شعر جوانی بی‌ناو از عبدالله گوران
عبدالله گوران جوانی بی ناو
شعر زنده یاد استاد عبدالله گوران بنام «جوانی بی‌ناو»برگرفته شده از دیوان گوران
قژ کالی لیو ئالی پرشنگی نیگا کال
ئه‌ی کچه جوانه که‌ی سه‌رگونا نه‌ختیک ئال
ئه‌ی کچه مه‌نگه که‌ی به ده‌نگی چپه دوو
گه‌نده‌مووی ده‌موچاومه‌چه‌ک هه‌لنه گرتوو
(متن کامل این شعر در ادامه مطلب)
متن کامل شعر جوانی بی‌ناو از عبدالله گوران:
قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگا کاڵ
ئه‌ی کچه جوانه که‌ی سه‌رگۆنا نه‌ختێک ئاڵ
ئه‌ی کچه مه‌نگه که‌ی به ده‌نگی چپه دوو
گه‌نده‌مووی ده‌موچاومه‌چه‌ک هه‌ڵنه گرتوو
ئه‌ی ئه‌ندام وردیله‌ی نه‌رمۆڵه‌یئێسکسووک
ئه‌ی به‌رگی سا کارت دڵگیرتر له هی بووک
ڕاسته من ڕێبوارم سه‌رپێیی ئه‌ڕوانم
به‌ڵام وا جوانیی تۆ کاری کرد له گیانم
ئه‌ڵێی نه‌ک هه‌ر ئێستا عومرێکی درێژه
به‌و ده‌ست‌و په‌نجانه‌ت برینم ساڕێژه
ئه‌ی کچه کاڵه که جوانی‌تر با زۆر بن
له باغچه‌ی به‌هارا گوڵباخی به‌ر خۆر بن
با ڕه‌نگیان په‌رداخت بێ و جێگه‌یان سه‌رچڵ بێ
به واته‌ی خه‌ڵکی‌تر با ناویان شاگوڵ بێ
گیانی من بۆ ته‌ڵێ وه‌نه‌وشه په‌رۆشه
که له ژێر سێبه‌ری تووتڕکا خامۆشه
له هه‌موو ئاسمانا ئه‌ستێره‌ی به‌ربه‌یان
ئه‌خاته دڵی من هه‌ستێکی سپی و جوان
له ته‌ختێک هه‌ڵده‌ستێ هه‌زار و یه‌ک نه‌غمه
ئه‌وه‌یان شیرین‌تر دێته گوێم زۆر نزمه
کانیه کی ڕوونی به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌و
له بنیا بله‌رزێ مرواریی زیخ و چه‌و
جوانتره له لای من له ده‌ریای بێ‌سنوور
شه‌پۆلی باته به‌ر تیژگی ڕۆژ شڵپ و هوور
قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگا کاڵ
ئه‌ی کچه جوانه که‌ی سه‌رگۆنا نه‌ختێک ئاڵ
ده‌ربه‌ست نیم ڕێبوارم ده‌ربه‌ست نیم ڕه‌وته‌نیم
ئه‌زانی شپرزه و ده‌ربه‌ستی ئێجگار چیم
هی ئه‌وه‌ی نیگارێک له یادم کێشراوه
شۆخێکی نایابه به‌ڵام ئاخ بێناوه
این پست عبدالله گوران در دسته دکلمه کوردی قرار گرفته است
پرطرفدارترین آهنگهای عبدالله گوران:
شعر گولی خویناوی از عبدالله گورانشعر ره‌وتیکی جوان از عبدالله گورانشعر جوانی له لادی از عبدالله گورانشعر ئافره‌ت و جوانی از عبدالله گورانشعر نیاز از عبدالله گوران همراه با متن کامل
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.