دانلود آهنگ له مال هاته ده‌ر از ناصر رزازی (+ متن آهنگ)

دسته: آهنگ کردی فولکلور

جمعه 28 مرداد 1401

ناصر رزازی له مال هاته ده ر

هم اکنون شما کاربران گرامی رو به شنیدن آهنگ استاد ناصر رزازی بنام «له مال هاته ده‌ر» دعوت می کنیم.
5 دقیقه آهنگ کردی فولکلور + کیفیت مناسب

ئه‌ری له‌مال هاته‌ده‌ر هاته‌ده‌ر قه‌دباریکه‌ی سنه‌وبه‌ر
له‌سه‌ر بالای که‌ژال گیان دیسان ده‌بم ده‌ربه‌ده‌ر
ئاشقان وا هه‌موو جووت‌بوون ئه‌من وتومان خاک‌به‌سه‌ر
(متن کامل این آهنگ در ادامه مطلب)


ناصر رزازی له مال هاته ده ر

پخش آنلاین آهنگ ناصر رزازی له مال هاته ده ر :

 

 

فایل صوتی آهنگ له مال هاته ده‌ر:

دانلود آهنگ 

 

 

 

متن آهنگ له مال هاته ده‌ر:

له‌به‌ر ئه‌و کچه ره‌ش‌تاڵه قه‌دی ده‌ڵێی شمشاڵه

ئاوری له من به‌رداوه ناسکێ دایکی منداڵه

بێوه‌ژنه یان کچه هه‌ر ده‌ڵێی شه‌کی کاڵه

پرسی شێخ و مه‌لام کرد ماچی بۆ من حه‌ڵاڵه

ئه‌رێ له‌ماڵ هاته‌ده‌ر هاته‌ده‌ر قه‌دباریکه‌ی سنه‌وبه‌ر

له‌سه‌ر باڵای که‌ژاڵ گیان دیسان ده‌بم ده‌ربه‌ده‌ر

ئاشقان وا هه‌موو جووت‌بوون ئه‌من وتۆمان خاک‌به‌سه‌ر

ئێمه‌ش به موراد ده‌گه‌ین په‌نام به سه‌ییدی سه‌روه‌ر

عه‌نتیکه و زێده لاوه چۆنی لێ بکه‌م سڵاوه

سنگی په‌نیری کوردی زولفی گیابه‌ند و خاوه

له‌به‌ر ئه‌و دایکه‌ی ده‌مرم مه‌مکی سه‌رزاری ناوه

کراس مه‌خمه‌ر دارابی له‌سه‌ر باڵای دوراوه

ئه‌رێ له‌ماڵ هاته‌ده‌ر زه‌مانه زه‌مانه زه‌مانه به‌ویژدان چاوی جوانه

ده‌ڵێ ساکه‌که‌ی هه‌ڵگرت قه‌راره بچێ بۆ بانه

گولله له کێوی ئاسێ ئه‌ڵڵا لێی‌ده یه‌کانه

به‌ڵکم بۆم به‌جێ بمێنێ ئه‌و دوو لێوه قه‌یتانه

مه‌مکێکی چه‌پت به‌هێیه ئه‌وی دیکه‌ی فنجانه

که‌ی دانیشین دووبه‌دوو قه‌د باریکه‌ی خاڵ له‌ڕوو

مه‌مکێکت وێنه‌ی هه‌نار یه‌کی خڕه وه‌ک هوڵوو

سنگی کارخانه قه‌نده له‌سه‌ر چۆمی جه‌غه‌توو

قوڕی دونیام به‌سه‌ر که‌ن رۆیی و له‌ده‌ستم ده‌رچوو

ئه‌رێ له‌ماڵ هاته‌ده‌ر هاته‌ده‌ر قه‌دباریکه‌ی سنه‌وبه‌ر

له‌سه‌ر باڵای که‌ژاڵ گیان دیسان ده‌بم ده‌ربه‌ده‌ر

ئاشقان وا هه‌موو جووت‌بوون ئه‌من وتۆمان خاک‌به‌سه‌ر

ئێمه‌ش به موراد ده‌گه‌ین په‌نام به سه‌ییدی سه‌روه‌ر

ده‌وای ده‌رده که‌م ئایشێ ناڵچه‌ی زێڕی له که‌وشێ

ئاوی گوڵان ده‌دێرێ ماندوو بوه ده‌ستی دێشێ

هه‌ی زریان خه‌جاڵه‌ت بی تۆز له یارم ئه‌نیشێ

پشتێنه که‌ی شل بووه لۆیه‌کی له‌دووی ده‌خشێ

ئه‌رێ له‌ماڵ هاته‌ده‌ر هاته‌ده‌ر قه‌دباریکه‌ی سنه‌وبه‌ر

له‌سه‌ر باڵای که‌ژاڵ گیان دیسان ده‌بم ده‌ربه‌ده‌ر

ئاشقان وا هه‌موو جووت‌بوون ئه‌من وتۆمان خاک‌به‌سه‌ر

ئێمه‌ش به موراد ده‌گه‌ین په‌نام به سه‌ییدی سه‌روه‌ر

 

 

 

هم اکنون آهنگ له مال هاته ده‌ر رو با صدای ناصر رزازی رو براتون آماده کرده ایم.، که شعر اصلی این آهنگ از زنده یاد استاد حسن زیرک می باشد.

این آهنگ رو با کیفیت مناسب دانلود کنید، از همراهیتان سپاسگزاریم.

این آهنگ ناصر رزازی در دسته آهنگ های کردی فولکلور قرار گرفته است




همه آهنگ های ناصر رزازی

نظرات بینندگان :

نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.

نام *
ایمیل
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   
+ نمایش همه خواننده ها
جدیدترین آهنگها