دانلود آلبوم گلچین آهنگ های منتخب از اساتید بزرگ موسیقی کردی | 10 آهنگ همراه با متن
دسته: آهنگ کردی گلچین
چهارشنبه 29 دی 1400
آلبوم منتخب اساتید موسیقی
پست ویژه این ساعت رسانه جامع موزیک کردی برای شما مخاطبین عزیز آلبوم 10 آهنگ گلچین منتخب از 10 استاد بزرگ موسیقی کوردی.
حسن زیرک، ناصر رزازی، محمد ماملی، مظهر خالقی، علی مردان، سید علی اصغر کردستانی، طاهر توفیق، شوان پرور، کریم کابان و محمد جزا
10 آهنگ:
(سیو پیگهیشت - غهریبم - سهرت ههلینه - لای لای - رهنجی بیوهرم - ئهی رهفیقانی تهریقهت - ئهی موتریبی حهریفان - پاوانهکانی - شهو - بی بی خانم)

آهنگ سیو پیگهیشت از حسن زیرک:
متن آهنگ سیو پیگهیشت از حسن زیرک:
سێو پێگەیشت نەهاتی گیانە کە لیمۆت زەرد بوون وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گوڵەکەم وادەی گیان کێشان وەرە
بەھار مانگی نیسانە گیانە چونکێ وەعدەی گوڵانە
بۆنی گوڵ و گوڵخونچە گیانە چریکەی بولبولانە
ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە بمرم گیانە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جنێوم دەداتێ خانم بە چاو پێم دەڵێ وەرە
جەرگم ھەمووی لەت لەتە بمرم برینداری خەنجەرە
سێو پێگەیشت نەهاتی گیانە کە لیمۆت جوانن خانم
ڕوحمی خێرت بێ مردم وەرە ناسکێ دەردت لە گیانم
ھەی لە من و وای لە کێ گیانە لەبەر لەنجەی مەلەکێ
مەلەک وەک مانگی چاردە بمرم کلەی لە چاوان دەتکێ
لەبەر خۆفی خودام نەبێ بە گولەکەت دەکەم ئەتکێ
آهنگ غهریبم از ناصر رزازی:
متن آهنگ غهریبم از ناصر رزازی:
دەروونم بوو بە زووخاڵ تا کەی بناڵم
بووم بە قەقنەس لە دووریت هاوار بە ماڵم
غەریبم غەریبم غەریب و تەنیام
غەریبم غەریبی ئەو پەڕی دنیام
درۆ ناکەن سەنگ لە جێی خۆی دا بەسەنگە
ئەوەی غەریبە دایم کەیل و دڵتەنگە
هەزار خۆزگەم بە ئاو و هەوای کوردستان
چیا و ڕووبار و کانی و هەوار و کوێستان
غەریبم غەریبم غەریب و تەنیام
غەریبم غەریبی ئەو پەڕی دنیام
دەترسم لێرە بمرم گۆڕە و گوم بکرێم
بە دەردی غەریبی و غوربەتی خۆم بمرم
دوور لە یار و کەس و کار لە خزم و دۆستان
لە گۆڕیش دا نەسرەوم لە تاو کوردستان
غەریبم غەریبم غەریب و تەنیام
غەریبم غەریبی ئەو پەڕی دنیام
آهنگ سهرت ههلینه از محمد ماملی:
متن آهنگ سهرت ههلینه از محمد ماملی:
چەن وەختە دڵم غەمگینی لەیلین
وا دیارە لەیلام ئەی هاوار بێ ڕوحم و مەیلن
سهرت ههڵێنه ڕووت له گهردوون که
تهماشای بڵێسەی ئەی هاوار پیره دهروون که
شەقە و شریقەی برووسکەی دەروون
شەتاوی ساز کرد ئەی هاوار لە ناوی دەروون
سهرت ههڵێنه ڕووت له گهردوون که
تهماشای بڵێسەی ئەی هاوار پیره دهروون که
گەرد و غوباری مەحمەڵ بێ یارن
دڵە بێ لەیلا ئەی هاوار چۆنت قەرارن
سهرت ههڵێنه ڕووت له گهردوون که
تهماشای بڵێسەی ئەی هاوار پیره دهروون که
تا کەی وەک مەجنوون وێڵی هەردان بم
تا کەی غەمزەدەی ئەی هاوار باری هیجران بم
سهرت ههڵێنه ڕووت له گهردوون که
تهماشای بڵێسەی ئەی هاوار پیره دهروون که
آهنگ لای لای از مظهر خالقی:
متن آهنگ لای لای از مظهر خالقی:
ڕۆڵەی خۆشەویست بینایی چاوم
هێزی ئەژنۆم و هیوای ژیانم
هەتا دێیتەوە هەر چاوەڕێتم
هەلورکی مناڵیت هەر ڕادەژەنم
لایلای نەمامی ژیانم من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە تاکو سبەینێ مژدەی ئاواتم دێنێ
ئەی بەرخۆلەی شیرینم ئاواتی هەموو ژینم
شەوی تاریک نامێنێ تیشکی ڕۆژ دێتە سەرێ
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە تاکو سبەینێ مژدەی ئاواتم دێنێ
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
سەد خۆزگە بەو خۆزگایە دایکی تۆ لێرە بوایە
آهنگ رهنجی بیوهرم از علی مردان:
متن آهنگ رهنجی بیوهرم از علی مردان:
ڕهنجی بێوهرم بهندی جێگهرم
داد بۆ کێ بهرم کێ تۆی ون کرد لێم
مهوجی دهریا بوو توند و به تاو بوو
یان کڵپهی ئاگر ئهم زامهی کرد لێم
پێکهنینهکهت دهنگ ناسکهکهت
سروهی ههناسهت که ناێی له گوێم
آهنگ ئهی رهفیقانی تهریقهت از سیدعلی اصغر کردستانی:
متن آهنگ ئهی رهفیقانی تهریقهت از سیدعلی اصغر کردستانی:
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عیشقم چارە کەن
یان بە جارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن
بۆچ ئەمن سووچم چیە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم
بێ قەباحەت لێم زویریت چاکە ئینسافت بێ
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم موسمی ئازادیە
بۆ بەڵا گەردانی باڵات کۆچی قوربانم وەرە
سەد حەکیم هات و عیلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە زوو بە لوقمانم وەرە
چاوەکەم بۆ ڕوی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕوباب
چاوەکەم بۆ ڕوی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕوباب
دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب
هەر کەسێ هاتوو وتی من عاشقم بڕوا مەکە
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگاز نەبێ
من کە سوتاوم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
ئاشقی ڕوتم بەقوربانت تیربارانم مەکە
سەد حەکیم عەلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عەلاجی دەردەکەم کە زوو بە قوربانم وەرە
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
چاوەکەم ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند
نەک نمەک گیر بم بە چاوی تۆ قەسەم هیچ نەم دواند
لێ گەڕێن با بمکوژێ بە قوربانی پەیکانی دەبم
آهنگ ئهی موتریبی حهریفان از طاهر توفیق:
متن آهنگ ئهی موتریبی حهریفان از طاهر توفیق:
ئەی موتریبی حەریفان دەست کەن بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
بەزمت شەفایە سا دەی بۆم لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانی
موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامی مەی بێ
تا عاجزی مە تەی بێ ڕوو کەینە شادمانی
ڕەنگ و هەوایی تۆیە دەنگ و سەدایی تۆیە
کەیف و سەفایی تۆیە بە عەیشی جاویدانی
با ساقی ڕوو لە مەی کا بێ دەفعی ئەو غەمەی کا
جەمشیدی جام و کەی کا کێ دای ئەمانی مانی
بۆم لێ دە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودە
با کۆرە بێ حەسوودە ئەم سڕڕە با نەزانی
ساقی لە دڵ حەزەر کە چارەم لە دەردی سەر کە
جارێکی یەک نەزەر کە بۆ سافیی هیرانی
آهنگ پاوانهکانی از شوان پرور:
متن آهنگ پاوانهکانی از شوان پرور:
پاوانەکانی دەزیرنگێتەوە
قافڵە لە هەولێرە ئەگەڕێتەوە
قافڵە لە کەرکووکە ئەگەڕێتەوە
چاو ڕەشم وا وەرە
بێهن خۆشم زوو وەرە
عەمر و عەزیزم وەرە
ڕۆحی شیرینم وەرە وەرە وەرە
پاوانەی زێڕی هەژدە عەیارە
یارەکەم بەناز و ناسک و نازدارە
چاو ڕەشم وا وەرە
بێهن خۆشم زوو وەرە
عەمر و عەزیزم وەرە
ڕۆحی شیرینم وەرە وەرە وەرە
ئاخ ئەمان ئەمان ئەمان نازدارم وەرە
وەرە عەزیزم دەلالێ ئەی گوڵی شاخی سەفین وەرە
جانم دەسووتێ بە ئاگری تۆوە وەرە عەزیزم وەرە
ئاخ ئەمان ئەمان ئەمان نازدارم تۆ دلشادی من پەرێشانم وەرە وەرە وەرە
باخی نیگاهەکەم باوەڕ بکە دڵ پەرێشانم
وەک جیهان بوومە پەروانەی تۆ
ئەی هەوار وەرە وەرە ئەی عەزیزم وەرە
لە دووری تۆیە شێت و شەیدامە
جارێ وەرە هەی جانم چاو لە ڕێگامە
چاو ڕەشم وا وەرە
بێهن خۆشم زوو وەرە
عەمر و عەزیزم وەرە
ڕۆحی شیرینم وەرە
آهنگ شهو از کریم کابان:
متن آهنگ شهو از کریم کابان:
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەستو بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئە شکی بێ پایانی شەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی ئەی چرای دیوانی شەو
خۆت بپاڕێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو
نەک خوانەکەردە گیرابێ دوعای ناڵانی شەو
وێلم و تاریکە دەورم فەرشی ڕێگەم مەینەتە
بێکەسم تەنها ئەناڵم مەرگی خۆمم عەزرە تە
سازی ئاهەنگی شەوانم سۆزی جەرگی لەت لەتە
یاوەرە یارە ئەنیسم ئاهو ئەشکی حەسرەتە
ئافەرین هەی بارەکەڵا دیدەی گریانی شەو
وا نەزانی دەستی غەم یادت لە دڵدا دەر ئەکا
ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەڕ نەکا
گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەڕ لەگەڵ ئەختەر ئەکا
دڵ ئەبێتە قەترەیەک خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا
هەر کە ڕابوڕێ بە دڵما سوحبەتی جارانی شەو
هەوڵی زۆرم دا لە داوی زولفی ئەو بێ مروەتە
دەرچم و دوایی بهێنم بەم عەزاب و مەینەتە
پێی ووتم بێ سودە هەولت تاکو ماوی جێگەتە
تازە لەم پێچ و خەمی زوڵفە نەجاتت زەهمەتە
لای سەختی تەبعەن مەحاڵە رووخسەتی میوانی شەو
آهنگ بی بی خانم از محمد جزا:
متن آهنگ بی بی خانم از محمد جزا:
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەی جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەی کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیبی خانم نییەسم هیچ لە ماڵی دونیا
تا بیکەم وە فیدای چاوانی مەستی لەیلا
چاوی خۆم پێ دەدەم لەباتی چاوەکانی
دڵی خۆیشم دەدەم بیکە باڵاگەردانی
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەی جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەی کە دەزگیرانم بیبی خانم
لە دەستم دێ کاتژمێری کامەرانیو بوەستێنم
ئەڵقەی پەنجەت پێ فڕێ دەم نامەی بەختت بسووتێنم
لە دەستم دێ بە دوو وشە دڵی زاوای ویستووت ڕەش کەم
لە دەستم دێ لە خۆشاوی شەوی پەردەتان بێ بەش کەم
لە دەستم دێ هەموو شتێک ئاشکرا کەم
کام شەوت گەش و ڕووناکە ئەو شەوە فوو لە چرا کەم
نامەکانت یەک یەک ماون، دیارییە سادەکانت ماون
چاویان شۆڕە و دەست لەسەر سنگ بۆم هەستاون
بیبی خانم وا بزان نانی هەتیوت داوە
بیبی خانم وا بزان خۆیشت دڵت شکاوە
مەکە کاری دوو دڵ نەبا لەیەک جیا بێ
کچەکەتم پێ پدە با خوا لە تۆ ڕەزا بێ
کیژەکەی ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەی جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەی کە دەزگیرانم بیبی خانم
باری غەم پشتی چەمانم بیبی خانم
کەوێ قەزای تۆ لە گیانم بیبی خانم
تاوانت بارە لە شانم بیبی خانم
بهێڵە بێتە دەزگیرانم بیبی خانم
این آهنگ مشترک در دسته آهنگ های کردی گلچین قرار گرفته است
نظرات بینندگان :
نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.