دانلود آهنگ شاد نازانم له کی پرسم از ناصر رزازی + متن آهنگ

1400/06/05آهنگ کردی فولکلور

نازانم له کی پرسم ناصر رزازی

هم اکنون شما همراهان گرامی رو به شنیدن آهنگ استاد ناصر رزازی بنام «نازانم له کی پرسم» دعوت می کنیم.
5 دقیقه آهنگ فولکلور شاد کوردی + کیفیت مناسب تقدیم به شما
بازخوانی آهنگ زنده یاد استاد حسن زیرک

نازانم نازانم نازانم له کی پرسم گوله میوانی کی‌یه
منداله و زور نه‌فامه دایمه له به‌ر ده‌رکی‌یه
بانگی که‌ن بیته ده‌رکی کاری مه‌خسوسم پی‌یه
(متن کامل این آهنگ در ادامه مطلب)

نازانم له کی پرسم ناصر رزازی

پخش آنلاین این آهنگ:

 

دانلود آهنگ 

 

*دانلود آهنگ نازانم له کی پرسم از حسن زیرک

 

متن آهنگ نازانم له کی پرسم از ناصر رزازی:

له‌به‌ر ئه‌و کچه ره‌شتاڵه قه‌دی ده‌ڵێی شمشاڵه

پرسی شێخ و مه‌لام کرد ماچی بۆ من حه‌ڵاڵه

ئاوری له من به‌رداوه ناسکێ دایکی منداڵه

پێم گوت ئاوێزانت بم مه‌مکت وه‌ک پرته‌قاڵه

نازانم نازانم نازانم له کێ پرسم گوڵه میوانی کێ‌یه

منداڵه و زۆر نه‌فامه دایمه له به‌ر ده‌رکێ‌یه

بانگی که‌ن بێته ده‌رکێ کاری مه‌خسوسم پێ‌یه

له به‌ر ده‌رکیان داره هه‌نجیره یان هه‌ناره

له سه‌ر باڵای لێوئاڵێ با من ده‌ن له سێداره

شه‌رته تاکوو نه‌مکوژن ده‌س هه‌ڵگیر نیم له‌و یاره

ئاوری له من به‌رداوه مه‌مکی وێنه‌ی هه‌ناره

نازانم نازانم نازانم له کێ پرسم گوڵه میوانی کێ‌یه

منداڵه و زۆر نه‌فامه دایمه له به‌ر ده‌رکێ‌یه

بانگی که‌ن بێته ده‌رکێ کاری مه‌خسوسم پێ‌یه

ئه‌و قورئانه بت گرێ هێنات لێکت کرده‌وه

سێ‌جار ده‌ستت پێ دادا و بۆ مزگه‌وتت برده‌وه

بۆ خۆت که‌یفم بۆ ده‌که‌ی به گه‌ردنی زه‌رده‌وه

ئه‌منت ماڵ‌وێران کردوه به ده‌م داخ و ده‌رده‌وه

نازانم نازانم نازانم له کێ پرسم گوڵه میوانی کێ‌یه

منداڵه و زۆر نه‌فامه دایمه له به‌ر ده‌رکێ‌یه

بانگی که‌ن بێته ده‌رکێ کاری مه‌خسوسم پێ‌یه

زێڕی هه‌ژده عه‌یاره ده‌مانچه‌ی که‌له‌کێ‌یه

ئاوری له من به‌رداوه شۆخه گواره له گوێ‌یه

ده‌وای ده‌رده‌که‌م ئایشێ ناڵچه‌ی زێڕی له که‌وشێ

ئاوی گوڵان ده‌دێڕێ ماندووه ده‌ستی دێشێ

هه‌ی زریان خه‌جاڵه‌ت بی تۆز له یارم نه‌نیشێ

پشتوێنده‌که‌ی شل بووه لۆیه‌کی له دووی ده‌خشێ

نازانم نازانم نازانم له کێ پرسم گوڵه میوانی کێ‌یه

سه‌باره‌ت به یاری خۆم ئاوه‌دان شاری بانه

پێم گۆت ئاوێزانت بم تا سبه‌ینێ ئه‌و ده‌مانه

ئاورت له من به‌رداوه ناسکۆڵه‌ی بیچکۆلانه


این آهنگ ناصر رزازی در دسته آهنگ های کردی فولکلور قرار گرفته است.


لیست همه آهنگ‌های ناصر رزازی

نظرات:

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آخرین آهنگ‌ها