(فول آلبوم) تمام آهنگ های رسول غفورنژاد

فول آلبوم تمام آهنگ های رسول غفورنژاد با کیفیت های مختلف + متن هر اهنگ و دانلود بصورت یکجا و رایگان در همین صفحه.

تمام آهنگ های رسول غفورنژاد بصورت یکجا + پخش آنلاین آهنگ ها.

ManotoZaban English learning

(فول آلبوم رسول غفورنژاد) تمام آهنگ های رسول غفورنژاد در این صفحه

دانلود تمام آهنگ های رسول غفورنژاد (جدید و قدیمی) فول آلبوم یکجا

1

ئاسوی روون

هم اکنون آلبوم جدید هنرمند رسول غفورنژاد بنام «ئاسوی روون» رو براتون آماده کرده ایم.
با همکاری هنرمند اسرین رجبی
اجرای آهنگ های پاپ، مجلسی و عاشقانه با کیفیت عالی + پخش آنلاین
نوروزتان مبارک باد

10 آهنگ:
(نیشتیمان - سه‌رنج - هیوا - شه‌وی‌ من -خه‌یال - سه‌رگه‌ردان - مه‌ستی نیگا - دوو دلدار - په‌یکه‌ری به‌فر - ئاسوی روون)

 

آهنگ نیشتیمان:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست، ملودی و تنظیم: چیا مدنی

متن آهنگ نیشتیمان از رسول غفورنژاد:

لە دوورەوە تاسەت ئەکەم

بیری رۆژانی دوور ئەکەم

هەموو شەوێ لەگەڵ خۆما

باسی ئەوینی تۆ ئەکەم

هیوای دیدارت رۆژ بە رۆژ

لە لای من تینی زۆر ئەکا

بینینەوەت هەرچی خەمە

لە ناو دڵم دا دەر ئەکا

ئاخۆ بڵێی ئەو رۆژە بێت

لە ناو شەقامی شارەکەم

لەگەڵ تۆدا بە پێکەنین

مۆمی ئازادی هەڵبکەم

ئاخۆ بڵێی منیش رۆژێ

بە ئاواتی دڵم بگەم

لە ئاسمانی زێدی خۆما

سەیری ئەستێرەکان بکەم

بەڵێن بێ من بۆ تۆ بژیم

یادت هەرگیز لە یاد نەکەم

هەتا هەبم هەنگاو بنێم

بەلکوو رۆژێ بە تۆ بگەم

ئەزیزەکەم بروا بکە

تازە من و تۆ هەر یەکین

ئەوەندەی من خۆم بناسم

لێرە و بە دواش بۆ یەک ئەبین

 


 

آهنگ سه‌رنج:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست: احمد محمد

ملودی: چیا مدنی

تنظیم: علی شریف زاده و چیا مدنی

متن آهنگ سه‌رنج از سول غفورنژاد:

ئێوارەیەو بە هێمنی نەرم نەرم ڕێگا ئەبڕی

لەگەڵ لەنجەی سەرەڕێگات لەم شەقامە تێئەپەڕی

ئێوارەیەو بە هێمنی هێدی هێدی ڕێگا ئەبڕی

لەگەڵ لەنجەی سەرەڕێگات لەم شەقامە تێئەپەڕی

لە دوورەوە تیشکی چاوت ئەوینێکی ڕەنگاندووە

بەرگی جوانی پڕ ئەندازەت بەسادەیی نەخشاندووە

هەموو رۆژێ بە نیگایەک لەم شەقامە ئەمهەژێنی

بزەی لێو و چاوی سەرنج جاربەجارێک ئەتۆرێنی

کە تێپەڕیت ناچار منیش ئەم شەقامە بەجێدێڵم

بە چرکەیەک بێزار ئەبم لەم بەهەشتە حەزی وێڵم

تۆ نازانی ئەم دڵەی من بۆ دیدارت ئەناڵێنێ

چاوەڕوانی دەرفەتێکە و تا عەشقم پێت بناسێنێ

وانەزانی من ناتوانم ئەم ئەوینەت بخوڵقێنم

ئەمجارەیان کە ڕائەبری ئەو پرسیارە ئەدرکێینم

چونکە چاوت هەتاوێکە لە ڕووی تارم هەڵدێتەوە

بۆیە منیش کە دەتبینم وشەکانم ئەتوێنەوە

کە تێپەڕیت ناچار منیش ئەم شەقامە بەجێدێڵم

بە چرکەیەک بێزار ئەبم لەم بەهەشتە حەزی وێڵم

 


 

آهنگ هیوا:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست و تنظیم: چیا مدنی

ملودی: شروین موسی

متن آهنگ هیوا از رسول غفورنژاد:

ئەم دنیایە چەند زاڵم بێ بە غەم پێک نایە

ناکرێ بڵێی دوای شەوی رەش رۆژی ڕوون نایە

هیواش بە دەست من و تۆ بێ کۆتایی نایە

ئەوەی بڵێی ئاوا نییە چارەی قەت نایە

وەرە ئازیز با من و تۆ دەستی یەک بگرین

نەژین بۆ مردن با ئێمە بۆ ژیان بمرین

وەرە ئازیز با من و تۆ هیوای یەکتر بین

ژیان جوانە و جوانتر ئەبێ گەر لە لای یەک بین

پێی بڵێن بێتە لام هەتا هەبم بە تەمام

بێ ئەو تاڵە ئەم ژینە من هەر مەمم ئەو زینە

پێی بڵێن بێتە لام هەتا هەبم بە تەمام

بێ ئەو تاڵە ئەم ژینە من هەر مەمم ئەو زینە

ئەوەی بە دەستی خەم ئەسیرە

خەمیش بە دایم لە لای ئەو دیل و یەخسیرە

ناکرێ و نابێ هەتا سەر ئاوا بێ

تەمەن زۆر کورتە و حەیفە وا تەواو بێ

نا نا نابێ هەتا سەر ئاوا بێ

ژیان زۆر کورتە و حەیفە وا فەنا بێ

پێی بڵێن بێتە لام هەتا هەبم بە تەمام

بێ ئەو تاڵە ئەم ژینە من هەر مەمم ئەو زینە

پێی بڵێن بێتە لام هەتا هەبم بە تەمام

بێ ئەو تاڵە ئەم ژینە من هەر مەمم ئەو زینە

ئەوەی وەکوو خۆر دەروونی گەش بێ

گەردوون بۆ ئەو،ئەو ناهێڵێ بەختی ئەو ڕەش بێ

بە دەست من تۆیە با رۆژیی یەک بین

خۆرە تاوی گەش بۆ رۆژی یەک بین

نا نا نابێ ژیان بێ تۆ نابێ

بە بێ نیگای تۆ رۆژی من روون نابێ

نا نا نابێ ژیان بێ تۆ نابێ

بە بێ نیگای تۆ رۆژی من روون نابێ

 


 

آهنگ شه‌وی من:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست، ملودی و تنظیم: چیا مدنی

متن آهنگ شه‌وی من از رسول غفورنژاد:

کاتێ لە شەودا وون ئەبم

رازی نیگات ئەمدوێنن

دێنە لام و لەگەڵ خۆیان

بەرەو ئاسمان ئەمڕفێنن

ئەستێرەکانیش پۆل بە پۆل

بەدەم سەما خۆ ئەنوێنن

نەرم و شیرن لە جوانی تۆ

لەبن گوێما ئەتریوێنن

نەرم و شیرن لە جوانی تۆ

لەبن گوێما ئەتریوێنن

ئەمشەو من و ئەستێرەکان

بەڵێن وایە هەڵبژێرین

بە جوانترین بزەی لێوت

خەونەکانم بنەخشێنین

چەندە خۆشە شیرین خەوێ

بە یادی تۆوە نەخشابێ

ئیتر ئەوسا کێ ئەزانێ

وا وەکو من پادشا بێ

ئازیزەکم لێرەش نەبی

یادەکانت شەوی من و

ئاسمانی ئەستێرەکان

لە وێنەی خۆت ئەڕەنگێنین

ئەمشەو من ئەستێرەکان

بەڵێن وایە هەڵبژێرین

بە جوانترین بزەی لێوت

خەونەکانم بنەخشێنین

 


 

آهنگ خه‌یال:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست، ملودی و تنظیم: چیا مدنی

متن آهنگ خه‌یال از اسرین‌ رجبی:

لە ناو کوچەی یادەکانت

هەموو شەوێ ئەشنێمەوە

پێ ئەنێمە خەیاڵەکان

بەسەریاندا ئەتوێمەوە

یادەکانت دەنک دەنک

بەدوای یەکا ئەدۆزمەوە

لە چەشنی رێحانەی شلک

لەناو پرچما ئەیهۆنمەوە

لەگەل پرچما ئەیهۆنمەوە

هەموو شەوێ پیشەی منە

تۆ لە خەونی منا بفڕی

هەرچی خەمی رەش و تارە

لەناو ناخی منا بسڕی

هەموو شەوێ پیشەی منە

تۆ لە خەوی منا بفڕی

هەرچی خەونی رەش و تارە

لە تاریکی شەوما بسڕی

ئەگەر ئەمشەو هاتیتەوە

لە ناو خەونما بەندت ئەکەم

ئیتر ڕێگە نادەم بڕۆی

چیتر بە رۆژ یادت بکەم

تاسەی دووریت زۆر گرانە

ئەمجارەیان بمێنەوە

چارەنوسمان بۆ یەکترە

ئەمجار دڵم بخوێنەوە

یادەکانت دەنک دەنک

بەدوای یەکا ئەدۆزمەوە

لە چەشنی رێحانەی شلک

لەناو پرچما ئەیهۆنمەوە

لەگەڵ پرچما ئەیهۆنمەوە

 


 

آهنگ سه‌رگه‌ردان:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست: احمد محمد

ملودی و تنظیم: علی شریف زاده

متن آهنگ سه‌رگه‌ردان از رسول غفورنژاد:

ساڵانێکە بانگم ئەکەیت، هەتا ئێستاش من بێ ناوم

ناو نیشانی چی بەم بەتۆ، لە لای خۆشم نەناسراوم

چۆن ئتوانی من بدوێنی، خۆ لە ژینما قەت نەدواوم

زەردەخەنەی چی بناسم، بە ئەشکی تەڕ گۆشکراوم

لە جەژنی کام ڕەنگا دیار بم، ڕەنگی ساردی نەبینراوم

وێنەی خۆم چۆن بناسمەوە، لە ئاوێنەی تێکشكاوم

لە جەژنی کام ڕەنگا دیار بم، ڕەنگی ساردی نەبینراوم

وێنەی خۆم چۆن بناسمەوە، لە ئاوێنەی تێکشكاوم

دوور ئەڕوانم بەڵام چیبکەم هەردوو چاوم ون کردووە

جەستەم ئەڵێی پەیکەرێکە چونکە دڵمی تیا مردووە

دوور ئەڕوانم بەڵام چیبکەم هەردوو چاوم ون کردووە

جەستەم ئەڵێی پەیکەرێکە چونکە دڵمی تیا مردووە

وەکو مۆمێک غەرقم لەناو نمەی ئەشکا بۆ سووتانم

دەسا چیبکەم کە من ماندووی، سەردەمێکی بێ پایانم

وەکو مۆمێک غەرقم لەناو نمەی ئەشکا بۆ سووتانم

دەسا چیبکەم کە من ماندووی، سەردەمێکی بێ پایانم

ساڵانێکە بانگم ئەکەیت، هەتا ئێستاش من بێ ناوم

ناو نیشانی چی بەم بەتۆ، لە لای خۆشم نەناسراوم

ساڵانێکە بانگم ئەکەیت، هەتا ئێستا من بێ ناوم

ناو نیشانی چی بەم بەتۆ، لە لای خۆشم نەناسراوم

 


 

آهنگ مه‌ستی نیگا:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست: احمد محمد

ملودی و تنظیم: چیا مدنی

متن آهنگ مه‌ستی نیگا از رسول غفورنژاد:

هەر رۆژێ کە ئەتبینم

ناز ئەکەی بە رێگاوە

خۆت لامەدە لە رێگەم

دڵ هانای بۆت هێناوە

هەر رۆژێ کە ئەتبینم

ناز ئەکەی بە رێگاوە

خۆت لامەدە لە رێگەم

دڵ هانای بۆت هێناوە

چاوانت خۆرەتاوە

دەم بە خەندەو شیرینی

مەستی نیگات پێم ئەڵێ

تۆ فریشتەی ئەوینی

چاوانت خۆرەتاوە

دەم بە خەندەو شیرینی

مەستی نیگات پێم ئەڵێ

تۆ فریشتەی ئەوینی

راز و نیازی تۆیە

لە دڵما داگیرساوە

عەشقت کانی بەهارەو

لە ناخما هەڵقوڵاوە

راز و نیازی تۆیە

لە دڵما داگیرساوە

عەشقت کانی بەهارەو

لە ناخما هەڵقوڵاوە

چاوانت خۆرەتاوە

دەم بە خەندەو شیرینی

مەستی نیگات پێم ئەڵێ

تۆ فریشتەی ئەوینی

چاوانت خۆرەتاوە

دەم بە خەندەو شیرینی

مەستی نیگات پێم ئەڵێ

تۆ فریشتەی ئەوینی

کازیوەی رونیش وەک تۆ

بە نەرمی دێت و دەچێ

وەکوو شەونمی بەهار

بەسەر گوڵ هەنگاو دەنێ

کازیوەی رونیش وەک تۆ

بە نەرمی دێت و دەچێ

وەکوو شەونمی بەهار

بەسەر گوڵ هەنگاو دەنێ

چاوانت خۆرەتاوە

دەم بە خەندەو شیرینی

مەستی نیگات پێم ئەڵێ

تۆ فریشتەی ئەوینی

چاوانت خۆرەتاوە

دەم بە خەندەو شیرینی

مەستی نیگات پێم ئەڵێ

تۆ فریشتەی ئەوینی

 


 

آهنگ دوو دلدار:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

کلیپ آهنگ دو دلدار:

دانلود کلیپ 

 

تیکست :عه‌بدوللا په‌شیو

ملودی: چیا مدنی و رسول غفورنژاد

تنظیم: چیا مدنی

متن آهنگ دوو دلدار از رسول غفورنژاد:

دوو دڵدارین کپ و بێدەنگ

دوو زامدارین، ژین شەوەزەنگ

لە ئاسمانی خەیاڵی تەڕ دێینە فڕین

بێ سکاڵا، بێ ڕاز و نیاز درەبڕین

بەڵام خۆشە 

بەڵام خۆشە

ئەو دڵە چۆڵەی خامۆش بوو

دوور لە جۆش بوو

کزەی جەرگم،

بەیانی زوو هەڵمستێنە

زۆر ئەترسم

کەوێک، کارێک،

گوندێک، شارێک،

چەمێک، چیایێک

دارێک، بەردێک،

کۆختێک، گەردێک،

پەنجە گیایەک

لەبیر بکەم 

بەیانی زوو هەڵمستێنە

دیسان مەڵێ

با تێر خەو بێ

سوێندم بە چییا خواردووە

کە کوردستانە دوورەکەم 

بە گەرمێن و کوێستانەوە

بگوازمەوە بۆ غەریبی

بگوازمەوە بۆ ژوورەکەم

 


 

آهنگ په‌یکه‌ری به‌فر:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست: احمد محمد

ملودی و تنظیم: چیا مدنی

متن آهنگ په‌یکه‌ری به‌فر از رسول غفورنژاد:

هاتووم ئەمشەو وەکوو باران، لە ناو چاوتا داکەمەوە

گریانێک بم وەکوو ئاسمان، بە هیچ کەسێک ژیر نەبمەوە

هاتووم لەگەڵ تەنیایدا، تۆ بە شیعرێک ئاشت کەمەوە

لە ناو  دڵی مەستی تۆدا، چرای بەختم هەڵکەموە

وەکوو نامە بە بێدەنگی، دەست ئەخەمە ناو دەستەوە،

بە تەنیایی بۆ تۆ ئەدوێم، تا بڕژێمە ناو هەستەوە

من پەیکەری ئەو بەفرە نیم، کە بە هەتاو بتوێتەوە

رۆژانێکی ناو عومری تۆم، هەتا هاتا ناسڕێتەوە

هاتووم ئەمشەو وەکوو باران، لە ناو چاوتا داکەمەوە

گریانێک بم وەکوو ئاسمان، بە هیچ کەسێک ژیر نەبمەوە

هاتووم لەگەڵ تەنیایدا، تۆ بە ماچێك ئاشت کەمەوە

لە ناو  دڵی مەستی تۆدا، چرای بەختم هەڵکەمەوە

ئاخ لە دڵەی بێوییژدانت داخ لە تیشکی چاوەكانت

کە نەتبینی خۆری عەشقم سەری هەڵدا لە ئاسمانت

ئاخ لە دڵەی بێوییژدانت داخ لە تیشکی چاوەكانت

کە نەتبینی خۆری عەشقم سەری هەڵدا لە ئاسمانت

هاتووم ئەمشەو وەکوو باران، لە ناو چاوتا داکەمەوە

گریانێک بم وەکوو ئاسمان، بە هیچ کەسێک ژیر نەبمەوە

هاتووم ئەمشەو وەکوو باران، لە ناو چاوتا داکەمەوە

گریانێک بم وەکوو ئاسمان، بە هیچ کەسێک ژیر نەبمەوە

هاتووم لەگەڵ تەنیایدا، تۆ بە ماچێك ئاشت کەمەوە

لە ناو  دڵی مەستی تۆدا، چرای بەختم هەڵکەموە

 


 

آهنگ ئاسوی روون:

دانلود آهنگ با کیفیت 320 

دانلود آهنگ با کیفیت 128 

 

تکست، ملودی و تنظیم: چیا مدنی

متن آهنگ ئاسوی روون از رسول غفورنژاد:

ئاخۆ بڵێی ئەم رۆژە بێ

ئەم گەلەی من یەک پارچە بێ

ئەم ئاواتەم ناگاتە جێ

ئەو دڵەی من قەت ناسرەوێ

وەکوو هەتاو من لێم روونە

برا کوژی لە ناو چوونە

چارەی ئێمە هەر یەک بوونە

بەم چەشنە ئاسۆمان روونە

بە زانست و بە هوشیاری

ئەمەكناسین و هەستیاری

بە هاودەنگی و بەهاوکاری

ئەگەین بە لووتکەی رزگاری

ئاخۆ بڵێی ئەم رۆژە بێ

ئەم گەلەی من یەک پارچە بێ

ئەم ئاواتەم ناگاتە جێ

ئەو دڵەی من قەت ناسرەوێ

هەتاکوو کەی دژی یەکبوون

ئاخۆ کەی لە مێژوو فێر بوون

گەلان هەموو یان سەربەست بوون

ئێمەش بێ باک لە فەنا بوون

یەکریزی تەنیا رێگەیە

کوردستان تاکە جێگەیە

یەک ئامانج بوون بۆی وەفایە

سەربەخۆ بوونمان رەوایە

 

 

دانلود کل آلبوم:

دانلود کل آلبوم با کیفیت 320 

(55 مگ)

دانلود کل آلبوم با کیفیت 128 

(37 مگ)



2

عیشق و سه ر مه ستی

هم اکنون آهنگ جدید هنرمند رسول غفورنژاد بنام «عیشق و سه‌ر مه‌ستی» با همکاری هنرمند اسرین رجبی رو براتون آماده کرده ایم.
آهنگ مجلسی کوردی + کیفیت 320 عالی و پخش آنلاین
نوروزتان مبارک باد

چه خوشه عیشق و سه‌ر مه‌ستی چه خوشه
چه خوشه ژین به سه‌ر به‌ستی چه خوشه


3

شلیران

پست این ساعت رسانه موزیک کردی برای شما آهنگ جدید هنرمند رسول غفورنژاد بنام «شلیران»
یادواره استاد محمد ماملی + کیفیت 320
نوروزتان مبارک باد

وه‌ره وه‌ره با بچینه نیو شلیران
جاریک وه‌ره بو لای منی مال‌ویران


*

+ نمایش همه خواننده ها
* تبلیغات
* جدیدترین آهنگها