دانلود دکلمه بیری ئه‌که‌م از شیرکو بی‌کس همراه با متن
شیرکو بی‌کس بیری ئه که م
در این لحظه برای شما همراهان گرامی دکلمه زنده یاد استاد شیرکو بی‌کس بنام «بیری ئه‌که‌م» رو آماده کرده ایم.دکلمه نایاب کوردی + پخش آنلاین و کیفیت مناسب
ئه‌وه‌نده‌ی نان بیری بیری برسی و ئه‌وه‌نده‌ی ئاو بیری تینوو
ئه‌ونده‌ی شه‌هید بیری منالی و ئه‌ونده‌ی زیندان بیری
ئازادی و ده‌ری ئه‌کا بیری ئه‌که‌م
(متن کامل این دکلمه در ادامه مطلب)
پخش آنلاین آهنگ شیرکو بی‌کس بیری ئه که م :
متن دکلمه بیری ئه‌که‌م از شیرکو بی‌کس:
ئه‌وه‌نده‌ی نان بیری بیری برسی و
ئه‌وه‌نده‌ی ئاو بیری تینوو
ئه‌ونده‌ی شه‌هید بیری مناڵی و
ئه‌ونده‌ی زیندان بیری
ئازادی و ده‌رێ ئه‌کا
بیری ئه‌که‌م
من دڵنیام
چرا هه‌ر ئه‌یدۆزێته‌وه
چوونکه هه‌ردووکیان
هه‌ر کوڕی ڕوناکین و
چوونکه بران
هه‌ردێ بۆ لام
به‌ڵام ڕه‌نگه له‌به‌ر ئازادی دڵه‌که‌ی
هێواش بڕوات
دره‌نگ بگات
یاخود له‌ڕێگا لایدابێ و
چوو بێ بۆ‌لای نانه که‌لی و
تاپێکه‌وه زامه‌کانی ئه‌ویش
له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنی
من ئه‌زانم
وه‌ختێک که‌هات له‌گه‌ڵ خۆیدا
دوا کتێبی ئه‌هێنێت و
له‌سه‌ر ئائه‌و کورسیه چۆڵه‌ی
به‌رامبه‌رم دائه‌نیشێ و
من پێی ئه‌ڵێم
به‌خێر هاتی بۆ ئه‌م دڵه
کۆلا شه‌ربه‌ت قاوه یان چا
ئه‌ویش ئه‌ڵێت
نا نا نا هیچیان
هه‌ر ته‌نها ئاو
په‌رداخێ ئاو
شه‌و دره‌نگه و زۆر دره‌نگه‌و
وه‌کو دره‌ختی ڕوته‌ڵه‌ی
ئه‌م پایزه شپرزه‌م و
ده‌رگای بالکۆن ئه‌که‌مه‌وه‌و
شه‌و ته‌می داوه به‌خۆیدا و
هیچ دیار نییه
چراشوونه
ئه‌و هه‌ر نه‌هات
چرای
دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌میشم
نارد به شوێنیا
ئه‌و دیار نه‌بوو
ئه‌و هه‌ر نه‌هات
قه‌ڵه‌م که‌وته وه‌نه‌وزدان و
ئه‌و نه‌گه‌یشت و
ئه‌و هه‌ر نه‌هات
ئاخر ئه‌بێ
چی ڕویبدابێ
این پست شیرکو بی‌کس در دسته دکلمه کوردی قرار گرفته است
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.