دانلود دکلمه من چیم ئهویست (من چه میخواستم) شیرکو بیکس + متن و ترجمه فارسی
من چیم ئه ویست شیرکو بیکس
شما کاربران گرامی رسانه موزیک کردی رو به شنیدن دکلمه زندهیاد استاد شیرکو بیکس بنام «من چیم ئهویست» دعوت می کنیم.دکلمه کوردی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین تقدیم به شما
متن کامل + ترجمه فارسی روان
شعر و اجرا از خود استاد
::. به مناسبت سالروز کوچ امپراتور شعر جهان، شیرکو بیکس .::
::. بۆ یادبوونەوەی ساڵڕۆژی کۆچی ئیمپراتۆری شێعری جیهان، شێرکۆ بێکەس .::
مەن چیم ئەویست لە نیشتمان
(من چه میخواستم از میهن)
جگە لەوەی کە نانێک و
(جز اینکه نانی و)
(متن کامل این دکلمه در ادامه مطلب)

پخش آنلاین آهنگ من چیم ئه ویست شیرکو بیکس :
فایل صوتی دکلمه من چیم ئهویست:
متن و ترجمه من چیم ئهویست:
مەن چیم ئەویست لە نیشتمان
(من چه میخواستم از میهن)
جگە لەوەی کە نانێک و
(جز اینکه نانی و)
کە کونجێکی دڵنیایی و
(کنجی امن و)
گیرفانێکی بەحورمەت و
(جیبی باسەربلندی و)
مشتێ هەتاوی ئارام و
(مشتی آفتابِ آرام و)
بارانێکی خۆشەویستیی و
(بارانی از مهربانی و)
پەنجەرەیەکی کراوەی
(پنجرهای گشوده)
سەر ئازادی و عەشقەم باتێ؟
(رو به آزادی و عشق نسیمم کند؟)
من چیم ئەویست لەوە زیاتر و نەیدامێ؟
(من چه میخواستم بیش از این، که دریغم کرد؟)
بۆیە ئیتر نیوەشەوێ
(این بود که شبی از نیمهشبها)
دەوازەکەیم شکاند و چوومە دەرێ
(دروازهاش را شکستم و زدم بیرون)
بە ئیجگاری چوومە دەرێ!
(برای همیشه زدم بیرون!)
لە ئێستادا من و نیشتمان
(اینک من و میهن)
لە یەکتری دابڕاوین
(از هم گسیختهایم)
لە یەکتری جودا بووینەتەوە
(از هم جدا گشتهایم)
وەک دابڕانی دەربەندێک لە چیایەک
(چون گسستن درهای از کوهساری)
وەک جیاوبوونەوەی نێوانی
(چون جداییِ)
شاخ و داخێک بە خەرەندێ!
(کوهی از صخرهای بر فراز درهای ژرف!)
لە ئێستادا من و نیشتمان
(اینک من و میهن)
تەواو تەواو
(تمام و کمال)
لە یەکتری دابڕاوین
(از هم بریدهایم)
لە ڕۆحەوە دابڕاوین
(از جان و روح بریدهایم)
لە لەشەوە دوو کەرت بووین و
(از تن، دو نیمه گشتهایم و)
بە یەکتری ناگەینەوە
(دیگر به هم نمیرسیم)
بووین بە دوو ویلایەی
(چون دو ولایت گشتهایم با)
پردێکی ناوپێچکەڕووخاو
(پلی فروریخته در میانه)
من کەوتوومەتە ناو دۆڵی
(من فروپتادهام به درهی)
بیرچوونەوەی ڕۆژژمێرێکی ئەوەوە و
(فراموشیِ تقویمِ او و)
ئەویش بەو ئاسمانەوە تەکەی دێت و
(او نیز با آن آسمانش پُز میدهد و)
هەر خۆی لەگەڵ خۆیا
(تنها خودش با خودش)
ئەدوێت!
(سخن میگوید!)
باخێکی ڕاپەڕین گوتی:
(باغی از تبارِ قیام گفت:)
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت!
(آن میهنِ پاک سپری شد!)
کە ڕۆژ نەبوو یەکتریمان تیا نەدیابێت
(روزگارانی که روزی نبود یکدیگر را در آن نبینیم)
کە ڕۆژ نەبوو من ماچێکم نەکردابێت
(کە روزی نبود بوسهای نانشانم)
کە ڕۆژ نەبوو بەیانیان زوو
(کە روزی نبود پگاهان)
چەپکێ گوڵم
(دستهای گل)
بۆ سەر میزە بێگەردەکەی
(بر میزِ بیغش و پاکش)
نەبردابێت!
(نبرده باشم!)
خونچەیەکی زیقاوڵە ئەویش وتی:
(غنچهای سحرخیز نیز گفت:)
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت!
(آن میهنِ پاک سپری شد!)
وەکوو ئەڵێن
(چنانکه میگویند)
ئەگەر ڕۆژێ کانیێکی خۆی نەدیابێت
(اگر روزی چشمهسار خویش را نمیدید)
ئەبوو بە باخی تەمگرتوو
(باغی مهگرفته میشد)
ئەبوو بە دەشتی بێتاقەت!
(دشتی دلتەنگ و بیقرار میشد!)
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت!
(آن میهنِ پاک سپری شد!)
من نەمدیبوو وەکوو ئەڵێن
(من ندیده بودم، چنانکه میگویند)
کە هێشتا فێری درۆ و دەلەسە و
(کە هنوز خو نگرفته بود بە دروغ و نیرنگ و)
قاچاخچێتیی سەر سنوورەکان نەبووبوو
(قاچاقبریِ بر سرِ مرزها)
فێری بەرتیلوەرگرتن و
(خو نگرفته بود به رشوه خواری و)
گۆڕینەوەی خوێن بە چەک و
(سودایِ خون با تفنگ و)
فێری چنینی جێوژامەی دیپلۆماسی و
(خو نگرفته بود به بافتنِ جامهی دیپلماسی و)
سەمای ورچ و مەیموونئاسای
(رقصِ خرسوار و میمونآسایِ)
ناو کۆنگرەکان نەبووبوو!
(درونِ کنفرانسها!)
من لە وڵاتی بێوڵاتدا لەدایک بووم
(من در دیارِ بیدیاران به دنیا آمدم)
لە دوکەڵدا چاوم پشکوت
(در میانِ دود چشم گشودم)
لە دەستڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
(در میانِ رگبارِ گلوله گوشهایم شنوا شد)
بە دەم زریکەوە پێم گرت
(با فریاد و ناله پا گرفتم)
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
(نوجوانیام چون جویێ رمیده میگذشت و)
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست
(چون گلی مضطرب، شبها میخفت)
ئەوەی یەکەم جار بەیانیان ئەیوت:
(آنکه نخستین بار پگاهان میگفت:)
ڕوژباش!
(روز به خیر!)
برسێتی بوو!
(گرسنگی بود!)
ئەوەی یەکەم جاری شەوانیش دەیگوت:
(آنکه نخستین بار شبانگاهان میگفت:)
شەوباش!
(شب به خیر!)
ترس و دین بوو!
(ترس و دین بود!)
ئەوساڵانە لە دەفتەرە بچکۆلەکەی مندا
(در آن سالها، در دفترِ کوچکِ من)
ژیان بریتی بوو
(زندگی خلاصه میشد)
لە بایەکی تەپۆتۆزاوی و
(در بادی گردوخاکگرفته و)
لە خەوبینینی خۆڵاوی
(در خوابهایی خاکآلود)
لە پەنگخواردنەوەی تەنیایی
(در انباشتنِ تنهایی)
لە یەک ژووردا!
(در یک اتاق!)
لە دەرەوەیش
(در بیرون نیز)
لە جەنگی نێوان مەچەک و
(در نبردِ میانِ مچها و)
پەنجەکانی شاخەکاندا
(انگشتانِ صخرهها)
مێژوومان دارەمەیتێکی ئەبەدی بوو
(تاريخِ ما تابوتی ابدی بود)
خوێناوی لەسەر خوێناوی بوو!
(خونی بر روی خونی دیگر بود!)
هەر لەو گەڕەکەی ئێمەدا
(در همان محلهی ما)
پەنجەرە پەنجەرەی ئەکوشت
(پنجره، پنجره را میکشت)
درەخت درەختی ڕاو ئەنا
(درخت، درخت را شکار میکرد)
گەڕەک ئەبوو بە سیخوڕ و
(محله جاسوس میشد و)
هەنگاوی ڕێبواری ئەژمارد
(گامهای رهگذران را میشمرد)
ڕەنگێک ڕاپۆرتی لە ڕەنگ ئەدا
(رنگی بر علیه رنگی دیگر گزارش میداد)
گوڵدانەکان یەکتریان وێران دەکرد!
(گلدانها یکدیگر را ویران میکردند!)
نیشتمانی پیرۆزم وەها بینی
(میهنِ سپندم را اینگونه دیدم)
وەها ناسی!
(اینچنین شناختم!)
لە دەفتەرە بچکۆلەکەی مندا
(در دفترِ کوچکِ من)
ناوی حزب و دوکەڵ و چەتە و
(نامِ حزب و دود و راهزن و)
ڕەنگی مردن و قوربانی تێکەڵ بووبوون
(رنگِ مرگ و قربانی در هم آمیخته بودند)
لە یەک جیا نەدەکرانەوە!
(از هم بازشناخته نمیشدند!)
دوو سێ جاریش خودا بۆ خۆی
(دو سه باری هم خدا خودش)
کەوتە بەینی ئەو تەوەرە دەمتیژانەوە و
(در میانِ آن تبرهای تیزدم درآمد و)
بەلام دوایی ئەویش لەو سەرەوە
(اما در نهایت او نیز از آن سو)
ئەویش بە دەستی بەتاڵ و
(او نیز با دستانی خالی و)
نائومێدی گەڕایەوە!
(نامید بازگشت!)
لەو دەمەدا
(در آن روزگاران)
کە نیشتمان هێشتا جوان بوو
(که میهن هنوز زیبا بود)
ئەو بەردەی لەسەر ئازادیی کانیاوێک
(آن صخرهای که بر فرازِ آزادیِ چشمهای)
دەستی چەپی خۆی دانابوو
(دستِ چپِ خود را نهاده بود)
ئەمجارەیان کە هاتەوە
(این بار که بازگشت)
بە دەستی ڕاست دزیی لە گوۆمەکان ئەکرد!
(با دستِ راست، از آبگیرها دزدی میکرد!)
ئەو دارگوێزە جەنگاوەرەی
(آن درختِ گردویِ جنگجویی که)
لەناو دەربەندێکی تەنگدا
(در میانِ درهای تنگ)
شوێن مردن کەوت و ملی گرت
(به دنبالِ مرگ افتاد و آن را رام کرد)
کێ نەیدی کە وەختێکیش گەڕایەوە
(که بود که نبیند آنگاه که بازگشت)
لە بەردەمی بانقەکاندا
(در برابرِ بانکها)
بە هەزار پەل خۆی با ئەدا و سەمای ئەکرد؟
(با هزار شاخسار خودنمایی میکرد و میرقصید؟)
ئەو پلنگەی کە یەکەم ڕۆژ
(آن پلنگی که روزِ نخست)
خۆی کرد بەناو مەڕگە سوورەکەی ئێراندا
(خود را به میانِ آن مرگِ سرخ افکند)
لە کراسێکی خەتخەتی ڕەش و سپیی
(جز پیراهنی راهراە و سیاه و سفیدِ)
بەری خۆی و
(بر تنش و)
لە جۆتێک پێڵاوی لاستیک بەولاوەتر
(یک جفت کفشِ لاستیکی،)
هیچی نەبوو
(هیچِ دیگری نداشت)
ئەوا ئەمڕۆش
(اینک امروز)
پێڵاوی لاستیکی زێڕینە و ئەوا ئێستاش
(کفشِ لاستیکیاش زرین است و اینک)
ڕووبار ئەکڕێت و شاخ ئەفرۆشێت و
(رودخانه میخرد و کوه میفروشد و)
ئەیهوێت دەریایچە قوت بدات و
(میخواهد دریاچه را ببلعد و)
تەماعی کردۆتە مانگ و
(طمع در ماه بسته و)
داوا ئەکات بۆی دابەزێت!
(میخواهد برایش فرود آید!)
هم اکنون برای شما کاربران گرامی شعر کردی من چیم ئهویست رو با صدای شاعر زنده یاد استاد شیرکو بیکس رو براتون قرار داده ایم.
این پست شیرکو بیکس در دسته دکلمه کوردی قرار گرفته است

نظرات:
تاهیر میگه :
1405/05/08
خۆزگا من بەمردایتەم لە جێگەی تو
هادی میگه :
1403/03/24
به راستی که ئیمپراتوری شیعر و ادبیات شایانی تویه ماموستا گیان
وای که چه ن سه رسام ده مینم له قه تاری وشه کان که به جوانی به شوین یه کا دائه نیشن و ته نیا که سیک ئه توانی وا دایان بنی شیرکو بی که سه و هیچ که سی تر
ماردین میگه :
1403/01/21
چەن دڵنشینە ئەو شێعرو دەنگە ..
قەد نامری ماموستا گیان
یادگار میگه :
1403/01/11
ای ماشالله بو اوه دهنگهو شعر جوانه ماموستاکم
سامان میگه :
1402/08/22
سلاو زور سووپاس بو ئه و سایته چاک و باشه تان
ئه م دکله مه یه زور تایبه ته ئه گه ر توانیباتان ده نگی ئه و پیانویه ی لی لابه ن لیی نایاته وه
دیسان سپاس
❤️❤️❤️
محەمەد میگه :
1402/03/23
بژی شاعێری کوردستان
امیر میگه :
1402/02/18
امپراطوری شاعره کان
شیرکو مه زن
محمد میگه :
1401/11/16
کوره مالم بوگه نذر آو شیعر و دنگه
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.