دانلود آهنگ دلی من از خلیفه میرزا آغه غوثی + متن آهنگ

1400/05/27آهنگ کردی خانقاهی

دلی من خلیفه میرزا آغه غوثی

توجه شما مخاطبین گرامی رو به شنیدن آهنگ زنده یاد هنرمند خلیفه میرزا آغه غوثی بنام «دلی من» جلب می نماییم.
9 دقیقه آهنگ عارفانه کوردی + کیفیت مناسب
شعر: ماموستا بیخود

له‌و روژه‌وه رویشتووه توراوه دلی من
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ریم بی سه‌ر و شوین ماوه دلی من
ئاخو به چ شاخیکه‌وه گیر ساوه دلی من
(متن کامل این آهنگ در ادامه مطلب)


Download Music BY: Khalifa Mirza Aghe Ghosi - Deli Men With Text And Best Quality On MusicKordi

دلی من خلیفه میرزا آغه غوثی

پخش آنلاین این آهنگ:

 

دانلود آهنگ 

 

متن آهنگ دلی من از خلیفه میرزا آغه غوثی:

له‌و رۆژه‌وه رۆیشتووه تۆراوه دڵی من

هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ڕێم بێ سه‌ر و شوێن ماوه دڵی من

ئاخۆ به چ شاخێکه‌وه گیر ساوه دڵی من

یاخۆ به چ داخێکه‌وه سووتاوه دڵی من

ئه‌و مه‌حره‌می ئه‌سرار و نه‌دیمی منه یا ره‌ب

ئه‌و هه‌مده‌می غه‌مخوار و قه‌دیمی منه یا ره‌ب

ئه‌و گه‌وهه‌ری شه‌هوار و یه‌تیمی منه یا ره‌ب

که‌وتۆته چ به‌حرێکه‌وه خنکاوه دڵی من

ئه‌تلێته‌وه گاهێ به خه‌یاڵی خه‌ت و خاڵی

ئه‌خولێته‌وه گیانا به چرای شه‌وقی جه‌ماڵی

نازانێ ئه‌گه‌ر چۆنه به ده‌س ده‌رده‌وه حاڵی

وه‌ک پووش و په‌ڵاشێکه به ده‌م باوه دڵی من

چی بکه‌م چی بڵێم بۆ دڵه‌که‌م کارییه ده‌ردم

شاهێدی منه موویی سپی و چیهره‌یی زه‌ردم

خۆڕایی نیه ناڵه‌یی گه‌رم و ده‌می سه‌ردم

هه‌ڵبه‌ت به به‌ڵایێکه‌وه ئاڵاوه دڵی من

له‌و چۆڵ و بیابانه ئه‌بێ یاوه‌ری کێ بێ

یا به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه سه‌ودا سه‌ری کێ بێ

یا له‌ت له‌ت و ئه‌فگاری موژه‌ی خه‌نجه‌ری کێ بێ

چۆن ماوه له سه‌د لاوه که کوژراوه دڵی من

بۆچی نه‌ڕژێ سه‌یلی سروشکم وه‌کوو باران

بۆچی وه‌کوو یه‌عقووب نه‌بمه شوهره‌یی شاران

له‌و یۆسفه پرسیومه له بێگانه‌و و یاران

هه‌رگیز نیه سوراخی له هیچ لاوه دڵی من

بۆچی نه‌گیرم بۆ نه‌فه‌سی په‌رده دڕاوی

یا بۆ جگه‌ری کون کون و سه‌د پاره کراوی

چی کردووه یا ره‌ب که خه‌و و خواردن و ئاوی

دایم غه‌م و بێدارێ‌یو خوێناوه دڵی من

ئه‌و سینه له غه‌ش خاڵییه ئه‌و بێ رق و کینه

ئه‌و خادیمی شه‌رعی نه‌به‌وی و میلله‌ت و دینه

مه‌علووم چووه بۆ خزمه‌تی سالاری مه‌دینه

وام زانی که فه‌وتاوه نه‌فه‌وتاوه دڵی من

قوربانی که‌سێ بم که به قوربانی نه‌بی بێ

وه‌ک به‌نده سه‌گی ده‌رگه‌هی شاهی عه‌ره‌بی بێ

شاهی عه‌ره‌بی یه‌عنی قوڕه‌یشی نه‌سه‌بی بێ

جه‌رگی به دوو ئه‌برۆی ئه‌وه جنراوه دڵی من

زاتێکی وه‌های گرتووه رۆحم به فیدای ئه‌و

شاهان شه‌و و رۆژ دێنه قه‌ده‌م بۆسی گه‌دای ئه‌و

بێخۆد مه‌به ئیتر به ئومێد و به ته‌مای ئه‌و

نایێته‌وه لات گه‌ر سه‌ری داناوه دڵی من


این آهنگ خلیفه میرزا آغه غوثی در دسته آهنگ های کردی خانقاهی قرار گرفته است.


لیست همه آهنگ‌های خلیفه میرزا آغه غوثی

نظرات:

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آهنگ و اشعار درخواستی
جدیدترین آهنگها