شعر یادم بکه‌ن از هیمن موکریانی همراه با متن
یادم بکه ن هیمن موکریانی
شما مخاطبین گرامی رو به مشاهده زنده یاد استاد هیمن موکریانی بنام «یادم بکه‌ن» جلب می نماییم.یادم بکه‌ن یادی منی دور ولات
یادی منی ریبواری ریگا‌ی خه‌بات
یادی منی بی به‌ش له خوشی و شادی
یادی منی سه‌وداسه‌ری ئازادی
(متن کامل این آهنگ در ادامه مطلب)

متن شعر یادم بکه‌ن از هیمن موکریانی:
له‌و ده‌مه‌یدا پیاڵه ده‌درێن له پیاڵه
له‌و ده‌مه‌یدا لێوتان به باده ئاڵه
له‌و ده‌مه‌یدا کۆڕی شادی ده‌به‌ستن
له‌و ده‌مه‌یدا سه‌رخۆش و مه‌ستی مه‌ستن
له‌و ده‌مه‌یدا که ده‌گرن باز و ده‌روان
له‌و ده‌مه‌یدا ده‌ست ده‌گێڕن له به‌روان
له‌و ده‌مه‌یدا ده‌س له به‌ژنان وه‌ردێنن
له‌و ده‌مه‌یدا به‌رکۆژه ده‌ترازێنن
له‌و ده‌مه‌یدا گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک گه‌رمه
له‌و ده‌مه‌یدا ده‌كشون کام په‌نجه نه‌رمه
له‌و ده‌مه‌یدا دۆ ده‌که‌ونه خۆڕانان
له‌و ده‌مه‌یدا که ده‌کوشن گوڵمه‌ی ڕانان
له‌و ده‌مه‌یدا تامه‌زرۆن له جێژوانان
له‌و ده‌مه‌یدا به‌خۆوه ده‌کوشن جوانان
له‌و ده‌مه‌یدا گڕ ده‌گرێ مه‌یل و تاسه
له‌و ده‌مه‌یدا تێک هه‌ڵنگون هه‌ناسه
له‌و ده‌مه‌یداکه ده‌مژن شه‌کره لێوان
له‌و ده‌مه‌یدا نه‌بن له‌مپه‌ر و نێوان
له‌و ده‌مه‌یدا پۆلی بێریان ڕاده‌بڕن
له‌و ده‌مه‌یدا کیژ چاوتان لێداده‌گرن
له‌و ده‌مه‌یدا گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن بۆ تارێ
له‌و ده‌مه‌یدا ماملێ ده‌ڵێ قه‌تارێ
یادم بکه‌ن، یادی منی دور وڵات
یادی منی ڕێبواری ڕێگا‌ی خه‌بات
یادی منی بێ به‌ش له خۆشی و شادی
یادی منی سه‌وداسه‌ری ئازادی
نظرات بینندگان :
شایان عظیمی میگه :
1401/11/12 - 15:37
فعالیت
نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.