دانلود دکلمه ئیواره‌ی پاییز از هیمن موکریانی (ایواره ی پایز + متن دکلمه)

1401/07/03آهنگ کردی دکلمه کوردی

هیمن موکریانی ئیواره ی پاییز

هم اکنون شما مخاطبین گرامی رو به شنیدن دکلمه زنده یاد استاد هیمن موکریانی بنام «ئیواره‌ی پاییز» دعوت می کنیم.
11 دقیقه دکلمه کوردی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین

لە ئاسویەکی دووره دەست ئاوابوو زەردەی پایزی
دەتگووت بووکیکی بەنازه پەرده جی دیلی بە زیزی
پەلە هەوریکی چلکنه گرتی سوچیکی ئاسمان
(متن کامل این دکلمه در ادامه مطلب)


Download Music BY: Heiman Mokeriani - Ewareh Paeiz With Text And Best Quality On MusicKordi

هیمن موکریانی ئیواره ی پاییز

پخش آنلاین این آهنگ:

 

 

فایل صوتی دکلمه ئیواره‌ی پاییز:

دانلود آهنگ 

 

 

 

متن دکلمه ئیواره‌ی پاییز:

لە ئاسۆیەکی دووره دەست ئاوابوو زەردەی پایزی

دەتگووت بووکێکی بەنازه پەرده جێ دێڵێ بە زیزی

پەڵە هەورێکی چڵکنه گرتی سوچێکی ئاسمان

گەڵای زەردی دارێ وەری زریان بردی بەرەو نەمان

جووتێك کۆتری سەر بە کڵاوە هەڵکورماون لە سوانەیەك

دیاره لەو دەور و بەرانه پێیان شك دێ هێلانەیەك

پاساری سەر داری کۆڵان فڕه و جیکەیان لێ بڕا

قەل فڕی فڕی تا ون بوو هەر ڕوو ڕەشی خۆی پێ بڕا

شەپۆلێك مۆسیقای بە سۆز هات و ڕابرد بە بن گوێم دا

شوێنێکی بۆ خۆی کردەوە لە ناخی دڵی توێ توێم دا

ئاخر کۆڵی بۆ برده ژوور باربەرێکی درێژی ڕووت

دەرکی دووکانی گاڵەدا مام حاجی و بەرە و ماڵ بزووت

نازدارێکی چارشێو بەسەر بە تەنیشتم دا تێپەڕی

بە غار هات و توند قیژاندی ڕووتەڵەیەك بە بەد فەڕی

کەمێك راوەستا جا ڕابوارد ئەو لاوەی جادەی دەپێوا

دیار بوو خێسێکی دابوویه ئەو شۆخە لە بن چارشێوا

کێژێك خۆی لە ژوور کوتاوە دەرکەی حەوشەکەی پێوە دا

ئیتر شوێنەواری جوانی بەدی ناکەم لەم نێوه دا

تا تاریکان پەیدا دەبێ چۆڵ و چۆڵتر دەبێ جادە

نە دێتەدەر کیژی لە بار نە ڕادەبرێ لاو سادە

هەوا بوو لێڵه ئاو لێڵه گوڵ سیس بووه گەڵا زەرده

تەنانەت ڕەنگی گۆراوه ئەم دیوار و دار و بەرده

تەماشای هەر شتێك ئەکەم ڕەنگی پایزی گرتووە

جوانی خۆی لێ شاردوومەوه دزێوی ڕێزی گرتووە

چاوم لە ئاسمان بڕی دڵم هێندەی دیکه گیرا

گەلێك بیرەوەری کۆنم لە پڕ هاتنەوه به بیرا

ئارام ئارام بە لۆژه لۆژ ئەوا بەرەو ماڵ بوومەوە

نە کەس لە پێشم دا دەڕوا نه کەس دیاره به دوومەوە

نا نا ناڕۆم مەلەی دەکەم لە نێو دەریای مەندی خەیاڵ

داهێزراو ڕووگرژ تووڕه دڵ پڕ تاسه مێشك بە تاڵ

ئاخ دیسان ڕووپەڕێك دڕا لە ڕۆژ ئەژمێری تەمەنم

ئاخ دیسان شەو داهاتەوە من هەروا دووره وەتەنم

ئاخ دیسان چوومەوە ژێر باڵی ڕەشی شەوگاری تەنیایی

ئاخ دەبێ دیسان بچێژم ژەهراوی تاڵی جودایی

ئاخ دیسان دەبێ ڕابوێرم لە ژوورێکی سارد و سڕ دا

دەگەڵ ئازار دەس لە ملان بم تا بەیان لەنوێنی شڕ دا

دەڕۆم دەترسم دەلەرزم لە پەلاماری مۆتەی شەو

داد لە دەست ئەم دڵەی بە خەم وای لە دەست ئەم چاوەی بێ خەو

دەڕۆم تا سەر پێکەوەنێم دەگەڵ زام و دەرد و ئێشم

دەڕۆم تا شەوێکی پایز من شەونخونی بکێشم

دوور قاقایەکم گوێ لێ بوو دەتگوت گولەم پێوە دەنێن

چۆن بە ئێوارەی پایزیش هی وا هەیه پێ بکەنێ

خەیاڵم ببوو بە وشه نەمزانی کەس بە دوامەوە

دەنگێکی لەرزۆك و نەرم بە سپایی جوابی دامەوە

 بەڵێ هەن و یەکجار زۆرن بازرگانی فرمێسك  و خوێن

بەڵێ هەن و پێ  دەکەنن بە سەر بە هەش بە مل به کوێن

بەڵێ هەن و پێ دەکەنن بە من بە تۆ بە هەژاران

بە داخی باوك کوژراوان بە هەنیسکی هەتیو باران

بە نەزانی بە نەخۆشی بە تاریکان بە شەوە زەنگ

بە زنجیر بە تەناف بە دار بە گرتوو خانەی تەڕ و تەنگ

بە بۆ کڕووز بە چڕه دووکەڵ بە هاڵاو بە گڕ بە ئاگر

بە تەم بە مژ بە هوڕه بە دۆك بە تۆفانی وڵات داگر

بە بوومەلەرزه ڕەشەبا بە سووتمان و زیان و زەڕ

بە هەرچی خراپ و شوومه بە گشت دەسکردی وای شەڕ

بە ناڵه بە کوڵ بە گریان بە سنگ کوتان بە ڕووڕنین

بە بەرگی ڕەش بە چاوی سوور بە گۆڕخانه بە کۆڕی شین

بە کەلاوە بە کوندەپوو بە دیواری هەرەس هێناو

بە داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ بە ئانیشکی پینەکراو

بە نووکه نووکی بێوەژن بە هانه هانی ماندووان

بە زیڕه زیڕی منداڵان بە نووزەی نیوه زیندووان

بە نەڕە نەڕی جەلادان بە قرمه قرمی شەست تیران

بە ویڕه ویڕی قامچیان بە ئەشکەنجەی ڕووناکبیران

بە چڵکی یەخەی کرێکار بە کەفی سەرشانی جووتێر

بە پەچه و ڕووبەند بە خەنجەر بە یەك نەبوونی مێ و نێر

بە قەڵەمی بەزیوی کول بە زمانی لە بن بڕاو

بە دەرکی داخراوی فێرگه بە کتێب و دەفتەری دڕاو

لە قامووسی ئەوانەدا بەزەیی مانای نەماوه

بێزیان لە بزه هەڵ دەستێ وازیان لە خوێن و زووخاوه

هەر دڵۆپی خوێنی لاوێ بۆ وان یاقووتێکی سووره

هەر تکەی فرمێسکی کیژێ بۆ وان مرواری بەر مووره

هەناسەی ساردی ئاواران کۆشکی ئەوان گەرم دەکا

لەشی ڕەق و زگی برسی جێ پاروویان نەرم دەکا

سەرمایەی وان لە گەڕ دابێ با زۆر دەرك بە قوڕ گیرێ

دۆلار لە برەو نەکەوێ با کۆڵەوار بێ داپیرێ

دەبا خوێن بێ و سەران بەرێ چەرخی کارگەیان بگەڕێ

پێ دەکەنن پێ دەکەنن بە بڵێسەی ئاگری شەڕێ

گوتم: کەوابوو ئاشنا بەشی ئێمە لە نێو چوونه

گوتی: نا نا دوور بنواڕه دوور بنواڕە ئاسۆ ڕوونه

 

 

 

هم اینک برای شما کاربران گرامی دکلمه استاد هیمن موکریانی به نام ئیواره ی پاییز رو برای شما آماده کرده ایم.

این دکلمه رو می توانید با کیفیت مناسب دانلود کنید و لذت ببرید.


این آهنگ هیمن موکریانی در دسته آهنگ های کردی دکلمه کوردی قرار گرفته است.


لیست همه آهنگ‌های هیمن موکریانی

نظرات:

0
0
پاسـخ

مهران میگه :

1401/07/03

ئه ی ماشالله
ماموستا گیان به رحمت بیت

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آخرین آهنگ‌ها