دانلود آهنگ بوی دینم از حسن زیرک همراه با متن آهنگ

1400/09/06آهنگ کردی نایاب

بوی دینم حسن زیرک

توجه شما مخاطبین عزیز رو به شنیدن آهنگ زنده یاد استاد حسن زیرک بنام «بوی دینم» جلب می نماییم.
5 دقیقه آهنگ نایاب کوردی + کیفیت مناسب تقدیم به شما
اجرا شده در رادیو بغداد

بوی دینم بوی دینم له گول و گواره‌ی بو دینم
دوو کورپه‌ی له لانک بی هه‌ردوو کیان راده‌ژینم
یان ئه‌و باسکه‌ی خوم ده‌برم یان هیچیان ناگریینم
(متن کامل این آهنگ در ادامه مطلب)


Download Music BY: Hasan Zirak - Boy Denim With Text And Best Quality On MusicKordi

بوی دینم حسن زیرک

پخش آنلاین این آهنگ:

 

دانلود آهنگ 

 

متن آهنگ بوی دینم از حسن زیرک:

نه‌خۆش و سه‌رگه‌ردانم بۆ باڵات په‌رێشانم

ده‌ڵێم ده‌ستم ده‌ستۆ که ته‌سکێ ده‌ردت له گیانم

غه‌ریب و دڵ په‌شێوم ئه‌م نازه‌ت ناتوانم

بۆی دێنم بۆی دێنم له گوڵ و گواره‌ی بۆ دێنم

دوو کۆرپه‌ی له لانک بێ هه‌ردوو کیان ڕاده‌ژێنم

یان ئه‌و باسکه‌ی خۆم ده‌بڕم یان هیچیان ناگرێینم

که‌ی دانیشین دووبه‌دوو که‌ڵه گه‌ت و خاڵ له ڕوو

مه‌مکت خڕه وه‌ک هوڵوو سنگت به‌فری ئه‌ڵمه‌ڵوو

ده‌وه‌ره ده‌ستم ده‌ستۆ که بۆ تۆم ئاور تێبه‌ربوو

بۆی دێنم بۆی دێنم له گوڵ و گواره‌ی بۆ دێنم

دوو کۆرپه‌ی له لانک بێ هه‌ردوو کیان ڕاده‌ژێنم

یان ئه‌و باسکه‌ی خۆم ده‌بڕم یان هیچیان ناگرێینم

سوێند به وه‌ڵڵا و بیللایه به‌و ده‌رده‌ی له دڵمدایه

زولفی هه‌ودا هه‌ودایه به‌وه‌ی بادی هه‌وایه

به ڕۆژ قه‌ولم ده‌داتێ شه‌وێ له ژوانم نایه

بۆی دێنم بۆی دێنم له گوڵ و گواره‌ی بۆ دێنم

دوو کۆرپه‌ی له لانک بێ هه‌ردوو کیان ڕاده‌ژێنم

یان ئه‌و باسکه‌ی خۆم ده‌بڕم یان هیچیان ناگرێینم

ده‌ردت له ماڵم کاڵێ که‌زیه‌ت به‌ندی ڕه‌شماڵێ

سێ گه‌ز به گه‌زی کوردی باسکم له گه‌ردنت ئاڵێ

پێم عه‌یبه و پێم ئیراده له بۆت که‌م ماڵه‌وماڵێ

تۆ بڕۆ بابت ڕازی که دایکت بۆ من هیچ ناڵێ

بۆی دێنم بۆی دێنم له گوڵ و گواره‌ی بۆ دێنم

دوو کۆرپه‌ی له لانک بێ هه‌ردوو کیان ڕاده‌ژێنم

یان ئه‌و باسکه‌ی خۆم ده‌بڕم یان هیچیان ناگرێینم

عه‌نتیکه و زێده لاوه چۆنی لێ بکه‌م سڵاوه

خه‌ده‌نگی له دڵم داوه ئاوری له من به‌ر داوه

قه‌د بڵند و به‌ڵه‌ک چاوه

له‌وه‌ته ئه‌و ژنه تۆراوه هێزی ئه‌ژنۆم نه‌ماوه

بۆی دێنم بۆی دێنم له گوڵ و گواره‌ی بۆ دێنم

دوو کۆرپه‌ی له لانک بێ هه‌ردوو کیان ڕاده‌ژێنم

یان ئه‌و باسکه‌ی خۆم ده‌بڕم یان هیچیان ناگرێینم

غه‌مبار و دڵ په‌شێوم بڕوانه باری لێوم

هه‌ر ئه‌تۆی خونچه سێوم غه‌ریب و دڵ په‌شێوم

ده‌بێ ئه‌تۆ بکه‌ی به‌خێوم

بۆی دێنم بۆی دێنم له گوڵ و گواره‌ی بۆ دێنم

دوو کۆرپه‌ی له لانک بێ هه‌ردوو کیان ڕاده‌ژێنم

یان ئه‌و باسکه‌ی خۆم ده‌بڕم یان هیچیان ناگرێینم


این آهنگ حسن زیرک در دسته آهنگ های کردی نایاب قرار گرفته است.


لیست همه آهنگ‌های حسن زیرک

نظرات:

0
0
پاسـخ

کورده وان میگه :

1400/10/14

سلاو بو کوردستان که ئه‌وه هه‌مو هنرمنده به‌ریزی تی‌دایه .هه‌ربژین

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آهنگ و اشعار درخواستی
جدیدترین آهنگها