھاژە و ھەر لرفەی

ئەم ئاو و ئاگرە بووی.

ئەم سۆزەی تۆ ئاوە.

ئەم دەنگەی تۆ ڕەگە.

ئەم عەشقەی تۆ بەردە!

- ئەو وەرزەی لەوێ بووی تێکەڵی بەرد بووبووی.

چووبوویتە بیناییی خاکەوە

بە عیشقا ڕۆچووبووی.

ئەو وەختە پەنجەت و گۆپکەی دار یەک شت بوون.

تاڵە مووی کاکۆڵت و گژوگیا یەک شت بوون.

ئەو وەختەی تۆ لەناو ھەناوی چیادا

بنج بوویت و ئەتنووسی،

سکڵ بووی ئەتنووسی،

ئەو دەمە کارێز و شیعری تۆ یەک شت بوون.

گڕکان و ناخی تۆ یەک شت بوون.

ئەو وەختەی کە وڵات، بە تەنھا

سەرینی بەردێکی ژێر سەری عەشقت بوو،

شینایی ئارام و سەوزایی ئەم ھەموو دنیایە

لەو قولکەی چیایە

لە دەنگتا ڕوابوون.

ئەو دەمە تۆ گیانت دەریاچە و

ئەوانیش دار شیعری سەرچۆپی و سەما بوون.

- ئەو وەرزە من تاجی گوڵ ھێرۆی

ھۆنراوەی سپیی خۆم،

کردە سەر چەند خوێنی بە شەوقی

ئەم شاخ و داخانە

«مەبەستم خوێنێکە

سەرچاوەی ئەوینمان یەک بووبێ»

ئەو وەرزە.. من ساتێ ھەڵمەتی ئەو خوێنەم بینیوە و ھیچی تر.

ئەو وەرزە.. من ساتێ سوور بوونی ئەم بەفری ناو دڵەم بینیوە و ھیچی تر

ئەو وەرزە.. من ساتێ ئەوینی ئەو خەڵکە و ئەو خوێنەم بینیوە ھیچی تر

وەک شاملوو بۆ ڕووزبە خولیامە

کە ڕۆژێ، ئیستاکە، سبەینێ، ھەتاوی حەقیقەت

گومانی تەماویی توانەوە

لەسەر کێو بۆی نووسین

«کە خوێنێ لەوانە پیاوکوژی خوێنێکی عاشقی تر بووە»

لەسەرم مەوەستن، دوودڵ نیم ئەوساکە

ئەو تاجەی داگرن و ھەر لەگەڵ ھەڵبەستما بینێژن!

- لە نێوان وشەی تۆ و کانیدا جودایی نەماوە.

لەنێوان قەڵەمت و لاسکدا جودایی نەماوە.

لەنێوان دەروونت و ئاگرا جودایی نەماوە.

لەنێوان نەفەست و ھەوادا جودایی نەماوە.

تۆ ئیستە، کەنیسمەی، سەر تاشەبەردێکی مێژوویت و

بە خوێندن بەژنی «با» سوور ئەکەیت. تۆ بە باڵ

ئەبینی و بە چاوت کیشوەری ئەم سۆزە تەی ئەکەیت

کە گەڵا بکوژرێ ناتوانی دەنووکت کلیل بەی.

تۆ ملت ژێی خاکە و دەستی ئاو ئەتژەنێ.

کە ئاوێک کوێر بکرێ ناتوانی پەنجەرەی شەتاوت

دابخەی. تۆ یاڵی ئەم ئەسپی کەژانەی. کە جوانووی

شەماڵێک سەربڕن ناتوانی قەت حیلەی سنجرت

خەفەکەی.

دە ھەگبەی بارانی ھۆنراوەت بکە شان!

لە ڕێگەی گوڵەوە بچۆرە ناو خێڵی

ڕووناکی و دەست کەرە گەردنی دارستان.

دە ھەگبەی گۆرانی و گوڵاڵەت ھەڵگرە و

لە ڕێگەی ئاوەوە بچۆرە ناو دەنگی

خەڵکەوە و سەربدە لە وەرزی سووتان و ھەڵقرچان.

ھەموو جار بە خوڕڕەم داتئەکرد

سەرتاپای کەژاوەی ئەو ھەموو گوندانەت تەڕ ئەکرد!

- ھەنووکە شەو و ڕۆژ گوێ ئەگرم لە لاڵی

لەلاڵیی ئەستێرە و گوڵەباخ.

لەلاڵیی دەربەند و دارستان.

لە کپی و بێدەنگیی کاولاش و خۆڵەمێش.

ھەنووکە من لەگەڵ مێژووی کەڕ ئەدوێم و

زمانم غەریبی فەرھەنگی خۆیەتی و

دەنگیشم مەلێکی گرمۆڵەی بێ ئاسمان.

چۆڵ و ھۆڵ، پێدەشت و بناری ئەم لەشە دروێنە کراوە

چۆڵ و ھۆڵ، پایتەختی ئەم شیعرە خنکاوە.

چۆڵ و ھۆڵ، وڵاتی ئەم خەونە سووتاوە.

چۆڵ و ھۆڵ، چۆڵ و ھۆڵ

لەم سەری زامەوە ھەتاکوو ئەو سەری.

لەم پەڕی کۆستەوە ھەتاکوو ئەوپەڕی.

تۆ فریا نەکەوتی ئاوەکە بەیتە دەس مەولەوی.

تۆ فریا نەکەوتی کەوشەکان بۆ نالی دابنێی.

تۆ فریا نەکەوتی کەوچکێ دەرمان بەیت بە گۆران

تۆ فریا نەکەوتی و نەکەوتی و نەکەوتی.

لە جێی خۆت خەزان بووی، بێ ئەوەی ھەڵوەرێی.

لەجێی خۆت ھەڵقرچای. بێ ئەوەی بشێوێی.

لە جێی خۆت بووی بە مۆم. بێ ئەوەی بسوتێی.

برووسکەیەک.. پەلە نییە.. شیعریش نییە.

بەناوی ھەڵەبجە و پێنج ھەزار «مانگ»ەوە

بەناوی مەولەوی و پێنج ھەزار گوڵەوە.

بەناوی گۆران و پێنج ھەزار کۆترەوە،

بۆ زانا بلیمەتەکانی: وڵاتی پوشکین، وڵاتی جاک لەندن.

وڵاتی بایرۆن، وڵاتی جان دارک، وڵاتی بسمارک.

وڵاتی گاریباڵدی، وڵاتی ڤان کوخ.. وڵاتی.. وڵاتی.. وڵاتی

سوپاس بۆ ئەو دیارییەی کە بە کۆمەڵ سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦/٣/١٩٨٨ لە

ڕێگەی بەغداوە بۆ گوڵ و کۆتر و منداڵ و شیعری کوردستانتان ناردبوو.

***

- ئەم شەوە سوورانە «تارا»ن یان

بالیفی خوێناویی ژێر سەری کەژ و کۆ؟

ئەم ھەموو دووکەڵە

دووکەڵی یەک «مانگ»ی سووتاوە

یان مێژووی سەرزەمین ھەر ھەمووی پێکەوە ئەسووتێ

- سەرەتای نیسان بوو، ژنێکی لادێیی

گوندەکەی بە گڕوکڵپەوە خستبووە ناو دڵی و ڕای ئەکرد

وەکوو دار، وەکوو بەرد، وەکوو ئاو

شێت بووبوو:

«دووکەڵ، دووکەڵ، دووکەڵ..

ڕەنگە خوا سووتابێ و ئەم ھەموو دووکەڵە

لەو ھەڵسێ!»

ڕای ئەکرد وای ئەوت.

ئەی دووکەڵی بەژنی دایکم

لە وەختی نزاکردندا!

Send To Telegram
لیست همه اشعار هنرمند شیرکو بیکس

نظرات بینندگان :

نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.

نام*
ایمیل
 
سلام

کد امنیتی captcha
 
  لیست خوانندگان

مرتب سازی لیست بر اساس نام
 تبلیغات
Lavan Web
 جدیدترین آهنگها