(اسمران دولبران) دانلود آهنگ ئه‌سمه‌ران دولبه‌ران از محمد ماملی و ملاحسین عبدالله زاده + متن آهنگ

1400/12/26آهنگ کردی قدیمی

محمد ماملی و ملاحسین عبدالله زاده

هم اکنون شما کاربران گرامی رو به شنیدن آهنگ زنده یاد استاد محمد ماملی و هنرمند ملاحسین عبدالله زاده بنام «ئه‌سمه‌ران دولبه‌ران» دعوت می کنیم.
5 دقیقه آهنگ قدیمی کوردی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین

ئەسمەران دولبەران جا وەکو بوون بو گولچنین
یارەکەم لەگەلیدا بە قورئانی سەرپەر شین
پینج فەرزەی نویژم دوعایە کە خودایە بو یەک ببین
(متن کامل این آهنگ در ادامه مطلب)

محمد ماملی و ملاحسین عبدالله زاده

پخش آنلاین این آهنگ:

 

دانلود آهنگ 

 

متن آهنگ ئه‌سمه‌ران دولبه‌ران از محمد ماملی و ملاحسین عبدالله زاده:

سه‌بر و قه‌رارت بردم که‌م شه‌رتیت له‌گه‌ڵ کردم

ئاخر وازم ڵی بێنه ئیتر به‌سیه‌تی مردم

گرتمت به‌ستمت کوشتمت سووتاندمت

هه‌ی به زیندوویی چاوه‌کانت له ژێر خاک چه‌قاندمت

ئەرێ چەن چاوەڕوانی لەیلێم عەجایب بۆچی نەهات

یا ڕەبی خودا لێی خێر کەی ئەو ڕەنجەم نەدەی بە باد

لە بەژنێ باریک جوانە زەڕی و نایلۆن و ژۆرژیات

ئەگەر کورتێ بێتە دەر عالەم دەڵێ ڕۆژ هەڵات

ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین

یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

جا بە ماڵە بەیتۆڵایە هەرچۆنێی دەیڵێم وایە

عیلاجی دەردم نایە بە حەکیمی دنیایە

خۆم و دڵەکەی کۆس کەوتووم کەوتمە داوی لەیلایە

هەموو سڵامەتی کێیە بۆ سڵامەتی زاوایە

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندوویی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

ئەرێ سینگت تەختە بەلاوان قورینگێ سەر کانی و ئاوان

جا بە بەر دەرکیاندا ڕۆییم حاڵی کردم بە چاوان

لێرەڕای دەسەر گێڕم تا سەهەند و سۆڵاوان

تازە مەیلی بەر نادەم شەرتە بە شەرتی پیاوان

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندوویی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

برۆت پەڕی ڕەشە داڵی شلک و تەسک و منداڵی

یا خودا لێی مومبارەک بێ کراسی زەڕی میسقاڵی

لە بەندی پیسەی دایە هەتا دەمری دەناڵی

هەر بە سڵامەتێ زاوای بۆم بژی تا هەزار ساڵی

ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین

یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

عەمرم چاوم ئەو یارە زێڕی هەژدە عەیارە

بابی زیندانی کردووە دەوری سیمی خاردارە

بە سڵامەتی کا عەلی هەر بژی و پایەدارە

ناوێرێ بێتە ژوانی پۆست و قەراوڵ دیارە

ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین

یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

ناسکۆڵەی نەجیب زادە بەو جۆرەی فایدەی نادا

سەری خۆم هەڵگرت ڕۆییم بە کێو و بە مەزرادا

جا دەزانم بۆخۆت ڕازیت بابت تۆ بە من نادا

هەتا لە دنیادا مای دە بڕۆ شێت و شەیدا بە

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

تا بە زیندووی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

هەی بە زیندوویی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت


این آهنگ مشترک در دسته آهنگ های کردی قدیمی قرار گرفته است.


نظرات:

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آخرین آهنگ‌ها