دانلود آهنگ کردی

موزیک کردی رسانه مرجع دانلود و اشتراک انواع آهنگ های کوردی می باشد.

خوشحالیم شما در وب سایت موزیک کردی حضور دارید، ما تلاش می‌کنیم تا هر روز با تمرکز بر حوزه های مختلف موسیقی کوردی، اعتماد شما را جلب کنیم.

ManotoZaban English learning

دانلود دکلمه بو راپه‌رین نیشتیمان از شیرکو بیکس همراه با متن کامل

دسته : دکلمهیکشنبه 28 شهریور 1400

شیرکو بیکس بو راپه رین نیشتیمان

هم اکنون برای شما مخاطبین عزیز دکلمه زنده یاد استاد شیرکو بیکس بنام «بو راپه‌رین نیشتیمان» رو براتون قرار داده ایم.
3 دقیقه دکلمه کوردی + کیفیت مناسب تقدیم به شما

گزنگیکی ساوا وتی:
تو نیشتمان
من نازانم ئەلین روژیک بووە جوان بووی
پربووی لە شەوبوی گەنیتی و ورشەورشی
خەوی بەفرو پربووی لە ئاوازی سپی و بالی
(متن کامل این دکلمه در ادامه مطلب)
دانلود دکلمه بو راپه‌رین نیشتیمان از شیرکو بیکس همراه با متن کامل

پخش آنلاین آهنگ شیرکو بیکس بو راپه رین نیشتیمان :

 

دانلود دکلمه 

 

متن دکلمه بو راپه‌رین نیشتیمان از شیرکو بیکس:

گزنگێکی ساوا وتی:

تۆ نیشتمان

من نازانم ئەڵێن ڕۆژێک بووە جوان بووی

پڕبووی لە شەوبۆی گەنجێتی و ورشەورشی

خەوی بەفرو پڕبووی لە ئاوازی سپی و باڵی

پرشنگ بۆ هەڵفڕین

ئەڵێن؛ ئەو ڕۆژەی

تۆ لەگەڵ ئازادیدا، قۆڵ لە قۆڵدا بە زریوە و

بریسکەوە،

هاتوونە ناو حەوشەی شەوی زیندانەکەی ئەم شارەوە،

کەس نەماوە ماچی دەست و ماچی

قاچ و

خاک و خۆڵی ژێر پێڵاوی ئێوە نەکا

نەونەمام و پیرەدارو پیرە بەردو گولی باخچەو

سنەوبەرو نۆتەی مۆسیقاو پەردەی شانۆو

قافییەی شیعرو شەپقەی چیرۆک و دەسەسڕی

سەرچۆپی و چوارچێوەی تابلۆو زەردەخەنەی

پەیکەرەکان و پەپوولەو مێرولەو گۆچانی پیرەمێردەکان و سەرپۆشی

پیرێژنەکان و فڕفڕۆکەی مندااڵن و بووکە شووشەکان و

شمشاڵەکانی شاخ و و گیتارەکانی شەقام و پرچی

کچەکانی زانکۆو بۆنی خۆشی گەڕەکەکان و بەشێک

مردووی سەر قەبرانیش لەگەڵیانداو لە پێشەوە

ڕەفیق حیلمی و

بێکەس و

لە هەڵەبجەوە مەولەوی و

لە خاک و خۆڵەوە نالی...

هەموو هاتوون بە پیرتەوە.

تۆ و ڕاپەڕینیان هەڵکێشاوە لە گوڵاو

بۆ شەویش

لە دڵیاندا دابەزیون و

تا چەند ڕۆژێ هەر لەو

ماڵە ماونەتەوە.

من نازانم وەکو ئەڵێن

موستیلەو بازنی خەونەکان،

ئەوەندە زۆربوون

کچێ نەماوە ژنێ نەماوە

نەیانکردبێتە

دەست و پەنجەیان،

هیواکان ئەوەندە جوان بوون،

ماڵ نەماوە بە تەنیشت گوڵەباخەکانەوە

نەیانڕوێنن.

من نازانم ئەڵێن تۆ لەو دەمەدا، ئەم پیاوە

گرژو مۆنەی ئەمڕۆ نەبووی،

عاشقان خۆزگەیان بووە

لەناو پارکی ئازادیدا وێنەیەکت لەگەڵ بگرن. یان

دەستێک بکەنە ملت و ماچت بکەن.

تۆ ئەو ڕۆژانە

لە شەبەقەوە تا بوولێڵ

لەژێر چادری ئاوارەکانی

کەرکوکدا بوویت و

ئەچوویتە ناو کۆڵانی

خەمەکانیانەوەو

لەبەر دەرگا لەگەڵیاندا دائەنیشتی و

گۆرانیت

بۆ ئەوتن و بە سبەینێت ئەناساندن.

وەکو ئەڵێن

تۆ ئەو سەردەمە ئەم پیاوە ناشیرینەی ئەمڕۆ

نەبووی.

ئا ئەم باخچە پاسفندەیە و

ئەم ئەلبوومە زشتە نەبووی.

تۆ ئیستا

منداڵەکان

لێت ئەترسن.

ژنەکان کە ئەتبینن دەرگای

ماڵەکانیان

دائەخەن.

ئەگەر وا بڕوا تۆ ڕۆژێک بە تەنیا

ئەمریت و

لەگەڵ دارە مەیتەکەتدا هەر ئەو

قاچاخچی و

دزانە

ئەڕۆن کە خۆت کردنت بە میرو سەردار




لیست همه پست های شیرکو بیکس


نظرات بینندگان :

نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.

نام *
ایمیل
 

سلام

کد امنیتی captcha
 
   

*

+ نمایش همه خواننده ها
* تبلیغات
* جدیدترین آهنگها