دانلود دکلمه من چیم ئه‌ویست از شیرکو بی‌کس (متن دکلمه)
من چیم ئه ویست شیرکو بی‌کس
شما کاربران گرامی رسانه موزیک کردی رو به شنیدن دکلمه زنده یاد استاد شیرکو بی‌کس بنام «من چیم ئه‌ویست» دعوت می کنیم.دکلمه کوردی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین تقدیم به شما
من چیم ئه‌ویست له نیشتمان
جگه له‌وه‌ی که نانیک و
که کونجیکی دلنیایی و
(متن کامل این دکلمه در ادامه مطلب)

پخش آنلاین آهنگ من چیم ئه ویست شیرکو بی‌کس :
فایل صوتی دکلمه من چیم ئه‌ویست:
متن دکلمه من چیم ئه‌ویست:
من چیم ئه‌ویست له نیشتمان
جگه له‌وه‌ی که نانێک و
که کونجێکی دڵنیایی و
گیرفانێکی به حورمه‌ت و
مشتێ هه‌تاوی ئارام و
بارانێکی خۆشه‌ویستیی و
په‌نجه‌ره‌یه‌کی کراوه‌ی
سه‌ر ئازادی و عه‌شقم باتێ
من چیم ئه‌ویست له‌وه زیاتر و نه‌یدامێ
بۆیه ئیتر نیوه شه‌وێ
ده‌روازه‌که‌یم شکاند و چوومه ده‌رێ
به ئیجگاری چوومه ده‌رێ
له ئێستادا من و نیشتیمان
له یه‌کتری دابڕاوین
له یه‌کتری جودا بوینه‌ته‌وه
وه‌ک دابڕانی ده‌ربه‌ندێک له چیاێیک
وه‌ک جیابونه‌وه‌ی نێوانی
شاخ‌و داخێک به خهرهنێ
له ئێستادا من و نیشتیمان
ته‌واو ته‌واو
له یه‌کتری دابڕاوین
له ڕۆحه‌وه دابڕاوین
له له‌شه‌وه دوو که‌رت بووین و
به یه‌کتری ناگه‌ینه‌وه
بوین به دوو ویلای
پردێکی ناوقه‌د ڕوخاو
من که‌وتومه‌ته ناو دۆڵی
بیرچونه‌وه‌ی ڕۆژمێرێکی ئه‌وه‌وه‌و
ئه‌ویش به‌و ئاسمانه‌وه ته‌که‌ی دێ و
هه‌ر خۆی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا
ئه‌دوێ
باخێکی ڕاپه‌رین گوتی
ئه‌و نیشمانهیان گوزه‌شت
که ڕۆژنه‌بوو یه‌کتریمان تیا نه‌دیایه
که ڕۆژ نه‌بوو من ماچێکم نه‌کردایه
که ڕۆژنه‌بوو به‌یانیان زوو
چه‌پکێ گوڵم
بۆسه‌ر مێزه بێگه‌رده‌که‌ی
نه‌بردایه
خونچه‌یه‌کی زیقاوڵه ئه‌ویش وتی
ئه‌و نیشتیمانه‌یان گوزه‌شت
وه‌کو ئه‌ڵێن
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ کانێکی خۆی نه‌دیایه
ئه‌بوو به باخی ته‌مگرتوو
ئه‌بوو به ده‌شتی بێتاقه‌ت
ئه‌و نیشتیمانه‌یان گوزه‌شت
من نه‌مدیبوو وه‌کو ئه‌ڵێن
که هێشتا فێری درۆ و ده‌له‌سه‌و
قاچاخچێتی سه‌ر سنوره‌کان نه‌بوبوو
فێری به‌رتیل وه‌رگرتن و
گۆڕینه‌وه‌ی خوێن به چه‌ک و
فێری چنینی جێوژامهی دیبلۆماسی و
سه‌مای ورچ و مه‌یمون ئاسای
ناو کۆنگره‌کان نه‌بوبوو
من له وڵاتی بێ وڵاتا له‌دایک بووم
له دوکه‌ڵا چاوم پشکووت
له دهستڕێژا گوێچکه‌کانم کرانه‌وه
به ده‌م زریکه‌وه پێم گرت
هه‌رزه‌کاریم وه‌ک ئاوی ترسا‌و ئه‌ڕۆیشت و
وه‌ک گوڵێکی نا دڵنیا شه‌وان ئه‌نوست
ئه‌وه‌ی یه‌که‌مجار به‌یانیان ئه‌یوت
ڕۆژباش
برسێتی بوو
ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جاری شه‌وانیش ده‌یگوت
شه‌وباش
ترس و دین بوو
ئه‌وساڵانه له ده‌فته‌ره بچکولهکهی مندا
ژیان بریتی بوو
له بایه‌کی تهپو تۆزاوی و
له خه‌و بینینی خۆڵاوی
له په‌نگ خواردنه‌وی ته‌نیایی
له یه‌ک ژوردا
له ده‌ره‌وه‌یش
له جه‌نگی نێوان مه‌چه‌ک و
په‌نجه‌کانی شاخه‌کانا
مێژوومان داره‌مه‌یتێکی ئه‌به‌دی بوو
خوێناوی ئه‌به‌دی بوو
هه‌ر له‌و گه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌دا
په‌نجه‌ره په‌نجه‌ره‌ی ئه‌کوشت
دره‌خت دره‌ختی ڕاو ئه‌نا
گه‌ڕه‌ک ئه‌بوو به سیخوڕ‌و
هه‌نگاوی ڕیبواری ئه‌ژمارد
ڕه‌نگێک ڕاپۆرتی له ڕه‌نگ ئه‌دا
گوڵدانه‌کان یه‌کتریان وێران ده‌کرد
نیشتیمانی پیرۆزم وه‌ها بینی
وه‌ها ناسی
له ده‌فته‌ره بچکۆله‌که‌ی مندا
ناوی حزب و دوکه‌ڵ و چه‌ته‌و
ڕه‌نگی مردن و قوربانی تێکه‌ڵ بوبون
له‌یه‌ک جیا نه‌ده‌کرانه‌وه
دو سێ جاریش خودا بۆخۆی
که‌وته به‌ینی ئه‌و ته‌وره ده‌م تیژانهوهو
به‌ڵام دوایی ئه‌ویش له‌و سه‌ره‌وه
ئه‌ویش به ده‌ستی به‌تاڵ و
نائومێدی گه‌ڕایه‌وه
له‌و ده‌مه‌دا
که نیستیمان هێشتا جوان بوو
ئه‌و به‌رده‌ی له‌سه‌ر ئازادی کانیاوێ
ده‌ستی چه‌پی خۆی دانابوو
ئه‌م جاره‌یان که هاته‌وه
به ده‌ستی ڕاست دزی له گۆمه‌کان ئه‌کرد
ئه‌و دار گوێزه جه‌نگاوه‌ره‌ی
له‌ناو ده‌ربه‌ندێکی ته‌نگدا
شوێن مردن که‌وت و ملی گرت
کێ نه‌یبینی که وه‌ختێکیش گه‌ڕایه‌وه
له به‌رده‌می بانقه‌کانا
به هه‌زار په‌ل خۆی با ئه‌داو سه‌مای ئه‌کرد
ئه‌و پڵنگه‌ی که یه‌که‌م ڕۆژ
خۆی کرد به‌ناو مه‌رگه سوره‌که‌ی ئێره‌دا
له کراسێکی خه‌ت خه‌تی ڕه‌ش و سپی
به‌ری خۆی و
له جوتێ پێڵاوی لاستیک به‌ولاوه‌تر
هیچی نه‌بوو
ئه‌وا ئه‌مڕۆش
پێڵاوی لاستیک زێرێنه و ئه‌وا ئێستاش
ڕوبار ئه‌کڕێ و شاخ ئه‌فرۆشێ و
ئه‌یه‌وێ ده‌ریاچه قوت دا‌و
ته‌ماعی کردۆته مانگ و
داوا ئه‌کا بۆی دابه‌زێ
هم اکنون برای شما کاربران گرامی شعر کردی من چیم ئه‌ویست رو با صدای شاعر زنده یاد استاد شیرکو بی‌کس رو براتون قرار داده ایم.
نظرات بینندگان :
محمد میگه :
1401/11/16 - 14:18
کوره مالم بوگه نذر آو شیعر و دنگه
نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط موزیک کردی در وب سایت منتشر خواهد شد.