دانلود آهنگ پلی لیست از حسن زیرک - جدید 2025 همراه با متن
حسن زیرک پلی لیست جدید
اجرای آهنگ های: یاره‌که‌م دلداره‌که‌م، ده‌ردت له‌من ره‌ش ئه‌سمه‌ر، به‌له‌نگه‌ر، غونچه‌ی دله‌که‌م ئاره‌زوو، ئای له له‌نجه‌یه، گووه‌نده، ئای لاچن، ده‌تیکه، ئوخه‌ی ئوخه‌ی له‌و بالایه، ئه‌ی وه‌ی وه‌ی بارانه، لورکی، یاللا شوفیر، ره‌زیه، ئامینی چاوی تو و دوو سەر لەسەر
تنظیم: سامان فلاح + کیفیت 320 عالی

پخش آنلاین این آهنگ:
فایل صوتی آهنگ پلی لیست:
متن آهنگ پلی لیست:
به‌دکاران ماڵیان شه‌وێ یاڕه‌بی کۆسیان که‌وێ
نه‌یان هێشت بنوین نیه‌وه شه‌وێ
یاره‌که‌م دڵداره‌که‌م دۆستی پار و پێرارم
بۆ شێواندت گوڵزاره‌که‌م
جوانی ده‌ڵێی ته‌ڕلانی ئه‌ی کۆتری ده‌شتی عه‌مانی
ئاورت له‌من به‌رداوه تۆ خاسه که‌وی جه‌یرانی
یاره‌که‌م دڵداره‌که‌م گوڵزاره‌که‌م
جه‌رگم هه‌لا هه‌لایه‌و ده‌ی وه‌ره تۆیی چاره‌که‌م
چه‌ند مه‌لا بوو چه‌ند فه‌قێ ده‌ڕۆین له‌ڕێی شامێ
هه‌موو ئاشق بوون که‌وتن گیان به‌ده‌وری گوڵیان دامێ
ئه‌منیش یه‌کێ بووم له‌وان تۆ بۆ ماچێکت نه‌دامێ
یاره‌که‌م دڵداره‌که‌م گوڵزاره‌که‌م
سه‌دهه‌زار خۆزگه‌م به‌تۆو به‌پاره‌که‌م
وەرن جەرگم هەڵدڕن دەبا گیانم ڕزگار بێ
سەروژێر ڕاخەری من هەر قوڕ و بەرد و دار بێ
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
گیان لەسەر باڵای تۆیە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر
وەرن جەرگم هەڵدرن بە دەبان و کوشتەری
چەند جێژوانم لەگەڵ کرد بەر پەنجەرە و دوودەری
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
گیان لەسەر باڵای تۆیە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر
هەموو جەرگم لەت لەتە برینداری خەنجەرم
لێوئاڵ تۆ دەرمانم کە جوانێ وەرە ژوور سەرم
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر بۆت مردم ناسکە دولبەر
گیان لەسەر باڵای تۆیە وەی لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر
چاوت ئەستێرەی شەوێ کوڵمت دەندووکی کەوێ
باسکت بۆم بکه بە سەرین بە جووت خەومان لێ بکەوێ
لە خودا دەکەم تەمەنا مەرگم وە پێشت کەوێ
لە من و لە گولەکەی مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ
ئەی وەی وەی بەلەنگەر چاوباز و ئەبرۆسەقەر
دەست لە باڵات هەڵناگرم ئیزرائیلم بێتە سەر
بێتە سەرم ئیزرائیل ڕازی نابێ بێ دەلیل
سوێندی دەدەم بە قوڕعان و بە شاڵی سەیدی زەمبیل
دەڵێم هێشتا جەوانم باوانم مەمگرە بە دیل
چاوت ئەستێرەی ماڵان دینت بردووم بە تاڵان
دە وەرە دەستم دەستۆ کە ساحەبی خەت و خاڵان
ئاوری لە من بەرداوە کوشتمی دایکی منداڵان
نە عەیبە وەی نە ئیرادە دینی بردووم بە تاڵان
ئەی وەی وەی بە لەنگەر چاوباز و ئەبرۆسەقەر
دەست لە باڵات هەڵناگرم ئیزرائیلم بێتە سەر
بێتە سەرم ئیزرائیل ڕازی نابێ بێ دەلیل
سوێندی دەدەم بە قوڕعان و بە شاڵی سەیدی زەمبیل
دەڵێم هێشتا جەوانم باوانم مەمگرە بە دیل
چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ هەڵدێ لەسەر سوڵتانی
باسکم وە ژوور سەری دە خۆشەویستی میوانی
هەی لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکێ دەیبا بۆ کانی
ئاورت لە من بەرداوە خۆشەویستی میوانی
ئەی وەی وەی بە لەنگەر چاوباز و ئەبرۆسەقەر
دەست لە باڵات هەڵناگرم ئیزرائیلم بێتە سەر
بێتە سەرم ئیزرائیل ڕازی نابێ بێ دەلیل
سوێندی دەدەم بە قوڕعان و بە شاڵی سەیدی زەمبیل
دەڵێم هێشتا جەوانم باوانم مەمگرە بە دیل
غونچه‌ی دڵه‌که‌م ئاره‌زوو بۆم به گوڵ زوو به زوو
خودایا شوکرم به تۆ من هه‌مه مه‌هتاب خاڵ له ڕوو
کیژۆڵه‌ی نازدار هات به له‌نجه‌ولار مه‌هتاب مه‌زه‌دار نامدوێنیێ
قه‌سدیه به‌ناز بم سوتێنێ
کیژۆڵه‌ی نازدار مه‌هتاب مه‌زه‌دار هات به له‌نجه‌ولار نامدوێنیێ
خه‌ریکه جه‌رگه‌م ده‌رێنێ وه‌ی خه‌ریکه جه‌رگه‌م ده‌رێنێ
ڕیشه‌ی جه‌رگ و دڵ مه‌هتاب ماچت بۆمن وه‌ک شه‌راب
ڕیشه‌ی جه‌رگم مه‌هتابه ماچی بۆ من که‌بابه
خودا هێنده‌م نه‌کوژێ مه‌هتاب پێم ده‌ڵێ بابه
خودا هێنده‌م نه‌کوژێ مه‌هتاب پێم بڵێ بابه
کیژۆڵه‌ی نازدار هات به له‌نجه‌ولار مه‌هتاب مه‌زه‌دار نامدوێنیێ
قه‌سدیه به‌ناز بم سوتێنێ
هه‌روه‌ک بازووبه‌ند بتکه‌مه باڵم
ئێستا لێم دووی تاڵان به ماڵم
ئه‌ی‌وه‌ی له‌نجه و خانم له‌نجه‌یه
ئیشتیای له کراسی کرێشه‌یه
ئه‌گه‌ر نه‌مده‌یه‌ی حه‌وت ماچ به جارێ
حه‌وت کۆستت که‌وێ هه‌ریه‌ک له شارێ
کێ ته‌فره‌ی داوی به‌ردی لێ بارێ
ئه‌ی‌وه‌ی له‌نجه و تاڵان به ماڵم
وه‌ک په‌روانه من سووتاوه باڵم
هه‌ر که‌سێ نه‌یبێ دوو دۆست و یارێ
ئای له‌نجه و خانم له‌نجه‌یه سه‌ر بگرێ له قوڕ سوبح و ئێوارێ
ئه‌ی‌وه‌ی له‌نجه و خانم له‌نجه‌یه
گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە بەو دەم قەندە لۆ لۆ
گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە بەو دەم قەندە لێ لێ
سەر و رۆح دانانە مەجلیسی شێرانە
ئەمن ژیانی وام بۆچییە چ ژینە و چ ژانە
ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم کە جەژنی قوربانە
خزمینە غەمی ژینە دڵ حەزینە دڵ برینە بەو مسکینە لێ لێ
خزمینە غەمی ژینە دڵ حەزینە دڵ ئاورینە لێ لێ
سەر و ڕۆح دانانە مەجلیسی برایانە
ئەمن ژینی وام بۆچییە چ ژینە و چ ژیانە
ئەو جەژنە بە بێ تۆ من ناکەم بە سندانە
من ئەو جەژنە بە بێت ناکەم بە قوزەڵقورت و زیندانە
کیژۆڵەی کوردستانی ناسک و شیرین زوبانی
کیژۆڵەی کوردستانی ناسکۆڵە و چەندە جوانی
دەڵێم ئاورت تێ بەردام تۆ دەرمانی حەو دەردانی
ئاورت لە من بەرداوە و سەرتۆپی شاروێرانی
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ من بیبینم
جەرگم هەموو لەت لەتە ئەو ساڕ‌ێژ دەکا برینم
ئای تۆی کیژۆڵە جوانەکەم یارە خانومانەکەم
تۆی کیژۆڵە جوانەکەم یارە خانومانەکەم
وێرانت کرد ماڵەکەم نەڕووخێنی هەیوانەکەم
وێرانت کرد ماڵەکەم نەسووتێنی هەیوانەکەم
ئای لاچن گیان لاچن یارەکەم دێ با بیبینم
جەرگم هەموو لەت لەتە ئەو ساڕ‌ێژ دەکا برینم
ئەمن بولبول ئەتۆ گوڵی غونچەی جوان لەسەر چڵی
نامدوێنی لێم دوودڵی نامدوێنی لێم دوودڵی
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیشەمزێنم بیڕەنجێنم بیگەوزێنم
وەک ماری بێ ئیجازە لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئاخ لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئەمن بولبول تۆ ڕیحانە سێ پەڕ بووی لەو باغچانە
دەچریکێنم بەم بەیانە دەخوێنم بەم بەیانە
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیڕەنجێنم بیشەمزێنم بیبزوێنم
وەک ماری بێ ئیجازە لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئۆف لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئەمن بولبول تۆ سنەوبەر لە عیشقم بووی بێخەبەر
ئەمن بولبول تۆ سنەوبەر لە عیشقم نابی خەبەر
بێڕەحمی هەتا کەی ئەسمەر بێڕەحمی تا کەی ئەسمەر
دە تێی کە دە پڕی کە جامێ شەرابی تازە
یارەکەم جوانە و ممتازە پێ بە پەردە میسلی قازە
ناوێرم بیبزوێنم بیدوێنم بیڕەنجێنم
وەک ماری بێ ئیجازە لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئۆف لە دڵێ من دەگرێ گازە
ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی له‌و باڵایه هه‌ر ده‌ڵێی خه‌ڵفی بی گه‌ڵایه
ئیشتیای له ددانی ته‌ڵایه چه‌ند جوانه خوا بێ به‌ڵایه
لای لای لای لای چه‌ند شۆخ و نازه‌نینی یاری ڕه‌زاشیرینی
ئه‌ی یاڕه‌بی من زوتر بمرم ئه‌مان یاڕه‌بی مه‌رگی نه‌بینی
چه‌ند شۆخ و مه‌زه‌داره جووت مه‌مکی وێنه‌ی هه‌ناره
به‌ینه‌ڵا به له‌نجه و لاره ئاوری له‌من به‌رداوه
پێی بڵێن بۆچی بێزاره
لای لای لای لای که‌وی گه‌ردن به‌خاڵی
گیان گیان گیان گیان نه‌تدیوه قه‌د و شاڵی
ته‌ماشای به‌ژن و باڵای که مه‌غزی به‌ده‌نی دیاره
له‌سه‌ر باڵای جوانێ گیان با بمده‌ن له سێداره
شه‌رته تاکوو نه‌مکوژن ده‌ست‌هه‌ڵگیر نیم له‌و یاره
شه‌و و ڕۆژ له‌یل و نه‌هار دڵ بۆ وی بێ‌قه‌راره
لای لای لای لای چه‌ند شۆخ و نازه‌نینی
گیان گیان گیان گیان بمرم مه‌رگی نه‌بینی
لە باغی دەستم برد بۆ بەی ئەی وەی وەی وەی بارانە
باغەوان گازی کرد نەیکەی بۆت مردم دەی جانانە
مارانگەز بوو بە دەستی هەی ئەی وەی وەی لەم بارانە
ئەرێ دەستیان لێ مەدە لێ مەدە لێ مەدە دەی لێ مەدە
جێگاپەنجەی یارانە کوڕە ئەسمەران چاویان جوانە
لە باغی دەستم برد بۆ سێ‌و ئەی بمرم وەی بارانە
دەست حەیف بوو گرتم بە لێو بۆت مردم وەی بارانە
بێ ساحەب بوو کردم بەخێو ئەی وەی وەی لەم بارانە
مەحبووبان چاویان جوانە
کوڕە دەستیان لێ مەدە لێ مەدە وەی لێ مەدە
جێگاپەنجەی یارانە بەهـ ئەسمەران خاڵیان جوانە
لە باغدا دەستم برد بۆ گوڵ بۆت بمرم وەی بارانە
بەڵکم مەحسوود بێ بەندی دڵ ئەی هاوار وەی بارانە
لێم پسا ڕیشەی جەرگ و دڵ بۆت بمرم وەی بارانە
بارانە و بارانە بارانە دەی بارانە
ئەسمەران چاویان جوانە کچێ جێگاپەنجەی یارانە
گۆزه‌ی دانا جه‌ڕه‌ی پڕ کرد خاتوونێ لۆرکێ
به بای شه‌ماڵ مه‌مکی خڕ کرد وه‌ی‌وه‌ی‌وه‌ی لۆرکێ
چاوی پێمه ئه‌منی پڕ کرد خاتوونێ لۆرکێ
لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ تاقانه‌ی دایکێ
ده‌م من دێنم ڕۆیی خوت بێنه هه‌ناری دانکێ
خۆ ناوێرم ماچی بکه‌م ده‌ست نوێژم ده‌شکێ
گۆزه‌ی پڕ کرد جه‌ڕه‌ی دانا ئه‌ی هاوار لۆرکێ
ده‌ری هێنا جام و شانه بوی مردم لۆرکێ
وه باڵ بنی من زۆر جوانه ئه‌ی هاوار لۆرکێ
لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ و لۆرکێ خاتوونێ لۆرکێ
چاوی ڕه‌ش و بێ عه‌نایته کێلێله‌ی دایکێ
خۆ ناوێرم ماچی بکه‌م ده‌ست نوێژم ده‌شکێ
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگه یارم
زوو بگه یاری تۆخوا وه‌فادارم
له دووری وی بێ‌قه‌رارم
بۆی ڕه‌نگ‌زه‌رد و لێوبه‌بارم
بیللا له گیانم بێزارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگه یارم
شۆفێر ماشینت لاندرۆڤێره
توند لێ‌بخوڕه مه‌ترسه بوێره
ده‌ی بگه‌ره یارم خێرا بیللا بێ وی زه‌ینم کوێره
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگه یارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگه یارم
زوو بگه یاری تۆخوا وه‌فادارم
له دووری وی بێ‌قه‌رارم
بیللا له گیانم بێزارم
بۆی ڕه‌نگ‌زه‌رد و لێوبه‌بارم
یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا زوو بگه یارم
ئای تۆم دارەمێوی گیانە شین بووی لە کێوی
ئەی وەی تۆم داری مێوی خانم شین بووی لە کێوی
دەوەرە ماچی دەمەکەت دەمرم نۆبەرەی سێوی
ئەی وەی ماچ دەکەم گۆنات بە شەرتێ لێوت نەبزێوی
ئای تۆم دارەبییەکەی گیانە شین بووی لە دێبەر
دە مەڕۆ ئەمنیش نەخۆشم خانم سایەی تۆم لە سەر
ڕەزیە تۆم دارەبەنی گیانە ڕیشەی دڵ کەنی
هاوار تۆم دارەبەنی جوانێ ڕیشەی دڵ کەنی
خۆ من دەستهەڵگر نیم قەت خانم لەو مێخەکبەنی
ئامینێ چاوی تۆ جامی شه‌رابی منه
ئه‌برۆی تۆ که‌مان‌و چه‌نگ و ڕوبابی منه
له‌بخه‌ندت ده‌مکوژێ شه‌که‌نجه وعه‌زابی منه
له‌به‌ر چی لێم زی‌زی بۆ نامدوێنی
هه‌ر ده‌ڵێی ئاسکی گه‌ردن به خوێنی
ئامینێ چاوی تۆ جامی شه‌رابی منه
ئامین گیان سنگ کوێستانی ڕه‌ندۆڵێ
پێم بڵێ له خڕێت ماچکه‌م یان دۆڵێ
زۆر جوانه خاڵی به‌ینی مه‌مکۆڵێ
بۆچی لێم زی‌زی بۆ نامدوێنی
هه‌ر ده‌ڵێی ئاسکی گه‌ردن به خوێنی
به خودای کارمامزی ده‌شتی پێنجوێنی
بیکە بە خاتر شەهلا گیان تەکیەی بابەشێخ
بیکە بە خاتر توخوا تەکیەی بابەشێخ
مەمکوژە بەناز جوانێ مەمبڕە بە تێخ
دوو سەر لەسەر سەرینێ ناسکۆڵە و نازەنینێ
وەک من دیم کەس نەیبینێ
بە وێنەی مالمی جووەکان بۆی وەرگەڕام لە دینێ
کافر حاڵم نەبینێ
نارنج و لیمۆ گوڵەکەم خەڵفی ساڵێکن
شەهین و شەهلا زۆر جوانن کیژی ماڵێکن
دوو سەر لەسەر یەک باڵنج ناسک و نەرم و مەمک قنج
لەسەر دوو چاوی جوانت دەکەم تەختە و شەترنج
این آهنگ حسن زیرک در دسته آهنگ های کردی مجلسی قرار گرفته است.
لیست همه آهنگ‌های حسن زیرک
پرطرفدارترین آهنگ‌های حسن زیرک:
دانلود همه ریمیکس های حسن زیرک ✅️ (MP3 با کیفیت 320)دانلود آهنگ هه‌ورى لار از حسن زیرک (هوری لار)دانلود بهترین آهنگ‌های حسن زیرک بصورت تکی و یکجا ZIP(گوهری) دانلود آهنگ گه‌وهه‌ری مالم گه‌وهه‌ری از حسن زیرک (وکو کویستانی بیستون) + متن آهنگدانلود آهنگ سی‌و پیگه‌یشت از حسن زیرک | متن کامل آهنگ
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.