دانلود آهنگ کردی

موزیک کردی رسانه مرجع دانلود و اشتراک انواع آهنگ های کوردی می باشد.

خوشحالیم شما در وب سایت موزیک کردی حضور دارید، ما تلاش می‌کنیم تا هر روز با تمرکز بر حوزه های مختلف موسیقی کوردی، اعتماد شما را جلب کنیم.

ManotoZaban English learning

شعر قه‌وانه‌شره از ماموستا هژار

دسته : بی کلامیکشنبه 28 شهریور 1400

ماموستا هژار قه وانه شره

شما کاربران گرامی رسانه معتبر موزیک کردی رو به مشاهده شعر زنده یاد استاد عبدالرحمان شرفکندی (هه‌ژار) بنام «قه‌وانه‌شره» دعوت می کنیم.

بوو به هه‌زار و چوارسه‌د سال
له‌گه‌ل عاره‌ب بووینه یه‌ک‌مال
خیوی قیبله و کیتابیکین
وه‌ک ده‌لین به‌ره‌بابیکین
به‌لام ئه‌و برا ئیسلامه‌م
(متن کامل این شعر در ادامه مطلب)
شعر قه‌وانه‌شره از ماموستا هژار

متن کامل شعر قه‌وانه‌شره از  ماموستا هژار:

بوو به هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ

له‌گه‌ڵ عاره‌ب بووینه یه‌ک‌ماڵ

خێوی قیبله و کیتابێکین

وه‌ک ده‌ڵێن به‌ره‌بابێکین

به‌ڵام ئه‌و برا ئیسلامه‌م

ئه‌و کاکه نێره‌زه‌لامه‌م

هه‌رچی هه‌مبوو بردی بۆ خۆ

منی کوشت به هه‌رزن و جۆ

به فه‌رمووده‌ی ئه‌و له ژینا

هاوبه‌شین له شایی و شینا

شین بۆ من و شایی بۆ ئه‌و

من ئه‌بێ له‌ڕ بم، ئه‌و قه‌ڵه‌و

ئه‌گه‌ر داوای نان و ئاو که‌م

ئاره‌زووی به‌رگ و پێلآو که‌م

بڵێم برای هاودینه‌که‌م

هاوڕێکه‌ی له مێژینه‌که‌م

به ناشکوری ناڵێم براین

ناچاریان کردم تێک خراین

له ڕێگه‌ی خوا و قورعانه‌که‌ت

خێری دین و ئیمانه‌که‌ت

سه‌دیه‌کێ له داهاته‌که‌م

چۆڕێک شیری وڵساته‌که‌م

هه‌زاریه‌کێ له نه‌وتی خۆم

پێم که‌ره‌م که بێ‏نان و دۆم

با به‌س کوێر بم بێ‏ ڕووناکی

با پێت بڵێم کاکی چاکی

ئه‌ڵێ: هه‌ی له دین وه‌رگه‌ڕاو

کورد و به‌رگ و نان و پێلآو

وه دیاره بوویته «شعووبی»

ئه‌بێ له ڕێگه ده‌رچووبی

هه‌ر له شێخی ئه‌زهه‌ره‌وه

کێ مێزه‌ره‌ی به سه‌ره‌وه

مڕ ده‌کرێن له گۆشت و پلآو

پڕ ده‌کرێن له پاره و دراو

وه‌ها تیژ ده‌بن سه‌رده‌که‌ن

فتوای کافریم ده‌رده‌که‌ن

پاش فتوا، له‌م کوردستانه

فڕۆکه و بۆمبابارانه

تۆپ و ده‌بابه و شێست‌تیره

خوێن ڕشتنی لاو و پیره

کوشتنی ژن و منداڵه

بژیومان هه‌ر خوێنی ئاڵه

مزگه‌وته‌که‌م ده‌ڕوخێنن

قورعانه‌که‌م ده‌سووتێنن

سه‌رله‌نوێ تاڵانم ده‌که‌ن

هه‌رزن و جۆیه‌که‌ش ده‌به‌ن

ناچارم‏ ئه‌که‌ن بێمه ده‌نگ

په‌لامار به‌رم بۆ تفه‌نگ

که ئه‌شچم تۆڵه بستێنم

وه‌ک پڵنگی چنگ به‌خوێنم

دوژمن خۆ ناگرێ له به‌رم

خوێنیان ڕاده‌ماڵێ ته‌رم

ئه‌بێته قیڕقیڕی یابا

یابا که زانی ده‌رنابا

ئه‌مجاره‌ش وه‌ک چه‌ندهه‌زار جار

قه‌وانه‌شڕ ده‌خاته کار

دیسان مه‌لا و ئایه‌ت دێنن

له‌سه‌ر ئیزگه بۆم ده‌خوێنن:

عه‌ره‌ب و کورد برای دینن

هه‌ردووک دۆعای یه‌ک ئامینن

که‌ی ڕه‌وایه ئیسلام کوشتن

حه‌رام کراوه خوێن‌ڕشتن

منیش به‌سته‌زمان و فه‌قیر

دیسان له ته‌پکه ئه‌که‌م گیر

به دوو درۆ ده‌مخافڵێنن

هه‌تا ده‌رفه‌ت وه‌ده‌س دێنن

دیسان ئه‌و زوڕنا و ئه‌و پیکه

دیسان هه‌مان فاک و فیکه

ئاخر ناڵێم جارێک و دوان

تاکه‌ی ببمه مه‌ڕی بێ‏شوان؟

تاکه‌ی به‌ درۆ ده‌سخه‌ڕۆ بم

هه‌تاکه‌ی هه‌ر ڕه‌نجه‌ڕۆ بم؟

بۆچ من بکوژرێم ڕه‌وایه؟

تاکه‌ی سه‌ما به‌و هه‌وایه؟

بۆچ نه‌بمه خێوی نانی خۆم؟

بۆ نه‌خوێنم به زمانی خۆم؟

بۆ نه‌وتی خۆم ده‌س خۆم نه‌خه‌م؟

بۆ خۆم ڕزگار نه‌که‌م له خه‌م؟

بۆچ ماڵی خۆم دیاری نه‌بێ؟

بۆ به‌شم یه‌کجاری نه‌بێ؟

من چم هه‌یه با له لام بێ

عه‌ره‌ب بڕوا و هه‌ر ئیسلام بێ

له خاکم ده‌رچێ و له ڕێدا

قه‌وانه شڕه‌ی خۆی لێدا

ئه‌و ڕۆژه‌ی چاره‌ی نابینم

خاوه‌نی ژیان و دین

تا که‌نگێ برسی و له‌ ژێر بم؟

با تاوێک ئیسلامی تێر بم

ئه‌گه‌ر کوردیش ببن به پیاو

وه‌ک گه‌لانی خودا پێداو

هیچ زیانی بۆ په‌ز نابێ

قه‌ت له‌ لای خوا ناحه‌ز نابێ




لیست همه پست های عبدالرحمان شرفکندی (هه ژار)


نظرات بینندگان :

نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.

نام *
ایمیل
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

*

+ نمایش همه خواننده ها
* تبلیغات
* جدیدترین آهنگها