(دیم و دیم) دانلود دکلمه ناله‌ی جودایی از هیمن موکریانی همراه با متن
ناله ی جودایی هیمن موکریانی
هم اکنون شما کاربران گرامی رو به شنیدن دکلمه زنده یاد استاد هیمن موکریانی بنام «ناله‌ی جودایی» دعوت می کنیم.7 دقیقه دکلمه کوردی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین
کورده‌واری ئه‌ی ولاته جوانه‌که‌م
روله‌که‌م خیزانه‌که‌م باوانه‌که‌م
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له‌بیرم ناچنه‌وه
(متن کامل این دکلمه در ادامه مطلب)
پخش آنلاین آهنگ ناله ی جودایی هیمن موکریانی :
متن دکلمه ناله‌ی جودایی از هیمن موکریانی:
کورده‌واری ئه‌ی وڵاته جوانه‌که‌م
ڕۆڵه‌که‌م خێزانه‌که‌م باوانه‌که‌م
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له‌بیرم ناچنه‌وه
ئێسته بمبینن ئه‌رێ ده‌مناسنه‌وه
ڕۆژگار هاڕیومی وه‌ک ئه‌سپۆنی ورد
هێز و توانای لێ بڕیوم ده‌رده کورد
بوومه گه‌پجاڕ و ده‌کا گاڵته‌ی به‌من
ئه‌و ڕه‌مووزنه‌ی زه‌نده‌قی چووبوو له من
ئه‌ی ڕه‌فیقان ئه‌ی عه‌زیزانی وڵات
ئه‌ی برای هاوسه‌نگه‌ری جه‌رگه‌ی خه‌بات
گه‌ر ده‌ناڵینم ئه‌من په‌ککه‌وته نیم
تێ ده‌کۆشم بۆ وه‌سڵ تاکوو ده‌ژیم
کۆششی من زۆر به‌جێیه و زۆر ره‌وا
چونکه قانوونی ته‌بیعه‌ت وایه وا
هر کسی کو دور ماند از اصل خویش
باز جوید روزگار وصل خویش
ڕێگه ده‌بڕم کوانێ هه‌نگاوم شله
ڕاسته بێ هێزم ده‌که‌م ئه‌مما مله
هه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چۆڵ و ده‌شت
دێم به‌ره‌و کوێستان به‌ره‌و باخی به‌هه‌شت
دێم به‌ره‌و زیخ و چه‌و و کانیاوی خۆم
چۆن له‌وانه وه‌رده‌گێڕم چاوی خۆم
دێم به‌ره‌و ئه‌و دار و به‌رد و به‌نده‌نه
دێم به‌ره‌و ئه‌و باخ و مێرگ و چیمه‌نه
دێم به‌ره‌و زوورک و ته‌لان و که‌ند و له‌ند
دێم به‌ره‌و بژوێن و زه‌نوێر و زه‌مه‌ند
دێم به‌ره‌و پاناوک و هه‌وراز و نشێو
دێم به‌ره‌و ئه‌شکه‌وت و زه‌ندۆڵ و په‌سێو
دێم به‌ره‌و به‌فر و چلووره و به‌سته‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و شیخاڵ و ڕێچکه و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و لێڕ و چڕ و به‌ستێن و چۆم
دێم به‌ره‌و هه‌ڵدێر و گێژ و به‌ند و گۆم
دێم به‌ره‌و هۆبه و هه‌واری باسه‌فا
دێم به‌ره‌و لادێ به‌ره‌و کانگه‌ی وه‌فا
دێم ببینم نیشتمان و زێده‌که‌م
دێم ببینم خزم و کاک و دێده‌که‌م
دێم و ده‌گرم بازی بێری شۆخ و شه‌نگ
دێم و ده‌گرم ده‌ستی دۆی جوان و چه‌له‌نگ
دێم گراویی خۆم له باوه‌ش وه‌رگرم
دێم نه‌هێڵم به‌ر هه‌ڵست و به‌رگرم
دێم و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی کوێستانی کورد
دێم و ده‌چمه شه‌وڕنی بێستانی کورد
دێم و ده‌شکێنم له‌وێ جامی شه‌راب
ماچی شیرین نایه‌ڵێ تامی شه‌راب
دێم و ناترسم له په‌رژینی به زی
هه‌ر په‌ری سه‌رکه‌وت و دێوه‌زمه به‌زی
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم هه‌تا هه‌مبێ بڕست و بیر و هۆش
گه‌ر گلاشم کورده‌واری و ئێوه خۆش
این پست هیمن موکریانی در دسته دکلمه کوردی قرار گرفته است
پرطرفدارترین آهنگهای هیمن موکریانی:
دانلود دکلمه فرمیسکی رنوو از هیمن موکریانیدانلود دکلمه بولبولی بال شکاو از هیمن موکریانیشعر یادم بکه‌ن از هیمن موکریانی همراه با متندانلود دکلمه به‌ره‌و ئاسو از هیمن موکریانی همراه با متندانلود دکلمه ئیواره‌ی پاییز از هیمن موکریانی (ایواره ی پایز + متن دکلمه)
نظرات:
متین میگه :
1402/11/29
زور جوان بو
لاوی سەقزی میگه :
1402/09/17
سڵاو
وێڕای سپاس و پێزانینی زەحمەت و کارە جوانەکانتان، تکایە کامڵەکەی دابنێن
هەر بژین
❤️❤️❤️
فواد میگه :
1402/09/02
دنگ خۆش جوان بو
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.