دانلود آهنگ چاو ره‌شی گیان از ناصر رزازی همراه با متن آهنگ

1399/02/22آهنگ کردی مجلسی

ناصر رزازی چاو رشی گیان

سوپرایز موزیک کردی آهنگ مجلسی استاد ناصر رزازی بنام «چاو ره‌شی گیان» به روی سایت قرار گرفت.
این آهنگ 13 دقیقه همراه با مقام و در سال 1976 در سنندج خوانده شده است.

::. تقدیم به طرفداران ناصر رزازی و مخاطبین موزیک کردی .::

ناصر رزازی چاو رشی گیان

پخش آنلاین این آهنگ:

 

دانلود آهنگ 

 

متن کامل آهنگ ناصر رزازی:

(چاو ره‌شی گیان)

نامەوی بو چیمە ئاهەنگ بەزم و رەزمی سەرچنار

چی لە مەی کەم چی لە نەی کەم یا لە نەغمەی عوود و تار

من لە شاگردانی عەشقم بی نەواو و بی قەرار

شەرتە تا ڕۆژی حەشر خولیایی من بێ چاوی یار

وێڵی سەحرا بم هەمیشە تەرک بکەم خوێش و دیار

شەرتە وەک مەجنوونی بێ‌کەس دەشت و کێو بێ‌مەسکەنم

تا بە یادی لەیلەوە ئەمنێنە قەبری تەنگ و تار

شەرتە وەک فەرهاد قوڵەنگی یادی شیرین هەڵگرم

تا لە پای کێوی فیراقا جێ بهێڵم یادگار

شەرتە وەک ئازیز مەردە دەست لە ئەژنۆ بەر نەدەم

بۆ دڵی وێڵ و غەریبم دائیمەن بگریم بە زار

شەرتە وەک بولبول بە شیوەن قەت لەق و چڵ بەرنەدەم

تا دەمی خونچەی ئەمەڵ نەکرێتەوە سوبحی بەهار

شەرتە وەک دێوانە کەشکۆڵ و عەسایەک هەڵگرم

تا بە جارێ تەرکی کەم عیزەت نەفس و ویقار

چاوت ئەستێرەی دەریازی

بە کوشتنم ئاوات خوازی

هەڵیان دێنی چەند بە نازی

چاوڕەشێ گیان وەرە دەی مەڕۆ لێوئاڵێ

باغی گوڵانت پێ دەسپێرم

غونچە بە غونچە دەی ژمێرم

یەکی کەم بێ پێت ئەوژێرم

چاوڕەشێ گیان وەرە دەی مەڕۆ لێوئاڵێ

قەسەم بەوەی یاری جوانە

لە نێو جاهێڵان سوڵتانە

کە دەمرێ ساحیب ئیمانە

چاوڕەشێ گیان وەرە دەی مەڕۆ لێوئاڵێ

چاوت ڕەشە هیلالیە

ئاگات لە حاڵی من نییە

ڕۆژی قیامەت جوابت چییە

چاوڕەشێ گیان وەرە دەی مەڕۆ لێوئاڵێ

له گەڵ تۆمه غونچەی سێوم

ئەگەر تۆ نەکەی بە خێوم

دێمە دەرکی قوڕ دەپێوم

چاوڕەشێ گیان وەرە دەی مەڕۆ لێوئاڵێ


این آهنگ ناصر رزازی در دسته آهنگ های کردی مجلسی قرار گرفته است.


لیست همه آهنگ‌های ناصر رزازی

نظرات:

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آخرین آهنگ‌ها