دانلود آهنگ که‌ومل که‌ول از حسن زیرک همراه با متن

1403/10/08آهنگ کردی قدیمی

که ومل که ومل حسن زیرک

شما مخاطبین عزیز وب سایت موزیک کوردی رو به شنیدن آهنگ «که‌ومل که‌ول» زنده یاد استاد حسن زیرک دعوت میکنیم.
آهنگ کردی قدیمی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین

کەومل کەومل کەمانی کوشتوومی چاوی جوانی
ئەو دەردەی من دەکوژێ ژنی گولەی مێردانی
ئەرێ ژنی گولەی مێردانی

که ومل که ومل حسن زیرک

پخش آنلاین این آهنگ:

 

فایل صوتی آهنگ که‌ومل که‌ول:

دانلود آهنگ 

 

متن آهنگ که‌ومل که‌ول:

شەرتە لە داخت لۆرکێ لە کۆڵ کەم گیان کەشکۆڵ لە کۆڵ کەم
بڕۆم لەو بەغدا بەرچاوت چۆڵ کەم گیان بەرچاوت چۆڵ کەم
کەومل کەومل کەمانی کوشتوومی چاوی جوانی
ئەو دەردەی من دەکوژێ وەی ژنی گولەی مێردانی
ئەرێ ژنی گولەی مێردانی
لە نێو سابڵاغدا بورجێ دیارە گیان بورجێ دیارە
بەقەد ئەو بورجە غەم لە دڵم بارە و ئاخ غەم لە دڵم بارە
ڕەنگزەرد و زەعیف لێوەم بە بارە گیان لێوم بە بارە
کەومل کەومل کەمانی کوشتوومی چاوی جوانی
ئەو دەردەی من دەکوژێ وەی ژنی گولەی مێردانی
ئەرێ ژنی گولەی مێردانی
یا سوڵتان هاوار ماڵ وە بەرزەوە ئاخ ماڵ وە بەرزەوە
گولەکەت بمرێ گیان بە دەم لەرزەوە گیان بە دەم لەرزەوە
کەومل کەومل کەمانی کوشتوومی چاوی جوانی
ئەو دەردەی من دەکوژێ ژنی گولەی مێردانی
ئەرێ ژنی گولەی مێردانی
لە سڵێمان کەندی خۆم بدەم بە چۆمدە ئاخ خۆم بدەم بە چۆمدە
بۆ ئایشێ چاومەس لە بەردەزەردە گیان لەو بەردەزەردە
کەومل کەومل کەمانی کوشتوومی چاوی جوانی
ئەو دەردەی من دەکوژێ ژنی گولەی مێردانی
ئاخ ژنی گولەی مێردانی
هەستە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ ئاخ بزانە چیم دەوێ
لەو گەردنی زەردت دوو ماچم دەوێ گیان دوو ماچم دەوێ
دەدری ئەمن و تۆ لە گولەکەت کەوێ گیان لە ده‌مسه کەوێ
کەومل کەومل کەمانی کوشتوومی چاوی جوانی
ئەو دەردەی من دەکوژێ ژنی گولەی مێردانی
ئەرێ ژنی گولەی مێردانی
شەرتە پۆستی دڵ بکەم بە کاڵە گیان بکەم بە کاڵە
هەر کوێیە بچم بکەم ئاه و ناڵە بکەم ئاه و ناڵە
حەو ساڵان وێڵ بم لە دوای ئەو خاڵە
چی بکەم حاڵم بێ حاڵە
کەومل کەومل کەمانی کوشتوومی چاوی جوانی
ئەو دەردەی من دەکوژێ ژنی گولەی مێردانی
ئەرێ ژنی گولەی مێردانی

 

منبع متن آهنگ کانال تلگرامی گۆرانیی کوردی


این آهنگ حسن زیرک در دسته آهنگ های کردی قدیمی قرار گرفته است.


لیست همه آهنگ‌های حسن زیرک

نظرات:

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آخرین آهنگ‌ها