(آلبوم پپوله) دانلود آلبوم په‌پوله از نجمه ا‌لدین غلامی | 10 آهنگ همراه با متن کامل
نجمه ا‌لدین غلامی گلچین
10 آهنگ به همراه پخش آنلاین + متن کامل
10 آهنگ:
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره گه‌رامه‌وه - ئه‌ی ره‌قیبان - بونی به‌هار - دیسان توفی جه‌ور و زولم - دوسم وه‌ره - ئیواره‌یه - مه‌یلی ولاته‌که‌م - په‌پوله - شاری بوکان - تاقه داره‌که‌ی ئاویه‌ری سنه
آهنگ ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره گه‌رامه‌وه:
متن اهنگ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره گه‌رامه‌وه از نجمه ا‌لدین غلامی:
له تەک ترس و دڵەڕاوکێ
درەختێکدا دەبمه هاوڕێ
بۆ هەر تاوێ خوێن ببارێ
دڵم لێتان دانابڕێ
ڕێم هەر لڕێ کوردستانەو
شانم بەردی دامەنی گوڵ
هەناسەم بای کوێستانانەو
سروەم هەر وەک بەیان به کوڵ
وا ئەمجارەش گەڕامەوەو
پەیامەکەم بەیان ئەکەم
سرودێکم هەزار خەمی
وڵاتەکەم نیشان ئەدەم
له تەک زامی پیره زامی
پیره دایکێ دەچمه برژان
له تەک خوڕەی پڕ گریانی
مناڵێکدا دەچمه سووتان
له گەڵ ئەودا پەیامی خۆر
هانای شەهید ئەگەیەنم
له گەڵ ئەمدا بانگی ویژدان
شۆڕشی نان ئەگەیەنم
وا ئەمجارەش گەڕامەوەو
پەیامەکەم بەیان ئەکەم
سرودێکم هەزار خەمی
وڵاتەکەم نیشان ئەدەم
بەڵێ گەله له گەڵتانا
له سەنگەری ڕەقیبانم
له خەمتانا منیش خومی
خاسه خومی ڕەشپۆشانم
له تەک زەردەی خۆرنشینا
کەس و کارم له گەڵتانم
له تەک مەرگی کچی ئاونگ
به تیشکی خۆر له گەڵتانم
وا ئەمجارەش گەڕامەوەو
پەیامەکەم بەیان ئەکەم
سرودێکم هەزار خەمی
وڵاتەکەم نیشان ئەدەم
وا ئەمجارەش گەڕامەوە
باز پەیامێ هەڵئەفڕێنم
دەبمه پردی نێوان دوو زێ
کەژی غەمتان دەهاژێنم
دەتۆش ئەی خاک دەسم دامێن
هەر سروەیەک به ڕۆحم به
خۆم غوڵامی ئاو و خاکت
دەسا ئاهێ به ڕۆحم به
وا ئەمجارەش گەڕامەوەو
پەیامەکەم بەیان ئەکەم
سرودێکم هەزار خەمی
وڵاتەکەم نیشان ئەدەم
آهنگ ئه‌ی ره‌قیبان:
آهنگ بونی به‌هار:
متن آهنگ بونی به‌هار از نجمه ا‌لدین غلامی:
بۆنی بەهار هات بۆنی تۆ نایه
تۆ نیت گوڵ بێنی بۆ زوڵفی دایه
پەڕەسیلکەکان لەم گەڕانەوە
تۆ بۆ دیار نیت به ئاسمانەوە
گوایه نەماوە باڵی فڕینت
ناتەواو ماوە چیرۆکی ژینت
له کام مەحکەمە حوکمی وا درا
ناسکە گوڵ بێتە سپەری باڵا
لای کامین قازی سکاڵای تۆ کەم
له سەر کام گڵکۆ هەی ڕۆ هەی ڕۆ کەم
سرووشتی ئەمساڵ بێ تۆ مل کزه
نە سەوزه سەوزه نە گوڵ به بزه
له جەژنی بەهار لەیل چاوەڕوانه
نێرگێزی پێ بەی به نەورۆزانە
نامه بنێره وەک بەهاری پار
جلی بووکێنی پێشکەش کە به یار
نەماوە بۆنت نەشماوە دەنگت
نەماوە شێوەی جوانی قەشەنگت
ئەشک و فڕین و ژیانت گۆڕان
پێم وایه چوویتە ڕیزی هەڤاڵان
هەر مەله بێ پەڕ ئەکەوێتە خوار
هەر باڵە ئەشکێ له فەسڵی بەهار
بۆنی بەهار هات بۆنی تۆ نایه
تۆ نیت گوڵ بێنی بۆ زوڵفی دایە
آهنگ دیسان توفی جه‌ور و زولم:
متن آهنگ دیسان توفی جه‌ور و زولم از نجمه ا‌لدین غلامی:
دیسان تۆفی جەور و زوڵم
نیشتەوە سەر دڵەکەی خاک
له نێو بەفر و بەستەڵەکدا
به وەرین هات شکۆفەی خاک
لێ ئەمجاره نەک هەر گوڵێ
باخی گوڵمان به وەرین هات
له باکووری به هەتاوا
باخی ڕۆحمان به وەرین هات
وەرن سەیری کوڕ و کاڵی
ڕاکشاوی ناو بەفرم کەن
له سەر شووشەی شەختەبەندا
سەیری خوێنی کۆ تەرمم کەن
وەرن سەیری چرای دڵ کەن
لەو بەفرەدا چۆن ئەسووتێ
دڵ له سوێ دڵ گوڵ له سوێ گوڵ
لەو خاکەدا چۆن ئەسووتێ
رەنگە بیری ڕەقیب شاد بێ
به ڕووباری ئەو خوێناوە
بەڵام سبەی وای به حاڵی
چۆن گڕ دەگرێ له چوار لاوە
هەر هەمیسان تەواشا کەن
برووسکەی خاک چۆن گڕ دەدا
سلێمانی له گوێژەوە
سەری تۆڵە چۆن با دەدا
سەیری هەڵپەی قامیشلی کەن
چ خوێناوی گرتوویەتی
له پای شەرناخ گڕەی هەولێر
چ غەزەبێ گرتوویەتی
تەواشا کەن له شارەزوو
تا هەڵەبجە و هەورامانم
چاوی پشدەر دڵەی دەربەن
تا گەرمیانم چۆن ئەسووتێ
تەماشای کەرکووک له پای
خوێنی بەورا چۆنە کڵپەی
سنە وسابڵاخ هەتا کۆستی
بەفری سووره چۆنە کڵپەی
آهنگ دوسم وه‌ره:
متن آهنگ دوسم وه‌ره از نجمه ا‌لدین غلامی:
دۆسم وەرە به ناڕەوا
له بوونی من خۆ مەبوێره
سرنج بدا به شینەیی
بۆ داستانم گوێ ڕادێرا
ڕەنگە له نێو نەقشەکاندا
ناوی منتان نەهێنا بێ
یان به پیتی ناحەزانم
حاشا له بوونم کرا بێ
بەڵام دۆسم دڵنیا به
بووم و هەم و ناتوێمەوە
له نێو دڵی خەڵکی خۆم دا
به هیچ هێزێک نابڕێمەوە
ڕۆڵەکانم هەر سروودی
بوونی منەو دەیخوێنەوە
ڕێبوارانی ڕێ ڕزگاری
ناوی منە و دەیڵێنەوە
من ئاوێتەی پێڵی دیجلەو
هەواڵ هەنگاوی فوراتم
ئەمن گەوەی سەختی ئاگریم
ڕزگ و ڕەگەی ئاراراتم
من له ناخی زاگرۆس دام‌و
قەندیل و ئاگرین و هەڵگوردم
خۆ گێل کردن سوودی نییه
بزر نابێ زێدی کوردم
بەیانیان کاتێ گزینگ
لووتکەی کێوم ڕادەمووسێ
ڕەنگدانەوەی بوونی منە و
تاپۆی هەرمانم دەنووسێ
چۆن ون دەبم من له
ئەشکی منداڵانی باوک کوژرادا
له نێو ڕەنگ و ڕۆمای زەردی
دایکانی جەرگ سووتادا
من ئاوێتەی عەشقی پاکی
کیژ و کوڕی کوردەواریم
له نێوە زەردەی بزرکاوی
کۆرپەی دوورا بەختیاریم
ڕۆژاوایی زۆر لەمەو پێش
نکوولیتان له بوونم کرد
پەیمانی شوومی لۆزاتان
به دیاری بۆ دوژمنان برد
بەڵام دیاره ئەگەر ڕاس بێ
ڕۆژ و شەو و مانگ و ئاسمان هەیه
یان له جێیەکدا ئەگه‌ر ڕاس بێ
ڕاسی هەیه و ژیان هەیه
ئەوە ڕاسه منیش هەم و
قەت ون نابێ کەسایەتی
له گەڵ خەڵکی گەورەی خۆمدا
تا هەتایه هەم و دەژیم
آهنگ ئیواره‌یه:
آهنگ مه‌یلی ولاته‌که‌م:
متن آهنگ مه‌یلی ولاته‌که‌م از نجمه ا‌لدین غلامی:
چه‌ند ڕۆژێكه دڵم مه‌یلی ئێوارانی وڵات ده‌كا
چاوم مه‌یلی سه‌رچنار و شنه و ئاوی وڵات ده‌كا
چۆن بیر ده‌چن باده‌ی ئه‌وێ و چپه و ڕازی دڵدارانی
گه‌ڵای زه‌ردی پیره دار‌و كوانووی گه‌رمی دڵدارانی
خۆزگه ده‌كرا له‌سه‌ر باڵی گۆرانیه‌ك ده‌هاتمه‌وه
له‌شه‌قاما له‌كۆڵانا وه‌ك مناڵی ده‌خولامه‌وه
ئه‌ی نیشتمان قه‌زای به‌فری ، كۆێستانه‌كه‌ت له‌ئێره خه‌م
قه‌زای هۆبه‌ی گه‌رمیانه‌كه‌ت سه‌د هه‌زار جار له‌ئێره خه‌م
چۆله‌كه‌ی سه‌ر هه‌ر چڵێكت سه‌د كه‌ناری ئێره دێنێ
شه‌رم و بزه‌ی هه‌ر شۆخێكت سه‌د فریشته‌ی ئێره دێنێ
ئه‌ی نیشتمان ئێمه بێ تۆ ڕوبارێكین ڕۆخمان كوژراو
ئێمه لێره ئێمه بێ تۆ به‌هارێكین گولمَان كوژراو
ئه‌ی كوردستان دۆزه‌خیش بی هه‌ر به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
ئه‌ی كوردستان دۆزه‌خیش بی هه‌ر به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
آهنگ په‌پوله:
متن آهنگ په‌پوله از نجمه ا‌لدین غلامی:
رۆژنامه بێ رۆژگاره‌کان
شه‌ونامه بێ دیواره‌کان
له وڵاتی نه‌فه‌س بۆ با
هه‌واڵی وا به ڕێ ئه‌کا
ووشه‌یێک به چه‌قۆ کۆژرا
ماسیێک به ته‌ناف خنکا
یادێک به ساتوور له‌ت له‌ت بوو
جوانی قژی پێوه نه‌ما
هه‌رچی په‌پووله‌ی باڵ رووته
رۆحی ورد بوو ، باڵی شکا
ئه‌ڵێن نامه‌یێک ئاشقانه
چه‌ن زه‌ربه شه‌لاخیان لێ دا
ئه‌ڵێن ئاواتێ خوه‌ی سووتان
به‌هاریش کولییه‌ی خوه‌ی فرۆشت
ئه‌یژن ئیتر خوێن پووڵ ناکا
هه‌ر له داخا ره‌گێ خوه‌ی کۆشت
ئه‌ڵێن خه‌ونێک سه‌کته لێ دا
قه‌رزاری سه‌گ وو سووتک بوو
ئه‌یژن نانی تاکسییه‌کان،
رۆژێ سه‌د جار چوو به هینا
ئه‌ڵێن ماچێ له‌م به‌ر جاده
تا گه‌یشته ئه‌و به‌ر جاده
هه‌م ئابرووی چوو،
هه‌م شێت کرا
وریا بن جاده‌یێک نه‌ما
ئه‌یژن دووکه‌ڵ ئه‌ونه فره‌س
هه‌وره‌کانی خنکاندووه
قه‌ناریه‌کانیش خۆمارن
هیوا خه‌وی لێ که‌وتووه
ئه‌ڵێن سه‌فی کۆپین نه‌ما
به‌ڵام سه‌ره‌ی زیندان زۆره
دایکێ له باتی مۆلاقات
نایلۆنێ لیباسیان پێ دا
عه‌جه‌ب شارێکی نامۆیه
بڕوا باوڕی نه‌ماوه
ئینسان ئیتر ئابڕووی چووگه
خه‌لکیش ئیتر خوای نه‌ماوه
آهنگ شاری بوکان:
متن آهنگ شاری بوکان از نجمه ا‌لدین غلامی:
ئەمە کام شاری ڕەنگینە کە وێنەی کوڵمی بۆکانە
بە مانا بووکی شارانە بە ڕاسی شاری بۆکانە
دەوایە سورمەیە بۆ چاوەکانم خاکی کوردستان
دڵم هەر وا لەوێ هەر چەند لەشم تاراوی تارانە
دڵم هەر وا لەوێ هەر چەند لەشم تاراوی تارانە
لە پایەندازی بۆکان‌دا ئەوەی کەم دێ سەر و ماڵە
کە بۆ سەرگەردی بۆکانی ئەوەی زۆرە دڵ و گیانە
بەیانی کیژی بۆکانی کە دێ و دەڕوا لە بۆ کانی
بریقەی گوڵبەرۆکانی لە چاوی خۆر ئەدا تانە
بریقەی گوڵبەرۆکانی لە چاوی خۆر ئەدا تانە
شەماڵ ماچ کە بە جێی من باغی میراوا و قڵای سەردار
کە ئەم جێ بەزمی میرموکری ئەویش ڕاوگەی عەزیزانە
ئەگەر گیانیش فیدا کەم دڵ لە بۆکان ناکەنم گیانا
کە دڵ کەندن لەوێ سەختە بەڵام گیان کەندن ئاسانە
کە دڵ کەندن لەوێ سەختە بەڵام گیان کەندن ئاسانە
گەلێ هونەر وەکوو سوارە و ئەدەب لەو خاکە هەڵکەوتن
کە ئێستاش چاوی دایکی نیشتمان بۆیان بە گریانە
لە ناڵەشکێنە دەنگی زیر و بەم گوێی دڵ ئەلاوێنێ
چریکەی زیرەکە یا خۆ زریکەی مورغی خۆشخوانە
چریکەی زیرەکە یا خۆ زریکەی مورغی خۆشخوانە
آهنگ تاقه داره‌که‌ی ئاویه‌ری سنه:
متن آهنگ تاقه‌داره‌که‌ی ئاویه‌ری سنه از نجمه ا‌لدین غلامی:
تاقەدارەکەی ئاویەری سنه
دەمێکه باڵات له چاوم ونه
تۆ کە لەو بەرزه سەیری شار ئەکەی
سـەیری شـارەکەی بریندار ئەکەی
پێم بڵێ چەندە تاسەی یار ئەکەی
چەندە بێزاری له ئەغیار ئەکەی
لاوی سنــەیی له کنیشک و کوڕ
بێـنـە دیــارم بـه دڵـێـکی پـڕ
لێیان بپرسه بۆچە خەمبارن
بۆچییه ئاوا دڵ بریندارن
به شنـە و شـەمـاڵ بیـانـدوێنه
خەم وخەفەتیان له دڵ دەربێنه
باڵ بێـنه جۆش و سـەرچۆپی بگرم
دڵـی شـارەزام به قـڕیــوە بـدڕم
تامـەزرۆم بکەم سەیری باڵاتان
ئەستێره گەشەم هەڵبێم له لاتان
این آلبوم در دسته آهنگ های کردی گلچین قرار گرفته است.
لیست همه آهنگ‌های نجمه ا‌لدین غلامی
پرطرفدارترین آهنگ‌های نجمه ا‌لدین غلامی:
(حالی من خاسه)دانلود آهنگ نامه کانت از نجمه ا‌لدین غلامی | جدید + متن کاملدانلود آلبوم گلچین بهترین آهنگ های نجمه ا‌لدین غلامیدانلود آهنگ قژی نه‌رمت از نجمه ا‌لدین غلامی + (متن آهنگ)دانلود آهنگ نان از نجمه ا‌لدین غلامی + (متن آهنگ)دانلود آهنگ پایز پایز که تو هاتی از نجمه ا‌لدین غلامی + متن کامل
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.