(ناله‌ی جودایی) دانلود دکلمه ساقی نامه از هیمن موکریانی + متن
دسته: آهنگ کردی دکلمه
چهارشنبه 14 اردیبهشت 1401
ساقی نامه هیمن موکریانی
هم اکنون شما مخاطبین گرامی رو به شنیدن آهنگ زنده یاد استاد هیمن موکریانی بنام «ساقی نامه» دعوت می کنیم.
30 دقیقه دکلمه کوردی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین
موسیقی: شهباز شاهین پور
ساقیا وا باده‌وه وا باده‌وه
روو له لای من که به جامی باده‌وه
موشته‌ری وه‌ک من له مهیخانی که‌من
زوربه‌یان شاد و به که‌یف و بی خه‌من
(متن کامل این شعر در ادامه این مطلب)

پخش آنلاین این آهنگ:
متن شعر ساقی نامه از هیمن موکریانی:
ساقیا وا باده‌وه وا باده‌وه
روو له لای من که به جامێ باده‌وه
موشته‌ری وه‌ک من له مه‌یخانێ که‌من
زۆربه‌یان شاد و به که‌یف و بێ خه‌من
مه‌ی حه‌رامه بۆ سهههندهو بێ خه‌مان
مه‌ستی بێ خه‌م بۆچی بگرن ئێخه‌مان
ئه‌و شه‌رابه تاڵه ده‌رمانی خه‌مه
لێی حه‌رام بێ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ردی که‌مه
ئه‌م شه‌رابه ئاڵه بۆ بێ ده‌رد نیه
لێی حه‌رام بێ ئه‌و که‌سه‌ی ره‌نگ زه‌رد نیه
بۆ که‌سێکه مه‌ی چزڵکی پێوه نێ
بۆچی مڵهوڕ لێره بینی پێوه نێ
بۆ که‌سێکه مه‌ی که ده‌ردی کارییه
بێ خه‌مێک بیخواته‌وه زۆردارییه
بۆ که‌سێک مه‌ی دڵی پڕ بێ له داخ
بۆچی لێی بخواته‌وه به‌رزه ده‌ماخ
ئه‌و که‌سه‌ی بێ که‌س نیه و خانه خه‌راب
ده‌ک به ژاری ماری بێ باده و شه‌راب
ئه‌و که‌سه‌ی نهیچێشتوه ده‌ردی ژیان
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یدیوه ئێش و بڕک و ژان
ئه‌و که‌سه‌ی نه کرا نیشانه‌ی تیری خه‌م
شانی دانه‌خزا له بن باری سته‌م
ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ستی به زۆرداریی نه‌کرد
تیخی زۆرداری برینداری نه‌کرد
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی له ئهوکێ به‌ردرا
ئه‌و که‌سه‌ی دوژمن له ماڵی ده‌رکرا
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یبینی هاتی دوژمنی
تیری یه‌خسیریی له ئه‌ستۆ داڕنی
ئه‌و که‌سه‌ی هێنده نه‌بوو زویر و زگار
وا نه‌که‌وته به‌ر چه‌پۆکی رۆژگار
ئه‌و که‌سه‌ی نه‌یهاڕی به‌رداشتی زه‌مان
ئه‌و که‌سه‌ی زیڕه‌ی نه گه‌ییه ئاسمان
ئه‌و که‌سه‌ی دووریی عه‌زیزانی نه‌دی
تیر و تانه‌ی بێ ته‌میزانی نه‌دی
تۆزی به‌دبه‌ختی له‌سه‌ر شانی نه‌نیشت
لێی نه‌گیرا ده‌ور و پشت و چوار ته‌نیشت
ئه‌و که‌سه‌ی خواردی و له بن سێبه‌ر رما
شه‌و له بۆ که‌یفێ له ماڵی خۆی نه‌ما
بۆ ده‌بێ بێت و بکا مه‌یخانه ته‌نگ
شوێنی دیکه زۆره بۆ گاڵته و جه‌فه‌نگ
ئه‌و کوڕه‌ی هێشتا له ژوانێ رێی هه‌یه
سه‌یره زۆر سه‌یره که ئالووده‌ی مه‌یه
ئه‌و که‌سه‌ی راوی نه‌نێن لێره و له‌وێ
ئه‌و کوڕه‌ی ماچی کچانی ده‌س که‌وێ
ئه‌و کوڕه‌ی دۆی داوه‌تی ده‌ستی ده‌نێ
بێته ئێره چۆنه هه‌ی دێی ناکه‌نێ
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی له مه‌مکان گیر ببێ
ئه‌و که‌سه‌ی تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ
ئه‌و که‌سه‌ی په‌نجۆڵه بکوشێ جاروبار
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی بگاته گه‌ردنی یار
ئه‌وکه‌سه‌ی رامووسێ کوڵمه‌ی تاس و لووس
ئه‌و که‌سه‌ی تێی هه‌ڵنه‌دابێ چاره‌نووس
ئه‌و که‌سه‌ی بمژێ خوناوه‌ی گه‌رده‌نێ
کوفره یه‌ک قه‌تره شه‌رابی گه‌ر ده‌نێ
ئه‌و که‌سه‌ی ئاسووده‌و و خۆش رایبوارد
قه‌ت خه‌می یه‌خسیر و کۆیلانی نه‌خوارد
یه‌ک له ماڵێ چاوه‌ڕێی بوو بێته‌وه
ده‌رکی نێوماڵێکی لێ بکرێته‌وه
خه‌مڕه‌وێنێک گوێ بداته رازی ئه‌و
نازه‌نینێک بێ بکێشێ نازی ئه‌و
بگرێ په‌نجه‌ی نه‌رم و نۆڵی ناسکێ
بۆی کرایێته سه‌رینێ باسکێ
هه‌یبێ هێز و گورد و تین و تاو و گوڕ
رۆژگاری ره‌ش نه‌بێ به‌ختی مکوڕ
ئه‌و که‌سه جێگای له مه‌یخانێ نییه
ئه‌و که‌سه باده و شه‌رابی بۆ چییه
ساقیا وا وه‌رگه‌ڕێ وا وه‌رگه‌ڕێ
روو له لای من که مه‌چۆ بۆ سه‌رپه‌ڕێ
لهنگرێ بگره مه‌به وا به‌رزه فڕ
بێنه بۆ من بێنه بۆ من جامی پڕ
مه‌ی حه‌ڵاڵه بۆ منی وێرانه ماڵ
بۆ منی سهرگهشتهو و رووت و ره‌جاڵ
بۆ منی بابرده‌ڵه‌ی گرده‌نشین
بۆ منی دڵ پڕ له ناسۆر و برین
بۆ منی ئاواره‌و و دووره وه‌ته‌ن
بولبولی بێبه‌ش له گوڵزار و چه‌مه‌ن
پهڕوهریوی باڵ شکاوی ده‌نگ بڕاو
بێبژیوی به‌ش خوراوی ده‌رکراو
پیری زۆرهانی که‌نفتی ده‌ربه‌ده‌ر
دیده‌سووری دڵ مه‌کۆی ده‌رد و که‌سه‌ر
داته‌پیوی بێ په‌سیوی بێ قه‌رار
بێکه‌سی ده‌سته شکاوی کۆڵه‌وار
لێوبه‌باری ده‌رده‌داری ره‌نجه‌ڕۆ
شاعیری جوانیپه‌رستی دڵ به‌سۆ
ساقیا بۆ کوێ ده‌چی بۆ کوێ ده‌چی
تۆش له‌به‌ر ئه‌و ملهوڕانه مل که‌چی
تۆش به‌ره‌نگ و بۆی ئه‌وان خواردت فریو
چاوی تۆشی هه‌ڵفریواند زێڕ و زیو
تۆش ده‌گۆڕیه‌وه ده‌گه‌ڵ گه‌وهه‌ر هونه‌ر
که‌نگێ گه‌وهه‌ر جوانی کردن به‌خته‌وه‌ر
زێڕ به‌ڵایه بێوه‌فایه ده‌وڵه‌مه‌ند
هه‌ر هونه‌ر نه‌مره هۆنه‌روه‌ر مه‌رد و ره‌ند
چڵکی ده‌سته ماڵی دنیا وه‌ک ده‌ڵێن
ماڵپه‌رست په‌یمان شکێنه و بێبڵێن
قه‌دری جوانی کوا ده‌زانێ ماڵ په‌رست
جوان په‌رسته پیری خاوه‌ن زه‌وق و هه‌ست
نا مه‌چۆ جوانێ مه‌چۆ واوه مه‌چۆ
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مه‌خۆ
ئه‌و هه‌وه‌سبازانه جێی متمانه نین
هه‌ر ده‌زانن گوڵ‌چنین و بهیرنین
وا وه‌ره ده‌ی وا وه‌ره نیزیک به لێم
بمده‌یه مه‌ی بمده‌یه مه‌ی تا ده‌ڵێم
مست مستم ساقیا دستم بگیر
تا نه افتادهم ز پا دستم بگیر
جا که سه‌رخۆش بووم به ده‌نگێکی نه‌وی
بۆت ده‌ڵێم ئه‌و شیعره به‌رزه‌ی مه‌وله‌وی
بشنو از نی چون حکایت می کند
از جدائیها شکایت می کند
گوێم ده‌یه ئه‌ی دیده مه‌ستی قیت و قۆز
تا بناڵێنم وه‌کو بلوێر به سۆز
نابێ قه‌ت ناڵه‌ی جودایی بێ ئه‌سه‌ر
جا چ نه‌ی بیکا چ پیاوی ده‌ربه‌ده‌ر
بۆیه ناڵه‌م تێکه‌ڵی نه‌ی کردووه
شیوه‌نێکم پێیه نه‌ی نه‌یکردووه
لێمگه‌ڕێ با ده‌ربڕم سۆزی ده‌روون
لێمگه‌ڕێ با هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌شکی روون
شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانییه
بانگی ئازادی و گرۆی یه‌کسانییه
شیوه‌نی من شینی کوردی بێبه‌شه
ئه‌و گه‌له‌ی حاشا دهکهنلێی و هه‌شه
با له‌زارم بێته ده‌ر پشکۆی شیعر
با فراوانتر بکه‌م ئاسۆی شیعر
پارچه گۆشتێکه دڵی من روو نییه
ناڵه‌ناڵی من ده‌رنگه زوو نییه
ده‌ردی دووریی ده‌ردی دووریی کوشتمی
ده‌ردی وشیاری و سه‌بووریی کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم رۆژ و شه‌و
لێی حه‌رام کردم قه‌رار و خورد و خه‌و
خه‌م رهوێنێک لێره من ناکه‌م به‌دی
چۆن په‌نا بۆ مه‌ی نه‌به‌م ساقی ئه‌دی
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
روو له هه‌رلایه‌ک ده‌که‌م نامۆیه بۆم
نابینم جێ‌ژوان و کهونهلانی خۆم
شه‌و ده‌کێشم شه‌ونخوونی و بێ خه‌ویی
رۆژ ده‌چێژم ده‌رد و داخی بێئهویی
چۆن نه‌ناڵێ ئه‌ودڵه‌ی پڕهه‌ستی من
چۆن له‌ئه‌ژنۆ ببنه‌وه دوو ده‌ستی من
چون نه‌ناڵێ ئه‌ودڵه ئه‌نگاوته‌یه
به‌رد له‌به‌ردی بێته‌وه ده‌نگی هه‌یه
ژانی ناسۆریی جوداییم چێشتوه
هه‌رچی خۆشم ویستووه جێم هێشتووه
هه‌ڵبڕاوم من له یاری نازه‌نین
ده‌رکراوم من له خاکی دڵ نشین
بوومه ئاواره و په‌ڕیوه‌ی دوور وڵات
که‌وتمه نێو ورده داویی رێی نه‌جات
بهکرهشۆفاره ئه‌وی مووخه‌ی چینم
زیی مهم و زینان وڵاتی لێ ته‌نیم
که‌وتمه نێو چاڵی دیلی وه‌ک مه‌مێ
یایه‌زین له کوێیه هاواری که‌مێ
کوا قه‌ره‌تاژدین چه کۆ و عرفۆ له کوێن
بێنه هانام وه‌ک پڵینگی چنگ به خوێن
لاسه شۆڕێک بووم غه‌نیمی دوژمنان
ئێسته ئه‌نگواوم به تیری چڵکنان
وام به ته‌نیایی له‌نێو خوێنا شه‌ڵاڵ
کوانێ عێل و کوانێ خانزاد و خه‌زاڵ
زۆر له‌مێژه ناره نای منی نه‌بیست
هه‌ر وه‌کوو شه‌مزین شهمیلهی خۆش ئه‌ویست
وه‌ک سیامه‌ندێ له چۆڵ و به‌نده‌نێ
جه‌رگی له‌ت کردم په‌لی داره‌به‌نێ
شه‌تڵی جواناوم منی سارده برین
کوا خهجم تا بۆم بگێڕێ گه‌رمه‌شین
مانگی کانوونێ به چلوان دهرکام
وه‌ک برایم له‌و وڵاته راو نرام
کوا په‌ریخان به‌ند و باوم بۆ بڵێ
بۆ نه‌سووتێم نه‌بمه پۆلووی سه‌ر کڵێ
ئه‌و له زۆزان من له ئارانی ده‌ژیم
کێ ده‌ڵێ ئه‌منیش وه‌لی دێوانه نیم
کورده‌واریی ئه‌ی وڵاته جوانه‌که‌م
رۆڵه‌که‌م خێزانه‌که‌م باوانه‌که‌م
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له بیرم ناچنه‌وه
ئێسته بمیینن ئه‌رێ ده‌مناسنه‌وه
رۆژگار هاڕیومی وه‌ک ئه‌سپۆنی ورد
هێز و توانای لێ بڕیوم ده‌رده کورد
بوومه گه‌پچاڕ و ده‌کا گاڵته‌ی به من
ئه‌و رمووزنهی زه‌نده‌قی چوو بوو له من
ئه‌ی ره‌فیقان ئه‌ی عه‌زیزانی وڵات
ئه‌ی برای هاوسه‌نگه‌ری جه‌رگه‌ی خه‌بات
گه‌ر ده‌ناڵێنم ئه‌من په‌ککه‌وته نیم
تێده‌کۆشم بۆ وه‌سڵ تاکوو ده‌ژیم
کۆششی من زۆر به جێیه و زۆر ره‌وا
چونکه قانوونی ته‌بیعه‌ت وایه وا
هر کسی کو دور ماند از اصل خویش
باز جوید روزگار وصل خویش
رێگه ده‌بڕم کوانێ هه‌نگاوم شله
راسته بێهێزم ده‌که‌م ئه‌مما مله
هه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چۆڵ و ده‌شت
دێم به‌ره‌و کوێستان به‌ره‌و باخی به‌هه‌شت
دێم به‌ره‌و زیخ و چه‌و و کانیاوی خۆم
چۆن له‌وانه وه‌رده گێڕم چاوی خۆم
دێم به‌ره‌و ئه‌و دار و به‌رد و به‌نده‌نه
دێم به‌ره‌و ئه‌و باخ و مێرگ و چیمه‌نه
دێم به‌ره‌و زوورک و ته‌ڵان و که‌ند و له‌ند
دێم به‌ره‌و ئه‌و بژوێن و زه‌نوێر و زه‌مه‌ند
دێم به‌ره‌و پاناوک و ههورزاز و نشێو
دێم به‌ره‌و ئه‌شکه‌وت و زه‌ندۆڵ و په‌سێو
دێم به‌ره‌و به‌فر و چلووره و به‌سته‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و شێخاڵ و رێچکه‌و ره‌شبه‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و لێڕ و چڕ و به‌ستێن و چۆم
دێم به‌ره‌و هه‌ڵدێر و گێژ و به‌ند و گۆم
دێم به‌ره‌و هۆبه و هه‌واری باسه‌فا
دێم به‌ره‌و لادێ به‌ره‌و کانگه‌ی وه‌فا
دێم ببینم نیشتمان و زێده‌که‌م
دێم ببینم و خزم و کاک و دێده‌که‌م
دێم و ده‌گرم بازی بێری شۆخ و شه‌نگ
دێم و ده‌گرم ده‌ستی دۆی جوان و چه‌له‌نگ
دێم گراویی خۆم له باوه‌ش وه‌رگرم
دێم نه‌هێڵم به‌رهه‌ڵست و به‌رگرم
دێم و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی کوێستانی کورد
دێم و ده‌چمه شه‌وڕنی بێستانی کورد
دێم و ده‌شکێنم له‌وێ جامی شه‌راب
ماچی شیرین نایه‌ڵێ تامی شه‌راب
دێم و ناترسم له په‌رژینی به‌زی
هه‌ر په‌ری سه‌رکه‌وت و دێوه‌زمه به‌زی
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم دێم و دێم دێم و دێم
دێم هه‌تا هه‌مبێ بڕست و بیر و هۆش
گه‌ر گڵاشم کورده‌واری و ئێوه خۆش
این آهنگ هیمن موکریانی در دسته آهنگ های کردی دکلمه قرار گرفته است
همه آهنگ های هیمن موکریانی
نظرات بینندگان :
ناسرسعادت میگه :
1402/03/14 - 07:27
آفرین براین شاهکارهنری ناله ی جدایی شاهکاره
نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.