دانلود آهنگ دهچمه سهری سولتان از ناصر رزازی | مقام + متن کامل آهنگ
آهنگ نایاب ناصر رزازی
اثری نایاب و قدیمی + مهقام [14 دقیقه]
اجرا با شمشال استاد قالهمره
اجرای سال 1355
پخش آنلاین این آهنگ:
[شعر مقام از ماموستا هیمن]
متن مهقام:
نا مەچۆ، جوانێ مەچۆ، واوە مەچۆ
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ
ئەو هەوەسبازانە جێی موتمانە نین
هەر دەزانن بۆ گوڵ چنین و بەی ڕنین
وا وەرە دەی وا وەرە نزیک بەلێم
بمدەیە مەی بمدەیە مەی تا دەڵێم
جا کە سەرخۆش بووم بە دەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی مەولەوی
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز
تا بناڵێنم وەکوو بلوێر بە سۆز
نابێ قەد ناڵەی جودایی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردوە
شیوەنێکم پێیە، نەی نەیکردوە
لێمگەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێمگەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون
شیوەنی من شیوەنی ئینسانییه
بانگی ئازادی و گڕۆی یەکسانییە
شیوەنی من شینی کوردی بێبەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە
با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شیعر
با فەراوانتر بکەم ئاسۆی شیعر
پارچە گۆشتێکە دڵی من ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە زوو نییە
دەردی دووری، دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی ئەدی؟
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لە هەر لایەک دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونەلانی خۆم
شەو دەکێشم شەونەخۆنی و بێخەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێئەوی
چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟
چۆن نەناڵێ ئەو دڵە ئەنگاوتەیە؟
بەرد لە بەردێ بێتەوە دەنگی هەیە
ژانی ناسۆریی جوداییم چێشتوە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە
هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەر کراوم من لە خاکی دڵنشین
بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات
ئەی ڕەفێقان ئەی عەزیزانی وڵات
ئەی برای هاوسەنگەری جەرگەی خەبات
گەر دەناڵێنم ئەمن پەتکەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەسڵ تاکوو دەژیم
کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم، خێزانەکەم، باوانەکەم
ئەی ئەوانەی قەد لە بیرم ناچنەوە
ئیستە بمبینن ئەرێ ئەمناسنەوە
متن گورانی:
دەچێمە سەری سوڵتانی شەویێک نایێمەوە
دەسێ لە کێلان وەردەگرم چەندانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و لێو ئاڵێ بە تاقی دەکەمەوە
ئەو قورعانەی بتگرێ چاوجوان ھێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدادا نازێ بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵ وێران کردەوە بەدەم داخ و دەردەوە
این آهنگ ناصر رزازی در دسته آهنگ های کردی نایاب قرار گرفته است.
لیست همه آهنگهای ناصر رزازی
پرطرفدارترین آهنگهای ناصر رزازی:
50 آهنگ طلایی ناصر رزازی | گلچین برترین و پرطرفدارترین آهنگهای استاد ناصر رزازی(مینا خانم) دانلود آهنگ مینا خانم از ناصر رزازی + متن آهنگدانلود آهنگ گول وهنهوشهی باخانمی از ناصر رزازی + متن و ترجمه فارسیدانلود آهنگ بهرزی بهرزی از ناصر رزازی (برزی برزی) + متن آهنگ(لهیلم لهیل) دانلود آهنگ بولبولی شیدا از ناصر رزازی + متن آهنگ
نظرات:
Kang میگه :
1402/06/12
سۆپاس لە لێتان بۆ ئەو گۆرانی بەسۆزو
محسن میگه :
1401/10/05
دس خوش عالیی
سعید میگه :
1399/08/28
وجداناً دس خوش ، ای مقامه دقیقاً وصف حالو روز امرو مردم چاره ره ش ایرانه ، بخصوص کوٌردیل همیشه بِی کَسو بِی بَش
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.