دانلود آلبوم شیرین بەهارە طاهر توفیق - 8 آهنگ همراه با متن
آلبوم شیرین به هاره طاهر توفیق
آهنگ‌های: شیرین بەهارە - گیانه‌که‌م فاتم - چی بکه‌م جه‌رگم - ئه‌ی بادی شه‌مال - ئەی موتریبی حەریفان - من بریندارم - شلیره - له‌م لانم که
پخش آنلاین + دانلود تکی و یکجا (zip)

فایل صوتی آهنگ شیرین بەهارە:
متن آهنگ شیرین بەهارە:
شیرین بەهارە بەهاری شادان
بێبەهرەن لە ژین گەل نامرادان
جەژن و بەهار و سەیران و خۆشیی
گشتی پیرۆزی گەردن ئازادان
شیرین ئەزانم کە تۆش زامداری
وەک من عەوداڵی خونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەکە هیوای من هەزار
من بێزار نەبم تۆ بۆ بێزاری
مەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی تا نەکەی زیان
لە زڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە نەوەک بۆ گیان
بێ دابنیشین لە بن هەناران
کۆڕێ ببەستین چون مەی گوساران
با ساتێ ناوی لە یادا نەبێ
مەرگی جوانان گریەی هەژاران
بێ دابنیشین لە بن داری بەی
نەختێ بنۆشین لە خۆشاوی مەی
ئەوجا دەزانی کامیان جوانن
بەی ڕەنگی گەردن مەی ڕەنگی گۆنان
بێ با بۆت بکەم باسی جوانیم
ڕۆژانی بەرخیم شەوانی شوانیم
کۆرپەی ئازیز بووم شوانکارەی شادی
ژیام بە خۆشی هەتا توانیم
ژیام سەردەمێ بە کەیف و خۆشی
بە شادی کڕین بە خەم فرۆشی
تاکو پێمکرا شەرابم نۆشی
هەتا توانیم ڕوومەتیم مژی
ئەوساکە چوومە ڕیزی دڵداران
پێی وتم سەردار هۆزی هەژاران
بێ دابنیشین لە بن دیواران
زنجیر لە گەردن چوون گونەهکاران
شیرین هەتا کەی دووریت بچێژم
فرمێسکی خوێنین تا کەی بڕێژم
تاکەی لە گۆشەی دڵی زارم‌دا
خونچەی جوانی و گەنجی بنێژم
بێ دابنیشین دیدە پڕ ئەسرین
تۆ بگری بۆ خۆت منیش بۆ شیرین
وا بەهاریش هات کەژ و کێو ڕەنگین
دڵەی عالەم شاد دڵەی خۆم غەمگین
فایل صوتی آهنگ گیانه‌که‌م فاتم:
متن آهنگ گیانه‌که‌م فاتم:
یاره‌که‌ی شۆخ و شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
هه‌رتۆی مایه هۆی شادی گشت جا سات‌و کاتم
هه‌ر ده‌م من لێت دور ببمه به دڵ له لاتم
به‌ند و ئه‌سیری تۆمه زوو بده نه‌جاتم
یاره‌که‌ی شۆخ و شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
قه‌د و به‌ژنو باڵاکه‌ت هیچ هاوسای نیه
شڵکو به‌رز و ڕێگ و جوانه وه‌ک شه‌نگه بێریه
به‌ڕاستی وێنه‌و شێوه‌ت چه‌شنی په‌ریه
یاره‌که‌ی شۆخ و شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
گه‌ردن سپی و لۆرکه‌ت مایه‌ی ژیانه
بۆ ئیلهامی وێژاوان شاعیرانه
مایه‌ی کوشتن و سه‌ودا نیوه‌ی گشت عاشقانه
یاره‌که‌ی شۆخ و شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
ئه‌م جوته سێوه‌ی سینه‌ت دڵمی کێشاوه
له سیحری خاڵی گۆنات سه‌رم سوورماوه
به سیحری غه‌مزه‌ی چاوت جه‌رگم بڕاوه
یاره‌که‌ی شۆخ و شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
ئه‌تۆی دولبه‌ری عه‌هدێکی دۆستی دێرینی
به‌ڕاستی شای جوانی سه‌ر روی زه‌مینی
مایه‌ی عاشق و دڵداری ڕۆحی شیرینی
یاره‌که‌ی شۆخ و شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
یاره‌که‌ی شۆخ و شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
هه‌رتۆی مایه هۆی شادی گشت جا سات‌و کاتم
هه‌ر ده‌م من لێت دور ببمه به دڵ له لاتم
به‌ند و ئه‌سیری تۆمه زوو بده نه‌جاتم
یاره‌که‌ی شۆخ و شه‌نگم گیانه‌که‌م فاتم
فایل صوتی آهنگ چی بکەم جەرگم:
متن آهنگ چی بکەم جەرگم:
چی بکەم جەرگم سووتاوە وەڵا چونکە یار لێم تۆراوە
چی بکەم جەرگم سووتاوە گیانە چونکە شۆڕ لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە گیانە خواردن و خەوم خوێناوە
ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە گیانە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا شۆڕێ بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا چاوجوان بە چاو پێم ئەڵێ وەرە
سێ‌و پێگەیی نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی ڕووحکێشان وەرە
فایل صوتی آهنگ ئه‌ی بادی شه‌مال:
متن آهنگ ئه‌ی بادی شه‌مال:
ئه‌ی بادی شه‌ماڵ ئه‌ی بادی شه‌ماڵ
ئارامی گیان و دڵه‌ی پڕ زوخاڵ
ده‌ستم دامێنت ده‌چی بۆ کوێنده‌ر
ناچی بۆ کۆیی مه‌ئوایی دولبه‌ر
وه‌ک عاره‌ب ده‌خیل گه‌ر چووی بۆ ئه‌ولا
مه‌وه‌سته تاکوو به‌رده‌می له‌یلا
مه‌وێسته تاکوو لای شۆخێ که‌وا
تییری نێو نیگای له دڵمارووا
پێی بڵێ گیانه له‌م رێگه‌و بانه
له‌م چه‌م‌و بێشه‌و هه‌رده‌و کێوانه
شێتێکی شه‌یداو رووت‌و قورتم دی
فرمێسکی ئاڵی وه‌ک یاقووتم دی
رووی له خوێن خاڵی زه‌عفه‌رانم دی
چاوه‌کانی لێڵ پڕ گریانم دی
بڵێ هه‌یکه‌لی وه‌ک ئێسقانم دی
قه‌دی چه‌ماوه‌ی وه‌ک که‌وانم دی
فایل صوتی آهنگ ئەی موتریبی حەریفان:
متن آهنگ ئەی موتریبی حەریفان:
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
بەزمەت شیفایە سا دەی بۆم لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانی
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
بۆم لێ دە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودە
با کوێر بێ ئەم حەسوودە ئەم سڕڕە با نەزانێ
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
ساقی لە دڵ حەزەر کە چارە لە دەردی سەر کە
جارێکی یەک نەزەر کە بۆ سافیی هیرانی
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی
فایل صوتی آهنگ من بریندارم:
متن آهنگ من بریندارم:
من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوه جه‌رگم بۆ لێوی ئاڵت
شێواوه فیکرم هه‌رده‌م ده‌به‌نگم
وه‌خته دڵ ده‌رچێ وا په‌ستو ته‌نگم
چاوان ده‌گێڕم ئاهان ده‌کێشم
له دوای باڵاکه‌ت من جه‌فا کێشم
چاوم پڕ خوێنه ده‌کوڵێ هه‌ناوم
چه‌نده بێ ره‌حمی من وا نه‌ماوم
ئه‌مڕۆ نه‌خۆشم ده‌ردم گرانه
ماچی لێویم تۆ بۆمن ده‌رمانه
ئه‌مشه‌و به بێ تۆ چه‌ند په‌رێشانم
چاوه‌ڕێی تۆمه نووری چاوانم
ده‌گریم ده‌رێژم فرمێسکی ئاڵم
جه‌رگم سوتاوه من وا ده‌ناڵم
فایل صوتی آهنگ شلیره:
متن آهنگ شلیره:
شلێرە وەی شلێرە
شلێرە گیان شلێرە
بۆنخۆشە وەک کنێرە
شلێرم چەندە جوانە
لە بەگزادەی هەولێرە
شلێرم چەندە جوانە
شلێرە چەندە جوانە
قژی کاڵی پەخشانە
بە چاوی خۆمم دیتووە
من بۆخۆم وا دەیزانم
شلێر کیژی کۆییانە
شلێر کیژی کوردانە
شلێرە وای شلێرە
شلێرە گیان شلێرە
بۆنخۆشە وەک کنێرە
شلێرم چەندە جوانە
لە بەگزادەی هەولێرە
شلێرم هات بە لەنجە
شلێرە هات بە لەنجە
مەمکۆڵەی چەندە قنجە
وەرە بێنیە ماچت کەم
سینەت باغی ترنجە
شلێرە وای شلێرە
شلێرە گیان شلێرە
بۆنخۆشە وەک کنێرە
شلێر بێنیە ماچت کەم
وەرە بێنیە ماچت کەم
لە بەگزادەی هەولێرە
فایل صوتی آهنگ له‌م لانم که:
متن آهنگ له‌م لانم که:
لەولان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
لە ملان و لەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
لەولان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
قەڵا و سەفین بەرانبەر شۆڕم عەبای کردە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران گیان منی کردووە دەربەدەر
لە ملان و لەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
لە ملان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
دەچمە وڵاتی گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان گیان خوایە لە منی نەستێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان دەی ڕەبی لە منی نەستێنێ
لەولان و لەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە دەی حەواڵەی شێخانم کە
ڕاوەستاوە بە پێوە پاڵی داوەتە مێوە
یا خوا بمکەی بە سێوێ گیان بچمە باغەڵ شۆڕێوە
لەولان و لە ملانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
قەڵا و سەفین بەرانبەر شۆڕم عەبای کردە سەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران گیان منی کردووە سەوداسەر
بۆخۆی دەچێ بۆ سەیران گیان منی کردووە دەربەدەر
لە ملان و لەولانم کە سووکەڵێ دەست لە ملانم کە
خۆ من یەخسیری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
خۆ من مەجبووری تۆمە گیان حەواڵەی شێخانم کە
دانلود کل آلبوم:
دانلود کل آلبوم بصورت یکجا | zip
برای حمایت از ما کلیک کنید:
این آلبوم در دسته آهنگ های کردی گلچین قرار گرفته است.
لیست همه آهنگ‌های طاهر توفیق
پرطرفدارترین آهنگ‌های طاهر توفیق:
دانلود آهنگ له‌م لانو له‌و لانم که از طاهر توفیقدانلود آهنگ شیرین به‌هاره از طاهر توفیقدانلود آهنگ ده ميک ساقي ده مت بينه از طاهر توفیقدانلود آهنگ له روژه وه رویشتوه از طاهر توفیقدانلود آهنگ ئه‌ی موتریبی حه‌ریفان و مه‌قام از طاهر توفیق
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.