دانلود دکلمه با یار له مال ده‌رکه‌ین از بخت‌یار علی (با یار له مال درکین + متن دکلمه)
بخت‌یار علی با یار له مال ده رکه ین
هم اکنون شما مخاطبین گرامی رو به شنیدن دکلمه هنرمند بخت‌یار علی بنام «با یار له مال ده‌رکه‌ین» دعوت می کینم.5 دقیقه دکلمه کوردی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین
با یار له مال ده‌رکه‌ین
ده‌رکه‌ین وه‌ک ده‌رکردنی گورگیک له دارستان
با وه‌ک سه‌گیکی پیر بیده‌ینه به‌ر گوله
(متن کامل این در دکلمه در ادامه مطلب)
پخش آنلاین آهنگ بخت‌یار علی با یار له مال ده رکه ین :
فایل صوتی دکلمه با یار له مال ده‌رکه‌ین:
متن دکلمه با یار له مال ده‌رکه‌ین:
با یار له ماڵ ده‌رکه‌ین
ده‌رکه‌ین وه‌ک ده‌رکردنی گورگێک له دارستان
با وه‌ک سه‌گێکی پیر بیده‌ینه به‌ر گوله
وه‌ک گزگلێکی چکۆله بیخه‌ینه خوار
با چڵکی ئه‌مڕۆمان به کراسه‌کانی بسرین
خوێنی خۆمان بسووین له دامێنی
درۆ بۆ شه‌ره‌فی رێکخه‌ین
هیجا له حه‌یای بخوێنین
با ماڵی بکه‌ینه ته‌ویله
یادی پڕکه‌ین له زبڵی زبڵستان
شه‌وی پڕکه‌ین له دڕکی له چه‌قۆ به‌دتر
نوێژی پڕکه‌ین له کوفری کوفرستان
با ده‌ریکه‌ین ده‌ستنوێژی به ئه‌تک بشکێنین
له به‌ر چاوی دونیا نیقابی پێلاده‌ین
عه‌وره‌تی له به‌ر ئه‌م ئاگره ڕووتکه‌ین
له به‌ر چاوی خودا بیده‌ینه ده‌ست فاسیق
له به‌ر چاوی خودا شه‌یتانی لێجووتکه‌ین
با یار له ماڵ ده‌رکه‌ین
ده‌ریکه‌ین
وه‌ک ده‌رکردنی پشیله له حه‌وشی ماڵ
ده‌ریکه‌ین و
بیبه‌ین و بڵێین بخنکێ ئه‌ی خراپترین یار
بڵێین با کرمه‌ڕێزبێت
ئه‌م گۆشته به سه‌رمای زه‌مهه‌ریری ئه‌مساڵ
بیخه‌ینه سه‌ر ئاگر ئه‌م ده‌سته
بیکه‌ینه پیاڵه‌وه ئه‌م خوێنه
فڕێیده‌ینه سه‌ر شۆسته وه‌ک دز
وه‌ک چرووک وه‌ک قه‌حبه‌ی ڕووت و ڕه‌جاڵ
با یار له ماڵ ده‌رکه‌ین
با یار له ماڵ ده‌رکه‌ین
ده‌ریکه‌ین له ئاورنگی به‌یانی
نه‌هێڵین تێکه‌ڵ به تکه‌ی شه‌ونم بێت
ده‌ریکه‌ین له ماڵی په‌ڕه‌ی گوڵ
نه‌هێڵین تێکه‌ڵ به تامی مردن بێت
نه‌هێڵین لێو بدات له لێوی مانگه‌شه‌و
ده‌ریکه‌ین له سوعبه‌ت و هه‌زه‌ل
ده‌ریکه‌ین له ده‌فته‌ری ژیان
ده‌ریکه‌ین له ڕه‌شنووسی غه‌زه‌ل
ده‌ریکه‌ین له بالیفی سپی
ده‌ریکه‌ین له به‌هه‌شت و باران
ده‌ریکه‌ین له سێبه‌ری که‌پر
ده‌ریکه‌ین له شنه‌بای خه‌رمان
تفی لێکه‌ین
به ئه‌ندازه‌ی تفی ده‌ریا له ئاسمان
حاشای لێکه‌ین
وه‌کووحاشای به‌هار له زستان
ده‌ریکه‌ین مه‌حروومیکه‌ین له هه‌توان و ده‌وا
له بۆنی خاک له ڕه‌نگی ئاو
له پاکێتی هه‌وا ده‌ریکه‌ین له غاری ئه‌سپه شێ
ده‌ریکه‌ین له خوێنی عاشقانی دێ
ده‌ریکه‌ین له خه‌نده‌ی گیا
له بزه‌ی سووری گێلاس له پێکه‌نینی هه‌رمێ
ده‌ریکه‌ین له قافیه‌و سه‌روا
ده‌ریکه‌ین له مۆسیقا‌و نه‌وا
ده‌ریکه‌ین له سه‌وزایی به‌هارانێک که دادێ
ده‌ریکه‌ین له له‌نجه‌ولاری زه‌مانێ که وادێ
با یار له ماڵ ده‌رکه‌ین
ده‌رگا به ده‌رگا و ماڵ به ماڵ
با یار له ماڵ ده‌رکه‌ین
بێ یار با ماڵ پڕکه‌ین
له مه‌حه‌به‌ت و عه‌شق و ئه‌ڤینی خه‌یاڵی ئه‌و
بێ یار ژیان پڕکه‌ین
له بوغرد و گوڵاو و میسکی به‌هاری ئه‌و
ده‌ریکه‌ین و
به تارماییه‌کانی بڵێین فه‌رموون بۆ جینانی دڵ
ده‌ریکه‌ین و به سێبه‌ری بێژین وا به‌خێر
بۆ ڕه‌وه‌زی عاشقانی دڵ
این پست بخت‌یار علی در دسته شاد قرار گرفته است
پرطرفدارترین آهنگهای بخت‌یار علی:
دانلود دکلمه قصیدهی عشق از بخت‌یار علی + متن کامل دکلمهدانلود دکلمه ئه‌م شاره‌م له بیر نیه از بخت‌یار علیدانلود دکلمه چیروکی خه‌نده‌یه‌ک از بخت‌یار علی
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.