(سفر) شعر سه‌فه‌ر از جلال ملکشاه

1400/05/05دکلمه کوردی

سه فه ر جلال ملکشاه

در این ساعت شما مخاطبین گرامی رو به مشاهده شعر زنده یاد استاد جلال ملکشاه بنام «سه‌فه‌ر» دعوت می کنیم.

ده‌لیم ئه‌م شاره جی بیلم سه‌فه‌ر که‌م
بروم و خوم له دنیا ده‌ربه‌ده‌ر که‌م
به هاواری دل و بارانی دیده‌م
له ده‌ردی خوم هه‌مو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م
(متن کامل این شعر در ادامه مطلب)
سه فه ر جلال ملکشاه

 

متن کامل شعر سه‌فه‌ر از جلال ملکشاه:

ده‌لێم ئه‌م شاره جێ بێڵم سه‌فه‌ر که‌م

برۆم و خۆم له دنیا ده‌ربه‌ده‌ر که‌م

به هاواری دڵ و بارانی دیده‌م

له ده‌ردی خۆم هه‌مو عاله‌م خه‌به‌ر که‌م

له ده‌ستی یاری دڵڕه‌ق شه‌رته ئیتر

برۆم ته‌رکی کچی ئومولبه‌شه‌ر که‌م

ئه‌گه‌ر بۆم بێته جه‌ننه‌ت ئه‌م وڵاته

شه‌قی پێدا ده‌ده‌م و عه‌زمی سه‌قه‌ر که‌م

هه‌ڵۆی شاخم که‌وی دیلی قه‌فه‌ز نیم

بڕۆم و روو له کێوان و که‌مه‌ر که‌م

گوڵێ نا پشکوێ له م شۆره کاته

له وه‌رزی وشک و قاقڕ چۆن سه‌مه‌ر که‌م.

جه‌فا ته‌نگی وه‌ها لێ هه‌ڵچنیوم

ده‌بێ هه‌ر بۆ وه‌فا شین و چه‌مه‌ر که‌م

هه‌موو نامۆن و من تاک و غه‌ریبم

نه‌ماوه ئاشنا بۆ کوێ نه‌زه‌ر که‌م

شه‌واره‌م بێ نه‌بینم رۆژی رووناک

ئه‌گه‌ر به‌م شاره‌دا ئیتر گوزه‌ر که‌م

وڵاتی مه‌رگه ئێره گۆڕی عه‌شقه

برۆم چاکه و له خۆم ده‌فعی خه‌ته‌ر کەم





این پست جلال ملکشاه در دسته دکلمه کوردی قرار گرفته است


لیست همه اشعار و آثار جلال ملکشاه

نظرات:

نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.

نام *
شماره
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

+ نمایش همه خواننده ها
آخرین آهنگ‌ها