شعر نیاز از عبدالله گوران همراه با متن کامل
نیازعبدالله گوران
شعر زنده یاد استاد عبدالله گوران بنام «نیاز»برگرفته شده از دیوان گوران
سه‌رده‌میک بوو دنیای گیانم تاریک و چول بوو
کام به‌روچکه‌ی گه‌رمه دلم چه‌شنی سه‌هول بوو
قه‌ریحه‌م وشک ته‌بیعه‌تم زه‌رد و ژاکاو بوو
زه‌رده‌خه‌نه‌م ئاخی سه‌رلیو فرمێسکی چاو بوو
(متن کامل این شعر در ادامه مطلب)
متن کامل شعر نیاز از عبدالله گوران:
سه‌رده‌مێک بوو دنیای گیانم تاریک و چۆڵ بوو
کام به‌ڕۆچکه‌ی گه‌رمه دڵم چه‌شنی سه‌هۆڵ بوو
قه‌ریحه‌م وشک ته‌بیعه‌تم زه‌رد و ژاکاو بوو
زه‌رده‌خه‌نه‌م ئاخی سه‌رلێو فرمێسکی چاو بوو
به ئاسمانی هیوا مه‌وه ئه‌ستێره کانم
به هه‌زاران شا ئه‌ستێره‌ی گه‌ش گه‌شی جوانم
هه‌موو نوقمی ده‌ریای ته‌می ڕه‌ش و تاریک بوون
وه‌ک وه‌نه‌شه‌ی چنراو له گه‌ڵ سیسبوون خه‌ریک بوون
سه‌رده‌مێک بوو بێ‌نه‌غمه بوو باغچه‌ی ژیانم
بێ‌ورته بوو ناو هێڵانه‌ی بولبوله کانم
له‌ره‌ی ده‌نگی شادمانی و نه‌شئه‌م خنکابوو
شه‌پۆلی بای به‌هره و جۆشم مه‌نگ ڕاوه‌ستابوو
ته‌لی عوود و که‌مانم پس کونی شمشاڵم
به‌سرابوو وه‌ک گریێ دڵ و زمانی لاڵم
سه‌رده‌مێک بوو نه تریفه‌ی مانگی هاوینم
نه گزنگی هه‌تاوی سه‌ر لووتکه‌ی به‌فرینم
نه له‌رزینی چینی سه‌ر ڕووی گۆماری شینم
نه بریقه‌ی دووری چه‌می پاش زۆر بارینم
نه ورشه‌ی گیای مێرگی سه‌وزی ده‌مه‌و به‌هارم
نه شنه‌ی بای دارستانی چڕی نزارم
چه‌شنی جاران دایئه‌خورپان ناخی ده‌روونم
ئه‌یهێنایه سه‌ر هه‌ڵقوڵین سه‌رچاوه‌ی ڕوونم
سه‌رده‌مێک بوو سه‌رده‌مێکی دوورودرێژ بوو
نوێنی ئارام بۆ من له‌سه‌ر چه‌رپایه‌ی لێژ بوو
نه خه‌وم خه‌و نه خه‌یاڵم وه‌ک خه‌یاڵ وا بوو
هه‌ستیم وێنه‌ی ئوقیانووسی ژێر ڕه‌شه‌با بوو
له‌شم بێهێز گیانم بێزار دڵم غه‌مگین بوو
هیوام تاریک مه‌یتی عه‌شقم تابووتی ژین بوو
ناهومێد بووم وام‌ئه‌زانی ده‌ردێکه کاری
به‌ره‌و پیری چوون هێناویه دیاریی ئێجگاری
ئیتر ئه‌بێ کونجێ بگرم دۆش دابمێنم
له‌سه‌ر مه‌رگی عومری جوانیم یاسین بخوێنم
چاوه نواڕ بم سا که‌ی گه‌ردوون گه‌ردوونی بێ‌باک
جانه‌وه‌ری گۆر هان ئه‌دا بمکاته خۆراک
به‌ڵام ئه‌ی یار یار نازدار شۆڕه‌ژنی شۆخ
به لێوی ئاڵ به چاوی ڕه‌ش چاوی ڕه‌شی تۆخ
به باڵای به‌رز به ئه‌ندامی نه‌رم و شل و جوان
ڕه‌وتی شیرین عیشوه و نازی گفتوگۆ و جووڵان
به‌م جوانیانه که زینه‌تی به‌هه‌شتی دنیان
به‌م جوانیانه که له تۆدا هه‌موویان په‌یدان
له‌و ڕۆژه‌وه دیومه سیحری زه‌رده‌خه‌نه‌ی تۆ
دنیای ده‌روون مه‌له کانی هاتوونه‌وه گۆ
سه‌رچاوه که‌ی عومری جوانیم هاتۆ ته‌وه قوڵ
باغچه‌ی ژینم پڕ بۆته‌وه له نه‌مامی گوڵ
ئێستا ئه‌گه‌ر بێت هیچ نه‌بێ لوتفی تۆ جار جار
بملاوێنێ ئه‌ی ژنی شۆخ ئافره‌تی نازدار
قه‌سه‌م به تۆ قه‌سه‌م به ناز قسه‌م به جوانی
هه‌موو هه‌ستیم ئه‌چێته‌وه دۆخی جارانی
قوڵپی گه‌شی خوێنی جوانی دێته‌وه له‌شم
دیسان شه‌به‌ق ئه‌دا ئاسۆی ئاسمانی ڕه‌شم
ئیتر ڕابوورد من پیر ببم یان دڵم بمرێ
یا بلووری شادمانیم هه‌رگیز گه‌رد بگرێ
ئه‌مجا ئه‌ی یار ئه‌ی خواژنی عه‌شقم ئه‌ی ڤێنووس
ئه‌ی هه‌یکه‌لی به‌ده‌ن له عاج توالێت ئابنووس
هیچ نه‌بێ تۆ بۆ خاتری جاهی ئه‌پۆلۆ
مه‌لی شیعرم مه‌یدان مه‌ده بکه‌وێ له گۆ
این پست عبدالله گوران در دسته دکلمه کوردی قرار گرفته است
پرطرفدارترین آهنگهای عبدالله گوران:
شعر جوانی بیناو از عبدالله گورانشعر گولی خویناوی از عبدالله گورانشعر ره‌وتیکی جوان از عبدالله گورانشعر جوانی له لادی از عبدالله گورانشعر ئافره‌ت و جوانی از عبدالله گوران
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.