دانلود آهنگ کردی

موزیک کردی رسانه مرجع دانلود و اشتراک انواع آهنگ های کوردی می باشد.

خوشحالیم شما در وب سایت موزیک کردی حضور دارید، ما تلاش می‌کنیم تا هر روز با تمرکز بر حوزه های مختلف موسیقی کوردی، اعتماد شما را جلب کنیم.

ManotoZaban English learning

(عزیزم بیانی) دانلود آهنگ عه‌زیزم به‌یانی از محمد ماملی + متن آهنگ

دسته : مجلسیچهارشنبه 3 شهریور 1400

محمد ماملی عه زیزم به یانی

توجه شما مخاطبین گرامی رو به شنیدن آهنگ زنده یاد استاد محمد ماملی بنام «عه‌زیزم به‌یانی» جلب می نماییم.
5 دقیقه آهنگ شاد مجلسی کوردی + کیفیت مناسب

عه‌زیزم به‌یانی که گول عه‌تری ده‌ریژی
که بولبول ده‌نالی که سوفی ده‌چته نویژی
له کونجی قه‌فه‌سدا به سه‌د ناله ده‌خوینم
(متن کامل این آهنگ در ادامه مطلب)
(عزیزم بیانی) دانلود آهنگ عه‌زیزم به‌یانی از محمد ماملی + متن آهنگ

پخش آنلاین آهنگ محمد ماملی عه زیزم به یانی :

 

دانلود آهنگ 

 

متن آهنگ عه‌زیزم به‌یانی از محمد ماملی:

عه‌زیزم به‌یانی که گوڵ عه‌ترێ ده‌ڕێژێ

که بولبول ده‌ناڵێ که سۆفی ده‌چته نوێژێ

له کونجی قه‌فه‌سدا به سه‌د ناڵه ده‌خوێنم

هه‌ناوم نه‌ماوه له‌به‌رچی نایه شوێنم

له هیجرانی ویساڵت له ده‌وری خه‌ت و خاڵت

هه‌تا هه‌م ده‌خوێنم ده‌ناڵێنم

هه‌تا نه‌وگوڵ خۆم وه‌ده‌ست دێنم

خه‌زێمێ خه‌زێمێ گیان له‌به‌ر چی نایه شوێنم

له‌به‌ر چاوی جوانت له‌به‌ر جه‌رگی به‌خوێنم

گوڵ و لاله پشکووتن ده‌ور ده‌وری گوڵانه

گوڵی من ده‌پشکوێ به‌هاری دوو دڵانه

که بولبول ده‌ناڵێ ده‌ڵێ کوا گوڵی سوورم

هه‌ناوم نه‌ماوه ده‌مێکه له تۆ دوورم

ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره به‌هاری دوو دڵانه

که بولبول ده‌کا ڕازی دڵداری

ده‌گه‌ڵ کۆنه یای جه‌فاکاری

به‌هاره عه‌زیزم به‌هاری دوو دڵانه

که بولبول ده‌خوێنێ له‌سه‌ر په‌لکی گوڵانه

له باغی گوڵاندا ئه‌تۆ تاقه گوڵی من

ئه‌تۆێ نووری چاوم ئه‌توی جه‌رگ و هه‌ناوم

له باغی ویسالت ده‌بێ غونچه بچێنم

له هیجری ویسالت به سه‌د ناڵه ده‌خوێنم

له هیجری تۆ ده‌ناڵم خه‌زاڵی ڕوو به خاڵم

ده‌کێشم به دڵ ڕازی دڵداری

ده‌پێوم جیهانی جه‌فاکاری

هه‌تاکه‌ی بڕێژم له‌سه‌ر تۆ خوێنی سوورم

برینم به ئێشه ده‌مێکه له تۆ دوورم

هه‌تاکه‌ی بڕێژم سروشکی سوور و ئاڵم

که‌ژاڵی عه‌زیزم له هیجری تۆ ده‌ناڵم

ئومێدم نه‌ماوه مه‌گه‌ر لوتفی ئیلاهی

که خوێنم ده‌ڕێژن به جورمی بێ گوناهی

وه‌ره ڕوحی ڕه‌وانم گوڵی بۆن خۆش و جوانم

به بێ تۆ ژیانم نه‌بێ چاکه

ئومێدم به ده‌رگاهی بێ‌باکه

له‌سه‌ر تۆ ده‌ڕێژم سروشکی سوور و ئاڵم

له هیجری ویساڵت شه‌و و ڕۆژێ ده‌ناڵم




لیست همه آهنگ های محمد ماملی


نظرات بینندگان :

نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.

نام *
ایمیل
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

*

+ نمایش همه خواننده ها
* تبلیغات
* جدیدترین آهنگها