دانلود دکلمه پاییزی جاران از باسط محمد غریب (+ متن دکلمه)
پاییزی جاران باسط محمد غریب
در این ساعت همراه باشید با رسانه موزیک کردی و دکلمه هنرمند باسط محمد غریب بنام «پاییزی جاران».دکلمه کردی با کیفیت مناسب + پخش آنلاین
ئه‌که‌وته ری هه‌وری په‌له‌ی پاراوتر
فرمیسکی بای به په‌له‌ی لای گه‌رمه‌سیر
تیژ ری روو به په‌روش بوو بو سه‌ر چیا
بو سه‌ر پووشی زه‌رد ههلگهراو جاران گیا
(متن کامل این آهنگ در ادامه مطلب)

پخش آنلاین آهنگ پاییزی جاران باسط محمد غریب :
فایل صوتی دکلمه پاییزی جاران:
متن دکلمه پاییزی جاران:
ئه‌که‌وته ڕێ هه‌وری په‌ڵه‌ی پاڕاوتر
فرمێسکی بای به په‌ڵه‌ی لای گه‌رمه‌سێر
تیژ ڕی روو به په‌رۆش بوو بۆ سه‌ر چیا
بۆ سه‌ر پووشی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاو جاران گیا
جارانی سه‌وز سه‌ر ڕازاوه به مرواری
به شه‌ونمی به‌هاری لای کورده‌واری
جارانی مه‌ست به بۆنی شه‌رابی به‌هار
پیاڵه‌که‌ی په‌ڵه‌ی گوڵ بوو تا ده‌م نزار
سنگ کوته‌ر بوو تهکاننهر بوو وه‌کو لاوێ
له ڕێگای ئاواتی چه‌ن ساڵه‌ی جێ ماوێ
جاران ئاژه‌ڵ ڕووه‌و په‌چه‌و به‌ره‌و کۆز بوو
ڕۆژگار کورت و چاوی خه‌واڵووی وه‌نه‌وز بوو
شوان کۆڕی شه‌و گه‌رمکه‌ر بوو به فووی شمشاڵ
جووڵه‌ی ئه‌دا به ده‌ماری هه‌ست و خه‌یاڵ
پاشان نۆبه‌ی به‌سته‌ی ده‌می هه‌رزه‌کار بوو
ئامان ئامان بوو سرووشتی کردگار بوو
به‌سته ئه‌ڵێن ئه‌وی ئه‌یڵێن نایڵێنه‌وه
هه‌تا که‌یبانوو له فرمانی شه‌و ئه‌بنه‌وه
شه‌وی جاران شه‌وگاری پاییزی درێژ
تاسورایی ئهپهڕییه چاوی گێژ و وێژ
به‌سته ئه‌ڵێن ئه‌وی ئه‌یڵێن نایجوونهوه
هه‌تا بێ‌دار له گریانی شه‌و ئه‌بنه‌وه
شه‌وی جاران خۆشه‌ویستی ده‌ستی له ڕێز بوو
بازووی مه‌ردی له مل و گه‌ردن ئاوێز بوو
هه‌ستی فرمان ڕێکخستنی ڕێچکه‌ی ژیان
گوزه‌رانی ئاسووده‌یی و ئاڵ و گۆڕی ساده و نیان
یاسای به نرخ وگرانی ئه‌م خه‌ڵکه بوو
بێ فرمانیش فرمانداری ئه‌و که‌ڵکه بوو
شه‌وی جاران شه‌وگاری پاییزی درێژ
تاسورایی ئهپهڕییه چاوی گێژ و وێژ
ئه‌م وڵاته پڕ له پیت و پڕ سامانه
جێگه‌ی فه‌ڕ بوو پڕ بوو له شه‌قڵی پیاوانه
ئه‌وا دیسان پاییز هات گه‌ڵاڕێزانه
هه‌وری په‌ڵه ڕووه و شاخ و به‌ره‌و کوێستانه
به‌ڵام ئیستا و شه‌وی ئێستا چۆن به جۆش که‌م
گری کۆڕی سارده‌وه بوو به چی خۆش که‌م
شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک چۆن ڕۆشن که‌م
ئه‌م سه‌ره گێژ و شیواوه چۆن هۆشن که‌م
ئه‌ی هه‌وره‌که دایڕێژه سه‌ری تشرینه
واده‌ی په‌ڵه و ناشتنی ته‌رمی هاوینه
نۆره‌ی تۆیه بگری به‌سه‌ر هه‌موومانا
به‌سه‌ر ئێسک و پرووسکی ڕابردوومانا
بیشۆره‌وه با سه‌ر له ده‌ستی دیاری بێ
با قوڕ خه‌ست بێ و بۆ سه‌ری شه‌رمه‌زاری بێ
هم اکنون برای شما کاربران گرامی شعر کردی پاییزی جاران رو با صدای شاعر هنرمند باسط محمد غریب رو براتون قرار داده ایم.
این دکلمه رو می توانید با کیفیت مناسب دانلود کنید.
این پست باسط محمد غریب در دسته دکلمه کوردی قرار گرفته است
پرطرفدارترین آهنگهای باسط محمد غریب:
دانلود دکلمه ئیواره‌ی پاییز از باسط محمدغریب(تنیایی) دانلود دکلمه ته‌نیایی از باسط محمد غریب + متن آهنگدانلود دکلمه ناله‌ی جودایی از باسط محمد غریب همراه با متندانلود دکلمه بگه‌ریوه از باسط محمد غریب همراه با متن کاملدانلود دکلمه ته‌مه‌ن از باسط محمد غریب (تمن + متن دکلمه)
نظرات:
نظر ارزشمند شما پس از تایید توسط موزیک کردی، منتشر خواهد شد.