دانلود آلبوم ناسکە ژن مظهر خالقی - 8 آهنگ همراه با متن
آلبوم ناسکە ژن مظهر خالقی
اجرای آهنگ‌های: ناسکە ژن - که‌ویار - هه‌ی نار - سه‌رگول - نیشتمانی جوان - خوزگه‌م به پار - که‌وملکه - بیرت ده‌که‌م
پخش آنلاین + دانلود تکی و یکجا (zip)

فایل صوتی آهنگ ناسکە ژن:
متن آهنگ ناسکە ژن:
دوو زوڵفی چین بە چین کرد کە نافەیی خەتایە
دوو مەمکی دامە دەستی هەناری شلکە سایە
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕە ژن با لەسەر تۆ بمکوژن
دەس هەڵگیری باڵات نیم لەسەر ڕووی تۆ بمنێژن
بە خەندە چەرخێکی دا کە شەوق و نەشئە وایە
بە نوکتە پێی نیشاندام سەما لەسەر هەوایە
پەردەی کراسی لاچوو پشکوت بە هەردوو لێوان
گوڵ و شەکەر دەباری لە کوچە باغی سێوان
زوڵفی پرژاند لە کوڵمی وە دەرکەوت لە نێوان
شەمس و قەمەر هەڵاتن دوێنێ نوێژی شێوان
ئۆخەی ئۆخەی ناسکە ژن با لەسەر تۆ بمکوژن
دەس هەڵگری باڵات نیم لەسەر ڕووی تۆ بمنێژن
فایل صوتی آهنگ که‌ویار:
متن آهنگ که‌ویار:
ئەی یاری شیرین ئەی یاری شیرین
ئەی نەونەمامی دەم بە پێکەنین
وەها نەزانی تۆم لە بیر چووە
گڕی دڵداری جاران کز بووە
کەویار کەویار
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی
قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی
هیچ بەندیخانە و ئێش و ئازارێ
یادت لە دڵما دەرناکا تاوێ
بەڵام لە دەوری شوومی وەهادا
باخی دڵداری هەرگیز بەرنادا
کەویار کەویار
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی
قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی
وەرە با بین بە هاوڕێی گیانی
هاندەری یەک بین بۆ کامەرانی
هەتا ئامانجی گەل دەسگیر ئەبێ
هیچ نەبێ دڵمان لای یەک ژیر ئەبێ
کەویار کەویار
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار کەوڕەفتارێکی
قەدباریک و باڵابەرز گیان نەونەمامێکی
فایل صوتی آهنگ هه‌ی نار:
متن آهنگ هه‌ی نار:
لە دوگمەی سۆخمه‌ی سینە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپێدەی باغی سێوان
لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەر وەکوو شێت
بەڕوو زەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دوو چاوی من کەوا کەیلی سروشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بەپێوان
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان
خۆشم ئەوێی بەقەد جوانی
زیاتر لەوەی خۆت ئەیزانی
گیرۆدەت بووم خۆیشت ئەیزانی
خۆشم ئەوێی بەقەد چاوم
بەقەد دڵی هەڵگیرساوم
هەر تۆم ئەوێ هەتا ماوم
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیشت یار بە لەنجەولار
دیسان دەرکەوت گەردەن ناسکە
وەنەوشە ڕووت زیوین باسکە
ئەی هاوار ئەو چەندە ناسکە
ئاگرێ لەجەرگم دەگەڕێ
تا نەمکوژێ لێم ناگەڕێ
تۆ بی بۆ لام دادەمرکێ
خۆزگە من و تۆ تامردن
وەک زوڵفت بین دەست لەگەردەن
هەی نار هەی نار باوانم یار
هات و ڕۆیشت یار بە لەنجەولار
فایل صوتی آهنگ سه‌رگول:
متن آهنگ سه‌رگول:
لافاوی فرمێسک له دووری یاران
سه‌ره‌وخوار ئه‌ڕوا وه‌ک لێزمه‌ی باران
هه‌ر که دێته یاد ڕۆژانی جاران
سه‌رگوڵ سه‌رگوڵ له ناو گوڵان گوڵ
ته‌نیا هه‌ر تۆی له قوڵایی دڵ
له دوای باڵای تۆ که‌ی ناچێ ناو دڵ
یادی تۆم له هه‌ر شوێنێ ده‌سکه‌وێ
دڵه‌ی هه‌ژارم تاوێ ئه‌سره‌وێ
به‌هه‌شت دۆزه‌خی لێ پڕ نامه‌وێ
سه‌رگوڵ سه‌رگوڵ له ناو گوڵان گوڵ
ته‌نیا هه‌ر تۆی له قوڵایی دڵ
له دوای باڵای تۆ که‌ی ناچێ ناو دڵ
چه‌ند خۆشه نه‌شئه‌ی عه‌شقی ڕێی کانی
گۆزه‌ی سووری جوان وا له سه‌رشانی
مێخه‌کبه‌ند ئه‌خشێ له ناو مه‌مکانی
سه‌رگوڵ سه‌رگوڵ له ناو گوڵان گوڵ
ته‌نیا هه‌ر تۆی له قوڵایی دڵ
له دوای باڵای تۆ که‌ی ناچێ ناو دڵ
من وام زانی که دڵم پیر ئه‌بێ
ئه‌گه‌ڕێته‌وه لای من ژیر ئه‌بێ
که‌چی مه‌یله‌که‌ی هه‌ر ڕۆژ زیاد ئه‌بێ
سه‌رگوڵ سه‌رگوڵ له ناو گوڵان گوڵ
ته‌نیا هه‌ر تۆی له قوڵایی دڵ
له دوای باڵای تۆ که‌ی ناچێ ناو دڵ
فایل صوتی آهنگ نیشتمانی جوان:
متن آهنگ نیشتمانی جوان:
کوردستانی جوان نیشتمانی جوان
کوردستانی خۆش نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی منی بێگومان
چاوم پشکووتووی شاخەکانتە
فێری ژیانی باخەکانتە
دەنگی شمشاڵی شوانەکانت
خوڕەی ئاوەکەی نشیوەکانت
نەونەمامێ بووم لەم خاکە ڕوام
بە خۆشەویستی وڵات ئاو درام
خۆشی ژیانم خۆشی ژینتە
ئێشی ژینی من ڕۆژی شینتە
چونکە کوردستان نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی منی بێگومان
ئەرێ وڵاتم وڵاتی زۆر جوان
ژیان هەر بۆ تۆ، بۆ دوژمن نەمان
چالاکی و خەبات سەربەرزی و ژیان
لەپێناوتە سەر و ماڵ و گیان
چونکە کوردستان نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی دڵی بێگومان
کوردستانی خۆش نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی منی بێگومان
چاوم پشکووتووی شاخەکانتە
فێری ژیانی باخەکانتە
دەنگی شمشاڵی شوانەکانت
خوڕەی ئاوەکەی نشیوەکانت
فایل صوتی آهنگ خوزگه‌م به پار:
متن آهنگ خوزگه‌م به پار:
خۆزگەم بە ساڵی ڕابوردوو
عومری کورتی دڵداریم بوو
لەپڕ ھات و لەناکاو چوو
یەک پڕ لە دنیا ئارەزوو
دەریایەک تاسە ئەمە دوو
جێ مابووم لە پاری مردوو
بڵێن بە یار بڵێن بە یار یاری نازدار
سەدھەزار جار خۆزگەم بە پار منی ھەژار
خۆزگەم بە پار
ڕۆژ نەبوو چاوم بە دیدار
شاد نەبێ نەسرەوێ ئازار
ڕۆژ نەبوو یار بە لەنجەولار
چەشنی ئاسکی ھەردی بەھار
بە بەردەمما نەکا گوزار
نەمپێکێ نیونیگای خومار
بڵێن بە یار بڵێن بە یار یاری نازدار
سەدھەزار جار خۆزگەم بە پار منی ھەژار
خۆزگەم بە پار
بڵێن بە یار بێ ناوچاوێ
دیمان لەتاو دووری تاوێ
ئەیڕشت لە فرمێسک لافاوێ
ئاخی ھەڵئەکێشا تاوێ
بەیادی باڵالاولاوێ
چاوڕەشێ ئەگریجەخاوێ
بڵێن بە یار بڵێن بە یار یاری نازدار
سەدھەزار جار خۆزگەم بە پار منی ھەژار
خۆزگەم بە پار
فایل صوتی آهنگ که‌وملکه:
متن آهنگ که‌وملکه:
که‌ومل که‌ومل که‌وملکه
کێشه و هه‌وری له مل که
من ده‌م دێنم خۆ شلکه
خاڵێ له‌سه‌ر گۆناته
دایم دڵم له لاته
خاڵێ له‌سه‌ر ڕوومه‌تی
دایم دڵم لایه‌تی
هه‌سته بزانم چه‌نێکی
ئه‌ڵێی که‌لله‌ی قه‌نێکی
هه‌نار پڕ به ده‌نکی
خه‌یار گوڵ به ده‌مکی
خرنه خرنه‌ی بازنه‌که‌ی
په‌نجه‌ی پڕ له پووله‌که‌ی
مێخه‌کبه‌ند و گۆبه‌رۆک
له ناو کیژانا سه‌رۆک
له‌سه‌ر بانێ و له بن بانێ
له‌سه‌ر خانێ و له کۆڵانێ
هه‌موو گه‌نج و لاوی دێ
چاوه‌ڕانن که‌ومل بێ
که‌ومل که‌ومل که‌وملکه
کێشه و هه‌وری له مل که
من ده‌م دێنم خۆ شلکه
فایل صوتی آهنگ بیرت ده‌که‌م:
متن آهنگ بیرت ده‌که‌م:
لە هەر لایەک یا لە کوێ بم
لە هەندەران یاکو دیل بم
تۆتۆی دڵم پڕ ئەوینە
بیرت لە دڵ زۆر بە تینە
دەچمە هەوراز لای هەوران
هاوار ئەکەم لای پەرییان
ئای کە بیری گیان کە بیری تۆ ئەکەم
گیانە بیرت ئەکەم قوربان بیرت ئەکەم
خۆشەویستی من لەگەڵ تۆ
بەرهەمی ژیان و خەباتە
وەک بەهاری کوردەواری
پڕ گوڵ و لافاوی سەختە
جارێ بە کوڵ جارێ بە دڵ
یاد و بیری تۆم مەبەستە
هیوای سەربەستی و ئەوینم
مەرهەمی زام و برینم
ئەمن کوردم ڕاهاتووم
دەمێ لە شاخ گاە لە شار بم
دەبێ بزانی ئازیز
دەبێ ئەو ڕۆژە لە لات بم
ئاسۆی گشتی کورد ڕووناکە
با ئەم بەشە نا بەشێکی تر
وەرە دڵ پڕ لە هیواکەین
با ئەمڕۆ نا ڕۆژێکی تر
خۆشەویستییمان پیرۆزە
وەرە شاد بین زوو لە یەکتر
دانلود کل آلبوم:
دانلود کل آلبوم به صورت یکجا | zip
این آلبوم در دسته آهنگ های کردی گلچین قرار گرفته است.
لیست همه آهنگ‌های مظهر خالقی
پرطرفدارترین آهنگ‌های مظهر خالقی:
(لالایی) دانلود آهنگ لای لای نه‌مامی ژیانم از مظهر خالقی + متندانلود بهترین آهنگ های مظهر خالقی (50 آهنگ)دانلود آهنگ نه‌سیمی پاییز ازمظهر خالقی + متن کامل آهنگ(گول نیشان) دانلود آهنگ گولنیشان از مظهر خالقی + متن آهنگدانلود آهنگ شیرین شیرینه از مظهر خالقی + متن کامل آهنگ
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.