دانلود آهنگ مینا خانم ناصر رزازی - 7 آهنگ همراه با متن
ناصر رزازی آلبوم مینا خانم
اجرای آهنگ‌های: توبه توبه - مینا خانم - نه‌وروز - شیلان - یار یار - هه‌ی هه‌ی - کاله به‌ی
پخش آنلاین + دانلود تکی و یکجا (zip)

فایل صوتی آهنگ توبه توبه:
متن آهنگ توبه توبه:
کەس نازانی بە کێ دەڵێم
عاشقی شەمامەی باخەڵێم
سوێندیان داوم بە کەس نەڵێم
تۆبه تۆبە تۆبەی مەرگمە
ئەو یارە لێم زیزە کزەی جەرگمە
غەریب ماوم لە تارانێ
فرمێسکم دێ وەک بارانێ
کوشتەی تۆم عاڵەم دەزانی
تۆبه تۆبە تۆبەی مەرگمە
ئەو یارە لێم زیزە کزەی جەرگمە
شەدەی سەرت بە میحرابە
لێڕا دیارە ماڵی کابە
ئەمن چۆنم ئەتۆش وابە
تۆبه تۆبە تۆبەی مەرگمە
ئەو یارە لێم زیزە کزەی جەرگمە
ئەستێران دەژمێرم شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنوونە و لەیلی دەوێ
تۆبه تۆبە تۆبەی مەرگمە
ئەو یارە لێم زیزە کزەی جەرگمە
لە سەر پردێ گرتیان سەنگەر
دەستێ نیزامی خۆڵ بەسەر
لێنگیان دام بە دەستە و خەنجەر
تۆبه تۆبە تۆبەی مەرگمە
ئەو یارە لێم زیزە کزەی جەرگمە
فایل صوتی آهنگ مینا خانم:
متن آهنگ مینا خانم:
مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە ئەو شانم بمشێلە کوردە خانم
ئەمشێلیت و نامشێلی دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
عەنتیکە و زێدە جوانی وێنەی بەفری کوێستانی
شێت و دێوانەت کردووم ناسکێ ئارامی دڵانی
باڵا بەرز و چاو کاڵی کیژۆڵەی کوردستانی
مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە ئەو شانم بمشێلە کوردە خانم
ئەمشێلیت و نامشێلی دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
نازدارەی نازەنینم مینا گیانی شیرینم
کوشتە و شێتی نیگای تۆم پێبکەنە با بتبینم
هیچی دیکەم خۆش ناوێ هەر تۆی سەرمایەی ژینم
مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا
مینا هاوار تاکەی دیلیی
تاکەی ژێردەستی و زەلیلی
هەتا کەنگێ کۆمەڵ ئێمە
تۆ بە کاڵا و جنس دادەنێ
مافی ئینسانیت نادەنێ
هەتا کەنگێ لەلای ئێمە
کچ دەفرۆشن ژن دەفرۆشن
سەودا و کاسبی پێوە دەکەن
یەکسەر مافی پاماڵ دەکەن
مینا هەتا کەنگێ پەستیی
دیلی یەخسیری بن‌دەستی
بەستە ئیتر رابە هەستە
هەتا کەنگێ وا چاو بەستە
بۆخۆت نەکەی‌کۆشش هیچگا
جنسی گەل حەقت پێ نادا
هەر تەقالا و رەنجی خۆتە
دەبەزێنێ نزمە و مۆتە
مینا بەستە رابە هەستە
تا کەی دیلی لە ناو گۆڕا
بەسیە ئیتر دنیا گۆڕا
ئەو نیزامە کۆنە دۆڕا
نارنجە و نارنجه شووشەکەی عەنبەر بۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ
جەبێ کەسی وێم تۆم کەردەن وەکەس
نە بەکەس شیای نە بە نیمەکەس
نارنجە و نارنجە شووشەکەی عەنبەر بۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ
نارنجە و نارنجە شووشەکەی گوڵاوە
ئەرێ لە سەر سینەکەت وەی کەڵکەڵە راوە
ئەرێ سەوگەند یەکێ‌وەن تەنی تۆم وەردەن
بازگەشتم نیەن تا وە رۆی مەردەن
ئاخر کام تیر بێ وەی نەداد لە دەروون
ئەرێ لە کام زامانت وەی شکایەت کەروون
فایل صوتی آهنگ نه‌وروز:
متن آهنگ نه‌وروز:
ئه‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جێژنێكی قەومی كورده به خۆشی و به‌هاته‌وه
وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەبەق شەوق ئەداتەوە
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بەهاتەوە
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
ئه‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جەژنێكی قەومی كورده به خۆشی و به‌هاته‌وه
تا ئێستا رووی نەداوە لە تاریخی مللەتا
قەڵغانی گوللەسینگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
ئه‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جێژنێكی قەومی كورده به خۆشی و به‌هاته‌وه
پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانەوا لە دڵی مللەتا ئەژین
ئه‌م رۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جێژنێكی قەومی كورده به خۆشی و به‌هاته‌وه
فایل صوتی آهنگ شیلان:
متن آهنگ شیلان:
شیلان شیلان بەڕێوە
ئای شیرینە بە ڕەنگ و شێوە
شێت و دێوانەی کردووم لەرەی ئەو جووتە سێوە
هێندە ناسک و نازدارە بە گوڵ و ڕێحان بەخێوە
گوڵ ئەستێرەی ئەوینە ئەسمەرە و خوێن شیرینە
سەرچاوەی پێکەنینە سروەی بەهاری ژینە
شیلان شیلان بەڕێوە
ئای شیرینە بە ڕەنگ و شێوە
شێت و دێوانەی کردووم لەرەی ئەو جووتە سێوە
هێندە ناسک و نازدارە بە گوڵ و ڕێحان بەخێوە
بەژنی شەتڵی لاوێنە نازدارە و خەمڕەوێنە
ئەسمەرە و دڵڕفێنە هێند جوانە سەرتەزێنە
شیلان شیلان بەڕێوە
ئای شیرینە بە ڕەنگ و شێوە
شێت و دێوانەی کردووم لەرەی ئەو جووتە سێوە
هێندە ناسک و نازدارە بە گوڵ و ڕێحان بەخێوە
وەکوو مامز دەڕوانێ لەناو گەڕی دیلانێ
بە ئاواتی ئەو ڕۆژەم جارێک بۆم بێتە ژوانێ
شیلان شیلان بەڕێوە
ئای شیرینە بە ڕەنگ و شێوە
شێت و دێوانەی کردووم لەرەی ئەو جووتە سێوە
هێندە ناسک و نازدارە بە گوڵ و ڕێحان بەخێوە
فایل صوتی آهنگ یار یار:
متن آهنگ یار یار:
یارم دەرکەوت وێنەی مانگ یار یار یار یار
ئاوری تێم بەردا شەش دانگ یارم یارم یاری جوان
كاتێ کەدێتە جێ‌ژوان دەبمە لاڵی نیوە زمان
زمانم لە ئاستیا لاڵە یار یار یار یار
دەکەومە ئاە و ناڵە یارم یارم یاری جوان
كاتێ کەدێتە جێ‌ژوان دەبمە لاڵی نیوە زمان
دەمەکە رۆڵە بابان وێرانم مەکە
لە بەحرانم دەگەڕێتەوە
گەمیە لە چۆمانم دەگەڕێتەوە کەڵەکە
خەڵکی بەتاڵانی دەچوە
وەرە ماڵە دەوڵەتە شەکە
ئەمنی ھەژار بەتاڵنم دەچۆوە
بەژنێ باریک گەردن بەخاڵ
ھەر دو چاوی بەڵەکە
یارم دەرکەوت وێنەی مانگ یار یار یار یار
ئاوری تێم بەردا شەش دانگ یارم یارم یاری جوان
كاتێ کەدێتە جێ‌ژوان دەبمە لاڵی نیوە زمان
فایل صوتی آهنگ هه‌ی هه‌ی:
متن آهنگ هه‌ی هه‌ی:
هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌سته هه‌ڵپه‌ڕه ده‌ی ده‌ی
شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌رمه نه‌که‌ی ده‌ستی بۆ به‌رده‌ی
هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌ی به‌رو مه‌مکۆڵه‌ی وه‌ک به‌ی
گه‌نم و جۆ ده‌س گیراوه زه‌رد و سوور تێکاڵاوه
ده‌س بڕکێ و بزه‌وی چاوه به‌زمینه‌ی گه‌نج و لاوه
هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌سته هه‌ڵپه‌ڕه ده‌ی ده‌ی
شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌رمه نه‌که‌ی ده‌ستی بۆ به‌رده‌ی
هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌ی به‌رو مه‌مکۆڵه‌ی وه‌ک به‌ی
ده‌سیان گرتوه پێکه‌وه کیژ و کوڕ به‌ڕێکه‌وه
چین به‌و تیکه و لێکه‌وه ساقی له‌سه‌ر تێکه‌وه
هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌سته هه‌ڵپه‌ڕه ده‌ی ده‌ی
شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌رمه نه‌که‌ی ده‌ستی بۆ به‌رده‌ی
هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌ی به‌رو مه‌مکۆڵه‌ی وه‌ک به‌ی
ده‌سیان گرتوه کیژ و کوڕ ناسک و نه‌رم و خڕ و پڕ
گورج وگۆڵ و گه‌رم و گوڕ وه‌ک یاقووت و له‌عل و دوڕ
هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌سته هه‌ڵپه‌ڕه ده‌ی ده‌ی
شایی و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌رمه نه‌که‌ی ده‌ستی بۆ به‌رده‌ی
هه‌ی هه‌ی هه‌ی هه‌ی به‌رو مه‌مکۆڵه‌ی وه‌ک به‌ی
فایل صوتی آهنگ کاله به‌ی:
متن آهنگ کاله به‌ی:
هه‌روا ئه‌ڕۆی ئه‌ڵێی پۆڕی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
بۆچی ئازیز دڵ ده‌گۆڕی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
گوڵاڵه سووره‌ی به‌هاری کاڵه‌به‌ی کاڵێ
وه‌نه‌وشه‌ی ده‌شت‌ونزاری کاڵه‌به‌ی کاڵێ
نموونه‌ی داب و کرداری کاڵه‌به‌ی کاڵێ
تاقه گوڵه که‌ی کورده‌واری کاڵه‌به‌ی کاڵێ
گه‌لاوێژی به‌ربه‌یانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
نازداری تاکی به جوانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
تۆ قیبله‌ی عه‌شقی پاکانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
تۆ ئاسکی شاخ‌و هه‌ردانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
خاسه که‌وی سه‌ر به‌ردانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
تۆ خه‌مڕه‌وێن و ده‌رمانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
سه‌وزه گیای ناو دارستانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
سروه‌ی شه‌ماڵی کوێستانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
تاقه گوڵه که‌ی کوردستانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
بژوێنی باغ و بێستانی کاڵه‌به‌ی کاڵێ
دانلود کل آلبوم:
این آلبوم در دسته آهنگ های کردی گلچین قرار گرفته است.
لیست همه آهنگ‌های ناصر رزازی
پرطرفدارترین آهنگ‌های ناصر رزازی:
50 آهنگ طلایی ناصر رزازی | گلچین برترین و پرطرفدارترین آهنگ‌های استاد ناصر رزازی(مینا خانم) دانلود آهنگ مینا خانم از ناصر رزازی + متن آهنگدانلود آهنگ ساله هه‌ی ساله از ناصر رزازی (متن + ترجمه فارسی)دانلود آهنگ گول وه‌نه‌وشه‌ی باخانمی از ناصر رزازی + متن و ترجمه فارسی(بارگه‌ی خم) دانلود آهنگ بارگه‌ی خه‌م از ناصر رزازی + (متن آهنگ)
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.